فیلمی "كعكة الرئيس" بەرجەستەی خەباتی ژنانی عێراقە لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا
فیلمی عێراقی "كعكة الرئيس" کە خەڵاتی کامێرا دۆر لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستهێنا، باس لە خەباتی ژنانی عێراق لە ڕۆژانی گەمارۆ ئابوورییەکان، ساڵانی برسێتی و هەژاری لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێن دەکات.

ئەفراح شەوقی
پاريس ـ ڕاگەیاندنی ئەنجامی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی کان کاردانەوەی بەرچاوی لێکەوتەوە، فیلمی عێراقی "كعكة الرئيس" خەڵاتی کامێرا دۆری بەدەستهێنا، کە یەکەم خەڵاتە لە مێژووی خۆیدا، فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی حەسەن هادی، چیرۆکی ڕاستەقینەی خەباتی ژنانی عێراق لە سەردەمی گەمارۆی ئابووری و ساڵانێک لە برسێتی و هەژاری لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێن دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان دەگێڕێتەوە لە نێوان ١٣ ساڵ لە برسێتی و ئاڵەنگاریەکاندا کە سەرچاوە داراییەکانی میللەتیان ڕژاند، ڕوکیان وادی، ئەکتەری عێراقی ڕۆڵی دراوسێی منداڵێکی کچ بەناوی (لەمیعە) دەگێڕێت، لەگەڵ داپیرەی لە تاڵاوەکانی باشووری عێراق دەژین، منداڵە کچە هەوڵدەدات داواکاری مامۆستاکەی جێبەجێ بکات کە کێکێک بۆ یادی لەدایک بوونی سەرۆک دروست بکات، لەو کاتەدا منداڵانی خوێندنگە ناچار بوون کێک دروست بکەن، بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەدام حسێن، بەڵام هەژاری نەیهێشت هەموو پێداویستییە پێویستەکان دابین بکەن، هەوڵ دەدات یارمەتی منداڵە کچەکە بدات.
سەبارەت بە ڕۆڵەکەی و ئەو سەختییانەی کە لە کاتی تەواوکردنی کارەکەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، ڕوکیان وادی، ئەکتەر وتی: من ڕۆڵی ژنێکی ستەملێکراو و دووگیانی عێراقیم بینی، هەوڵدەدات بە قەرزکردن لە دوکاندارەکە پێداویستی خێزانەکەی دابین بکات، دوکاندارەکە هەوڵدەدات سوودی لێ وەربگرێت کاتێک داوای هاوکاری دەکات لە دابینکردنی شەکر بۆ دروستکردنی کێک بۆ منداڵەکە.، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەشێک لەو دیاردە کۆمەڵایەتیانەیە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ڕوونیشیکردەوە، وێنەگرتنی کارەکە نزیکەی ساڵ و نیوێکی خایاندووە، کاتەکانی وێنەگرتنیش بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما، جگە لە مانگی ڕەمەزان ماندووبوون. پێویستی بە دووبارە وێنەگرتن هەبوو بۆ گرتنی دیمەنە گرنگەکان وتی: هەرچەندە ئەو هەوڵانە بەرهەمدار بوون دوای ئەوەی گرنگترین خەڵاتمان لە فێستیڤاڵی فیلمدا بەدەستهێنا، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەر هونەرمەندێک، سینەما نوێنەرایەتی سەکۆیەکی فراوان دەکات بۆ خستنەڕووی ڕاستی هاوڵاتیان و پرسەکانیان، هاوکات ناوبانگ و دەرکەوتنی هونەرمەندێک بەرز دەکاتەوە.
ڕوکیان وادی ئاماژەی بەوەدا کە فیلمەکە کۆمیدیای تاریک لەگەڵ درامای سیاسی تێکەڵ دەکات، ڕەنگدانەوەی ڕاستیەکی سەخت بەڵام پێویستە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو ڕۆژە سەختانە، وتی: ڕۆڵەکەم کورتە بەڵام گرنگییەکی زۆری هەیە، ڕۆڵی ژنێکی عێراقی دەگێڕم کە لەلایەن دوکاندارێکەوە دەقۆزرێتەوە. ئەم کارەکتەرە قوربانیدانی ژنانی عێراق بەرجەستە دەکات، کە بە توانایان بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخە سەختەکان جیا دەکرێنەوە. من هەمیشە بە 'ژنێکی زێڕین' ناوم بردووە، و بەڕاستی شایەنی ئەم نازناوەیە، لەبەر ئەوەی ساڵانی گەمارۆدانی ئابووری لەڕادەبەدەر قورس بوو، بەتایبەتی بۆ ئەو دایکانەی کە بە لێهاتوویی و ژیرانە کاروباری ڕۆژانە و خەرجییەکانی ژیانیان بەڕێوەدەبرد بە گەڕان بەدوای جێگرەوەکانی ناوخۆیی یان بەرهەمهێنانی ئەوەی کە خۆیان پێویستیان بوو بەهۆی کەمی سەرچاوەکان لەو کاتەدا.
سەبارەت بە کارەکانی پێشووی و ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لەم بوارەدا، ڕوونیکردەوە کە بەشداری لە چەندین بەرهەمی عێراقیدا کردووە، لەوانە زنجیرەی (ليلة السقوط) و (حيرة)، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ناوبانگەکەیدا هەبووە و ئامادەیی خۆی لەنێو بینەرانی عێراقی و عەرەبدا جێگیر کردووە. بەشداری لە بەرنامەی (الصدمة)، زنجیرەی (وادي السلام) و (أولاد جابر) کردووە، جگە لە چەندین شانۆگەری وەک (نهر دجلة والفرات)، (بغداد) و (خمسة في النمسا)، سەختییەکان زۆرن و هەندێکجاریش دەبنە هۆی ماندووبوونی دەروونی، ئارەزووی وازهێنان لە کارەکانمان بە تەواوی، لەگەڵ ئەوەشدا بوونی هونەرمەندی دیار کە هەوڵی پشتیوانی و ڕێنماییکردنمان دەدەن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو سەختییانە، من ئامۆژگاری، ئەزموونێکی زۆرم لە هونەرمەندانی وەک ئینعامرەبیعی و ئالا حسێن و کەسانی دیکە وەرگرتووە.
"هونەرمەند پێویستی بە پەروەردەی بەردەوامە"
ئاماژەی بەوەشکرد، هونەرمەند دەبێت بەهرەکانی خۆی لەڕێگەی خولی پەروەردەی بەردەوام، خوێندنەوە و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی نوێ وردتر بکاتەوە، جگە لەوەی بەردەوام بەشداری لە هەوڵە هونەرییەکان دەکات. دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بە شێوەی ئۆنلاین و خوێندنەوەی پەرتووکەکانیش کە زانستەکانیان بەرز دەکەنەوە، هەروەها شتێکی بنەڕەتییە. بە تەنیا بەهرە، بەبێ خوێندن، ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ کاریگەرییەکی گەورە، هونەر پێویستی بە هەوڵ و خوێندن و چاودێری هەیە. هەست بە پێویستییەکی بەردەوام دەکەم بۆ فێربوون و بەدەستهێنانی ئەزموون لە ڕێگەی هەوڵە هونەرییەکانمەوە، کە خوێندنگەیەکی گەورەیە، جێگەی سەرنجە کە پێشبڕکێی نوێ سەریان هەڵداوە، لەگەڵ ناوەکانی نەوەیەکی نوێ کە خاوەنی بەهرەیەکی نایابن، هونەر پەیامێکی گەورەیە کە ڕاستی ژیان بە هەموو وردەکارییەکانیەوە ڕەنگدەداتەوە، بینەر شایەتحاڵە بۆ ئەمە گەلان و نەوەکان لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە.
ڕوکیان وادی هونەرمەندی عێراقی فیلمی "كعكة الرئيس"ی بە بازدانێکی چۆنایەتی لە سینەمای عێراق و بەشدارییەکی دیار لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکاندا زانی وتی: ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە لە عێراقدا کە توانای هونەری گەورەی هەیە، یەکێتییەکە پاڵپشتی هونەرمەندان دەکات.