لە نێوان فۆلکلۆر و نوێبوونەوە... ژنێکی ئێزدی میراس زیندوو دەکاتەوە و یادەوەری شنگال دەپارێزێت
ژنانی ئێزدی دوای ئەو ساڵانەی کارەسات کە شنگال شاهیدی بوو، بەردەوامن لە چەسپاندنی بوونی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا. وەک هێمای خۆڕاگری و پاراستنی میراس سەریان هەڵداوە، چیرۆکی تیرکۆ نموونەی ئەم ئیرادەیە، چونکە فرۆشگایەکی فرۆشتنی جلوبەرگی نەریتی بەڕێوەدەبات.
گوڵستان عەزیز
شنگال- میراسی ئێزدیەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەڕ و کۆچبەریانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەرگەی گرتووە، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زیاتر دەبێتەوە کە هەڕەشە لە بەردەوامییەکەی دەکەن. لەگەڵ دابەزینی پراکتیزە نەریتییەکان و نەمانی هەندێک سیمبولەکان هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم میراسە وەک بەردی بناغەی ناسنامەی ئێزدی چڕتر دەبنەوە.
ئەگەر مرۆڤ هەڵیبژێرێت دەست بەم ڕێگایە بکات، ئەوا ڕووبەڕووی ڕەهەندێکی فراوانی ئەزموونی مرۆڤ دەبێتەوە، هەندێکیان دڵخۆشکەرن، هەندێکی تریان بە قووڵی ئازاربەخشن، ئەم هەستانە گەورەتر دەبن کاتێک شوێنەکە شنگال بێت، ئەزموونەکان بە چاوی خۆیان دەژین، بە تایبەت دوای فەرمان و ئەو ئازارە پێناسە نەکراوەی کە لە دوای خۆی بەجێی هێشتووە، لەم چوارچێوەیەدا ژنانی ئێزدی وەک سیمبولی بەرخۆدان و خۆڕاگری دەرکەوتوون، دووپاتکردنەوەی بوونی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەڵوێستیان لە بەرامبەر هەوڵەکانی قڕکردندا "ئێمە لێرەین".
لەم چوارچێوەیەدا، چیرۆکی تیرکۆ، ژنێکی دانیشتووی گوندی بوریک و خێزانێکی سادەی ئێزدیمان هەیە، دایکی پێنج منداڵە، فرۆشگایەکی تایبەت بە دورینی جلوبەرگی نەریتی ئێزدی بەڕێوەدەبات، هەروەها سۆز و پاڵنەر لە کارەکانیدا دەبینێتەوە، تا توانای هەبێت بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم ڕێگایە.
تیرکۆ هەر لە منداڵییەوە فێری شارەزایی دروومان بووە و ٢٥ ساڵە ئەم پیشەیەی ئەنجامدەدات، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی ژنان کە لەم بوارەدا کاردەکەن، بەڵام ئەزموونەکەی بەهۆی پسپۆڕییەکەی لە دورینی جلوبەرگی تایبەتی سپی ئێزدیدا دیارە، ئەمەش کاراکتەری تایبەتمەند بە کارەکانی دەبەخشێت.
پاڵنەرەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەم پیشەیە ڕوون دەکاتەوە، سەرنجی کەمی جلوبەرگی نەریتی ئێزدی لە بازاڕەکاندا داوە، ئەمەش وای لێکردووە بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێت بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆمەڵگەکەیدا بکات لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستیان کرد بە دورینی ئەم جلوبەرگە نەریتیانە کرد، ئامانجیان بەرزکردنەوەی بوونیان و بڵاوکردنەوەیانە لەنێو ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێزدیدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تێپەڕبوونی کات توانی شێوازێکی ناوازە پەرەپێبدات کە توخمەکانی فۆلکلۆری ئێزدی لەگەڵ دەست لێدانی سەردەمی تێکەڵ دەکات، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات دیزاینی جیاوز دروست بکات کە تاڕادەیەکی زۆر لەسەر بنەمای جلوبەرگی نەریتی دامەزراوە، ئاماژە بە جیاوازییە ڕوونەکانی نێوان جلوبەرگی ئێزدی ڕابردوو و دیزانیە هاوچەرخەکان دەکات، کە پێشتر جل و بەرگ کورتتر و گوڵاوتر بوو لە بڕین، لە کاتێکدا ئەمڕۆ توخمە زیادەکانی وەک باڵاپۆشی ڕەش لەخۆدەگرێت.
تیرکۆ تیشک دەخاتە سەر ئەو سیمبولە کۆمەڵایەتییەی پەیوەستە بە جلوبەرگی نەریتییەوە، ڕوونی دەکاتەوە کە بووک لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا کڵاوێکی سووری دەکات، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ لەسەرکردنی دوای منداڵبوون، پاشان دەی گۆڕێت بۆ کڵاوێکی سپی، هەروەها هەر هۆزێکی ئێزدی جلوبەرگی تایبەتی خۆی هەیە، داب و نەریتی پەیوەندیدار بە جل و بەرگەوە لە هۆزێکەوە بۆ هۆزێکی تر جیاوازە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی دەوڵەمەندی کولتووری لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدایە.
تیرکۆ وتی: سپی لە نێو ئێزدییەکاندا جێگەی پیرۆزی هەیە، منداڵی تازە لەدایکبوو لە ساتەوەختی لەدایکبوونیەوە جل و بەرگی سپی لەبەردەکرێت، تا دەگەنە تەمەنی گەورەیی و هاوسەرگیری دەکەن، بەردەوام دەبن لە لەبەرکردنی، ئەگەر کەسێک بمرێت، ئەوا بە سپی پۆشراوە، ئەمەش دڵنیای دەدات کە ئەم ڕەنگە وەک سیمبولێک یاوەری ئێزدیەکان دەکات بە درێژایی تەمەنیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا زۆربەی ئێزدییەکان، گەنج و بەتەمەنەکان، ئارەزووی پۆشینی جلوبەرگی سپی دەکەن لە ڕۆژانی جەژن و بۆنە ئاینییە تایبەتەکاندا، وەک هەینی شێخ هادی، هەینی شەرەف ئەلدین، هەینی شەبیل قاسم و چەندانی تر، فرۆشگاکە چالاکییەک و بەشدارییەکی زۆر بۆ کڕینی جل و بەرگی سپی بەخۆیەوە دەبینێت.
ڕوونیشیکردەوە، فرۆشگاکەی چەندین جۆری دیزاینی بەناوبانگی تێدایە، لە جلوبەرگی منداڵانەوە تا دەگاتە جلوبەرگ بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە حەفتا ساڵدایە، لەگەڵ دیزاینەکانی گونجاو بۆ کچان و کوڕان، هەروەها داواکاری بەرگدروو بەپێی پێویست دەکرێت، پێشتر ئەو و هاوڕێکەی هەموو پارچەکانیان بە دەست دەدووری، بەڵام دواتر گۆڕا بۆ بەکارهێنانی ئامێری دورین بەبێ ئەوەی دەستبەرداری کاری دەستی بن.
سەبارەت بە سەختی دورینی دەستی، وتی: کە پێویستی بە کات و ماندووبوونی زیاترە، هەروەها لێهاتوویی و زانیاری وردی تەکنیکە نەریتییەکان، دیزاینە دەستییەکان لە ڕووی کوالیتی و کارەکتەرەوە جیاوازن لەوانەی کە بە ئامێر دروست دەکرێن، ئەمەش بەهایەکی هونەری و کولتووری تایبەتیان پێدەبەخشێت.
وتی: ئەگەر بکرایە کارەکانمان زیاتر فراوانتر دەکرد، بەداخەوە تا ئێستا هیچ پاڵپشتییەکمان وەرنەگرتووە، یەکەم کەس بووین فرۆشگایەکمان لە عێراق کردەوە کە ناوی کولتووری ئێزدی لەسەر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کەسێک هاوکاری نەکردووین، ئەم فرۆشگایە هی هەموو ئێزدیەکانە.
هەر هۆزێک لە شنگال جل و بەرگی تایبەتی خۆی هەیە، "ئەگەر سەرپۆشەکە هیچ چوارچێوەیەکی نەبێت، پێی دەوترێت سەرپۆشی هەژار، لەکاتێکدا ئەگەر ڕوپۆشێکی هەبێت، بە سەرپۆشی گەنج ناسراوە، هەروەها پێی دەوترێت ”توریک” یان ”جۆهار”، لە ڕابردوودا شوانەکان خواردنەکانیان دەخستە ناو ئەم سەرپۆشانەوە و لەسەر شانیان هەڵدەگرت لە ئاهەنگەکانی بیاتدا بەکاردەهێنرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆشگاکە سندوقەکانیش لەخۆدەگرێت کە بە وێنەی نەریتی ئێزدی ڕازاوەتەوە، کە بەشێکی سەرەکییە لە هەموو ماڵێکی ئێزدیدا، بەو پێیەی بۆ هەڵگرتنی “بارات” یان “دارنات” بەکاردێت، بارات ئەو پارچانەن کە ئێزدییەکان لە خاکی پیرۆزی خۆیان لە لالش دایدەنێن و نزای لەسەر دەکەن، هەر پارچەیەک پێی دەوترێت “قابی” و لە بیروباوەڕی ئێزدیدا گرنگی و واتای تایبەتی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆشگاکە دەفری تایبەتی هەیە بۆ ”قوال”، کە قوالەکە دوای خواردنی لەوێ دادەنرێت، بەو باوەڕەی کە بەختێکی باش بۆ ماڵەکە دەهێنێت، هەروەها جانتای تووتن و کەلووپەلی خواردنی نەریتی و پارە و ئەو جانتایانەی لە ئاوریشمی هەنگ درووستدەکرێن.
دووپاتی کردەوە، تا ئەو کاتەی لە توانایدا هەبێت بەردەوام دەبێت لە کارەکانی، گەورەترین ئاواتەخوازی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئێزدی پارێزگاری لە داب و نەریتی خۆی بکات. هەروەها ناسنامەی ئێزدی لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای میراس و کولتوور دامەزراوە، لەدەستدانی ئەم توخمانە بە مەترسی لەسەر خودی بوونی کۆمەڵگەکەیە.
پێی وایە پاراستنی میراسی کولتووری بۆ بەردەوامی بوونی گەلی ئێزدی زۆر پێویستە، بە بۆنەی فێستیڤاڵی چوارشەممەی نیسانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگەکەی کرد و هیوای خواست جەژنی مەلیک تاوس چاکە و ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموو ئێزدییەکان بهێنێت.