"هونەر بۆ هەمووان" پێشانگایەکی هونەری تێیدا بەرهەمی ناوازە پێشکەش دەکرێت

ناوەندی کولتوورو هونەر بە ناونیشانی "هونەر بۆ هەمووان" پێشانگایەکی هونەری بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند لە مەنبەج لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە.

مەنبەج

 

ناوەندی کولتوورو هونەر لەڕێگەی ئەنجامدانی پێشانگایەکەوە پاڵپشتی هونەرمەندانی شێوەکار دەکات و یەکەم هەنگاوی خۆیان بۆ جیهانی هونەر دەنێن.

 

ڕۆژی ٦ی تەمووز، ناوەندی کولتوورو هونەر پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری لە بە ناونیشانی "هونەر بۆ هەمووان" بە بەشداری ١٧ هونەرمەند بە ٥١ تابلۆ ڕێکخست، پێشانگاکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، یەکەمین پێشانگایە لەو ناوچەیەدا ئەوەندە هونەرمەند بەشداری تێدا کردبێت.

 

"هەنگاوێکی گەورەیە بۆ کاری نوێ"

فاتمە عەلاوی وتی: ئەمە یەکەم بەشداری کردنمە، لە پێشانگاکەدا بە سێ بەرهەم بەشداریم کردووە، هەریەکەیان باس لە چیرۆکێکی جیاواز دەکەن، یەکێک لە تابلۆکانم باس لە دایکێک دەکات، دووەمیان باس لە ڕەسەنایەتییەکەی دەکات، لە کاتێکدا دواهەمینیان باس لە شارستانیەت و شارە کۆنەکان دەکات، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە لە ناوەندی کولتوورو هونەرەوە کە هونەرمەندان بۆ کاری نوێ ڕادەکێشێت.

 

"ژنان لە ڕێگەی تابلۆکانیانەوە دەتوانن ئەو هەستانە دەرببڕن کە لەناخیاندایە"

عائیشە ئۆغل،ی دەرچووی هونەرەجوانەکان، ڕوونی کردەوە، ئەمە دووەم بەشداریکردنیەتی لە پێشانگاکەدا، بەو پێیەی پێشتر لە یەکێک لە پێشانگاکانی شاری حەلەب بەشداری کردبوو، ئەم هەنگاوە هاندەرێکە بۆ کەسانی بەتوانا بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان لە پێشانگاکاندا پێشکەش بکەن، وتی: من بە چوار تابلۆ بەشداریم کرد لە پێشانگاکەدا یەکێک لە تابلۆکانم شەوی مانگە، کە گوزارشت لە دەربارەی ئارامگرتن دەکات، دووەمیان باس لە داپیران و باپیران و ڕزگاربوونیان دەکات، ئەوی دیکەشیان باس لە پاییز دەکات، تابلۆیەک کە گەڕەکێکی بەناوبانگی تێدا کێشراوە و باس لە مێژوو و کولتوور دەکات، ژنان لە ڕێگەی تابلۆکانیانەوە دەتوانن ئەو هەستانە دەرببڕن کە لەناخیاندایە.

 

"ئەم پێشانگایە تیشکی خستە سەر بەشداریکردنی ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە هونەردا"

ڕۆز ئیسحاق، هاوسەرۆکی ناوەندی کولتوورو ڕۆشنبیری، وتی: ئێمە ویستمان بەشێک لە هونەرمەندە نوێیەکان لە کانتۆنی مەنبەج پیشان بدەین بۆ ئەوەی ئەم پێشانگایە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ بەشداریکردنیان لە پێشانگاکانی دیکەدا ١٧ هونەرمەند لە کۆی ٣٠ هونەرمەند هەڵبژێردران، لە داهاتوودا پێشانگای دیکەش بۆتەواوی هونەرمەندان ڕێکدەخرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم پێشانگایە تیشکی خستە سەر بەشداریکردنی ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە هونەردا.

 

پێشانگاکە لە بەرواری ٨ی تەمووزدا کۆتای پێدێت، ڕێزلێنان پێشکەش بە هونەرمەندان دەکرێت.