لە شنگال ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ دەکرێت

کۆمەڵگەی ئێزدییەکان ئامادەکارییەکانیان بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ دەستپێکردو ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسانە.

شنگال

 

ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسانە کە بەپێی ساڵنامەی مانگە. ئەو ئێزدیانەی ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن، دوێنێ بە کوڵاندنی هێلکە و دروستکردنی کولیچە ئامادەکارییەکانیان بۆ جەژن تەواو کرد، هەروەها بنەماڵەی شەهیدان پێش خەوتن سەردانی گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدانیان کرد و مۆمیان داگیرساند.

 

هێلکە بە پێی ڕەنگەکانی سروشت دەڕازێنرێتەوە

لە سەروبەندی جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسان کە ساڵی نوێی کۆمەڵگەی ئێزدییە، چەندین ئامادەکاری بەرفراوان کرا. بۆ جەژن خواردنی تایبەت ئامادەکرا، نان و کولیچە ئامادەکرا، خێر دابەشکرا. بەپێی باوەڕی ئێزدیەکان هێلکە هێمای جوانی جیهانە و بەو پێیەی لە مانگی نیساندا هەموو ڕەنگێک لە سروشتدا ئامادەیە، ئەمڕۆ هەزاران هێلکە بەم ڕەنگانە ڕازێنراونەتەوە.

 

هەموو ساڵێک یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان و هەفتەی دووەمیش لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدیەوە وەک جەژنی باوکە شێخ بەڕێوەدەچێت