"هەموو ئاستەنگییەکانم تێپەڕاندو ئێستا بەهێزترم"

پەروانە ئەمیری ئەزموونی خۆی بەبێ هیچ پاڵپشتییەک پەرەپێدا، لە زۆرێک لە پێشانگەکاندا بە بەرهەمەکانی سەرسام بوون، پەروانە وتی: خاوەن پیداویستی تایبەت بووم کە هاتمە ژیان، بەڵام ئەمە ڕێگریم لی نەکردم و ئێستا بەهیزترم.

ژوان کەرەمی

 

کرماشان-پەروانە ئەمیری، کاتێک لەدایک بووە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، بەرهەمی دروستکراوی سیرامیک و مینای لە پێشانگایەکدا پیشەکشکرد کە لە کۆمەڵەی بازرگانی گولستان کرایەوە، ئەو بەرهەمانەی کە پێشکەشی کرد ئەنجامی کارەکانی ٨ ساڵی بوو، پەروانە بەردەوامە لە خوێندن لە زانکۆ، دەربارەی سەرکەوتنەکەی قسەی بۆ کریدن،

 

پەروانە ئەمیری ئاماژەی بەوەکرد، نزیکە ٧ بۆ ٨ سالە پەیوەندی بە هونەری میناوە هەیە و وتی: هونەر دەبێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت تا بە زیندوویی بمێنێتەوە، پێم وایە خەڵک زۆر گرنگی بەم بەشە نادەن، زۆر ژن هەن کە پەیوەندییان بە هونەرەوە هەیە لە ماڵەکانیاندا، من ئیلهامم لێوەرگرتن و دەستم پێکرد، هونەر لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە خەڵک ئاسوودە دەکات، من کە هاتمە دنیاوە خاوەن پێداویستی تایبەت بووم، بەڵام ئەم بارودۆخە منی نەوەستاند، بە شێوەیەک بەهێز بووم، دەتوانم لەسەر پێیەکانم بوەستم.

 

"هیچ پشتگیرییەک نەکراوم"

پەروانە ئەمیری ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لەلایەن دامەزراوەکانەوە پاڵپشتی نەکراوە وتی: بەڵام بە سووربوونی خۆم، هەموو ئەو بەرهەمانەم بە دەستی خۆم دروست کردووە، پێویستم بە یارمەتیە بۆ بینینی زیاتر لە بەرهەمەکانم داوام لە دەزگای هاوکاری کۆمەڵایەتی و نووسینگەی کەلەپووری کولتووری کرد بۆ دابینکردنی پەروەردەی خۆڕایی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەداخەوە ئەوان پشتگیرییان نەکردم بۆ ئەوەی بەرهەمەکانم پێشکەش بکەم، بەڵام بە سایەی سووربوونم، هەموو بەرهەمەکانم بە دەستی خۆم دروست کرد.

 

بەرهەمی کاری ٧-٨ ساڵ

پەروانە ئەمیری ئەوەیخستەروو پێشانگاکە بە پارەی خۆی کراوەتەوە و وتی: ئەمە بەرهەمی ٧-٨ ساڵی کارکردنە. خێزانەکەم یارمەتییان دام بۆ باشترکردنی کارەکانم، هەموویانم بە دەستی خۆم ئامادە کردووە، بە وێنە وێنەیان دەکێشم. ئێستا دەمەوێت مینا لەسەر چینی و سیرامیک دروست بکەم، یەکێک لە هونەرەکان ئەوەیە کە وێنە لەسەر گۆزەو ئیشی قوڕ دروست بکەم.

 

"ئەگەر پشتیوانیم بکرایە، وەرشەیەکی گەورەم دەکردەوە"

پەروانە ئەمیری باسی لەو کێشانە کرد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و وتی: من لەسەر گۆزەو ئیشە قورەکان وێنە دەکێشم و دەبێت بخرێنە ناو فڕنەوە، ئەگەر نەخرێنە ناو فڕن ناتوانرێت زۆر بەکار بهێندرێت، بۆیە دوای ئەوەی وێنەیان لەسەر دەکێشرێت دەبێت بخرێنە ناو فڕن، کاتێک سەیری ناوەوەی دەکەیت، دەبینیت کە بە تەواوی دەدرەوشێنەوە. بەداخەوە، من فڕنم نییە و هەموو ئەو ئامێرانە هەڵدەگرم و دەیفرۆشم لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا. فڕینەکە زۆر پێویستە و ئەگەر پشتگیری پێشکەش کرابایە، وەرشەیەکی گەورەم بۆ ژنان دروست دەکرد، لە ئەنجامدا پشتیوانی بۆ ژنانی ئێرانی دەبوو داهات و ڕۆحیش زیندوو دەبوون.