چەندین بەڵگەفیلمی کوردی له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف نمایش کران

لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف چەندین بەڵگەفیلم پێشکەشکران، کە باس لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان دەکەن و لایەن ئامادەبووانەوە گرنگییان پێدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

چەندین فیلم و بەڵگەفیلم لە یەکەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دوسلدۆرف نمایشکران کە لە ٢٥ی نیسان دەستیپێکرد، فیلم و بەڵگەفیلمەکان کە لە سینەماکانی UFA Palast و Metropol Saal نمایشکران کەشێکی جیاوازیان لە دوسلدۆرف دروستکرد.

 

سیری ئایهان، نووسەر کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە دوسلدۆرف دەژی، بۆچوونەکانی خۆی دەربارەی فیستیڤاڵەکە ئاماژەپێداو وتی: بۆ ماوەی  ٣٠ ساڵە لە دوسلدۆرف دەژیم، بۆ یەکەم جار لە دۆسلدۆرف فێستیڤاڵێکی لەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت، خەڵکی دوسلدۆرف شایەتی ئەو بەرهەمە جیهانییانە بوون کە کوردەکان بەرهەمیان هێنابوو.

 

کاکشار ئۆرەمار، نووسەر کە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە دوسلدۆرف ژیاوە، وتی: فیلمە درێژەکانمان و بەڵگە فیلمە زۆر گرنگەکان نیشان دران، ئامادەبووان تەنها کورد نەبوون،  ئەڵمانییەکان، ئەفریقییەکان و گەلی کۆمەڵگە کۆچبەرەکانی دیکە کە دەیانویست ئەو کوردانە بناسن کە لەم شارەدا دەژین، هاتن بۆ سەیرکردنی فیلم، زۆر بە گرنگی دەزانم کە خۆمان بە کارێکی زۆر گرنگ بناسێنین.

 

٦ بەلگەفیلم نمایشکران

لە سینەمای مەترۆپۆل ٦ بەڵگە فیلم نمایشکران کە بریتین لە:

Hawazg Kilamo-Khidir: حەسەن سەگلەم دەرهێنەری فیلمە دۆکیومێنتارییە ٥٩ خولەکییەکە، ژیان و چیرۆکی دەلیل خەدیر و هیدیر ئەغگوڵ، هۆنەرانی دەرسیم دەگێڕێتەوە.

 

Ra: دەڤریم تەکینئۆغڵو دەرهێنەری فیلمە دۆکیومێنتارییە ٥٥  خولەکییەکە، لەو بەلگەفیلمەدا عەلەوییەکانی دەرسیم لەسەر شاشەی گەورە دەردەکەوێت.

 

Eren: لەم بەلگەفیلمەدا کە ٩٥ خولەکە، تێکۆشانی ئەرەن کەسکین بۆ مافی مرۆڤ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

Kaf kaf: لەم بەلگەفیلمەدا کە ٦٣ خولەکەو لە دەرهێنانی مەتین داغە بوومەلەرزەی ڤارتۆ کە لە ساڵی ١٩٦٦ ڕوویداو لەگەڵ ئەنجامەکەی نیشان درا، کە وێنەی ئۆرجیناڵ و ئەرشیفی جیاوازو ئەو فیلمانەی لەسەر ڕووداوەکە ئامادەکراون ڕوونکرانەوە.

 

Bilûra Nişo: لەم بەڵگەفیلمە ٦٠ خولەکییەدا کە دەرهێنەرەکەی سەدات کیرانە چیرۆ٩کی مامۆستایەکی شمشاڵ لە ئامەد دەگێڕێتەوە.

 

Rojek: بەڵگەفیلمی کۆتایی لە مۆترۆپۆل وسال نیشاندراو خەڵاتی نێودەولەتی پێبەخشراوە، ١٢٠ خولەکەو لە دەرهێنانی زاینێ ئاکیۆلە، بینەرانی٦ ئەڵمانی گرنگییەکی زۆریان پێدا.

 

هەروەها دوێنێ ٢٦ی نیسان، لە سینەمای مەترۆپۆل ٨ کورتە فیلم نیشان دران و تەواوی فیلمەکان ماوەیان ١١٥ خولەک بوو.