لە ڕێگای دەنگبێژییەوە هونەری کوردی دەپارێزێت

گۆرانیبێژی گەنج سۆرخوین سەعدون، خەڵکی شاری دێرک لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕێگەی دەنگبێژییەوە کولتوور و هونەری کوردی خۆی دەپارێزێت و داهێنان دەکات.

زەینەب عیسا 

 

دێرک-ژنێکی گەنج بە ناوی سۆرخوین سەعدون، خەڵکی شاری دێرک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەنگبێژە، بە دەنگ و هونەری ناسراوە کە هەڵگری بۆنی مێژووی کورد و جوانی ڕۆحی نوێبووەوەیە، سۆرخوین ئاماژەی بەوەکرد، ئەو میراسگری ئەو گۆرانیانەیە کە لە ڕابردووی بەجێماوە، پارێزەری ئاوازێکی ڕەسەنی کوردییە کە چیرۆک و حەسرەت دەگێڕێتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ دامەزراندنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بە شانازییەوە هونەری کوردی خۆی پێشکەش دەکات. سۆرخوین سەعدون سەبارەت بە کارە هونەریەکانی و فێرکردنی دەنگبێژی بۆ ئاژانسەکەمان سەی کرد. 

 

"لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەنگبێژم"

سۆرخوین سەعدون باسی لە سەرەتای فێربوونی دەنگبێژی کرد و وتی: من لە خێزانێک لەدایک بووم کە ئارەزووی هونەریان هەیە، هەموو کەسێک لە خێزانەکەمدا دەنگبێژن، کاتێک تەمەنم ١٢ ساڵ بوو، باوکم فێری دەنگبێژی دەکردم، دەنگبێژی کولتووری  ئێمەیە، بۆ ئەوەی دەنگبێژی مۆدێرن بکەین، ئێمە دەبێت بە پەروەردە فێری دەنگبێژی بین، بێگومان کاتێک بە پەروەردە فێردەبین، بە ئەستەم شارەزا بووم لە هونەری گۆرانی وتن چونکە هیچ شتێک بە ئاسانی نایەت، دەبێت زۆر کار بکەیت تا سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.

 

"من لە ناوەندی پارگین مەوالاکەم تۆمار کردووە"

سۆرخوین سەعدون باسی لەوە کرد کە لە تەمەنێکی بچووکدا گۆرانییەکی دەنگبێژی تۆمار کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتێ: لە سەرەتاوە باوکم زۆر پاڵپشتی دەکردم لە ئەنجامدانی دەنگبێژی، هەمیشە فێری دەکردم، هاوڕێکانی دەوروبەرمیش پشتگیریان دەکردم، هەمووان دەیانوت دەنگم زۆر خۆشە، بە قسەکانی ئەوان، بەهێز بووم و گۆرانی و مەوالم دەوتەوە، لە تەمەنێکی بچووکدا چوومە ناوەندی پارگین و خۆمم تۆمار کرد، مەوالەکەم بیسترا و هێندەی تر سەرکەوتوو بووم.

 

"هونەرەکەت لەبیر مەکە، مۆدێرن بیهێڵەرەوە"

سۆرخوین سەعدون باسی لەوەشکرد کە ماوەیەکە بەشداری لە کۆنسێرت و فێستیڤاڵەکاندا کردووە و ئامانجی خۆی بۆ دەنگبێژی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: لە ڕابردوودا داپیران و باپیرانمان کۆچەر بوون، گەشتیان دەکرد و بە دەنگبێژی خۆیان دەناسران، بۆیە ویستم فێری ئەوە بم کە ئەو دەنگبێژییە مۆدێرن بمێنێتەوە، کەس ناتوانێت لە تەمەنێکی بچووکدا دەنگبێژی بکات، بۆیە من نموونەم بۆ داناوە بۆ ئەوەی ئەم ڕێگایە بۆ ئێوە بکەنەوە، من بەشداریم لە کولتوور و هونەری دیجلەدا هەیە، من لە زۆرێک لە کۆنسێرتەکان، فێستیڤاڵەکان، فێستیڤاڵەکانی ژنان و نەورۆزدا بەشداریم کردووە، دەمەوێت منداڵانی گەورەتر فێربکەم کە لە داهاتوودا فێری دەنگبێژی بن بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بتوانن کولتوورەکەیان بناسن و لەدەستی نەدەن.