فێستیڤاڵی شانۆی ئارین لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات

سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی "ئارین بیسک و زولفی ئاشتی" لە ٥ی تشرینی یەکەم لە شاری کۆبانێ دەستپێدەکات.

ئێلڤین محەمەد

 

کۆبانێ- بە سەرپەرشتی دەستەی کولتووری کانتۆنی فورات و تەڤگەری کولتووری و هونەری میزۆپۆتامیا، سێیەمین فێستیڤاڵی"ئارین بیسک و زولفی ئاشتی"  بە دروشمی "شانۆ ناسنامەی تێگەیشتنی کۆمەڵگەیە" لە ٥ی تشرینی یەکەم لەسەر شانۆی ناوەندی کولتووری و هونەری باقی خیدۆی شاری کۆبانێ دەست پێدەکات.

 

فێستیڤاڵەکە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بەڕێوەدەچێت

ئەمساڵ بۆ جاری سێیەمە بەڕێوەدەچێت، ناوی خۆی لە فەرماندەی یەپەژە، ئارین میرکان وەرگرتووە، کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١ بۆ پێشگرتن لە هێرشی چەتەکانی داعش خۆی گیانفیدایی کرد، دەستەی کولتووری و تەڤ-چاند یەکەم فێستیڤاڵیان لە ساڵی ٢٠٢١و دووەم فێستیڤاڵیان لە ساڵی ٢٠٢٢ بە یادی ڕۆحی ئارین میرکان ڕێکخست.

 

١٤ گروپی شانۆ لە سەرجەم پێکهاتەکان بەشدارن

فێستیڤاڵەکە کە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکدەخرێت، ئەمساڵ بە بەشداری ١٤ گروپ لە پێکهاتە جیاوازەکانی پەیوەست بە فەرهەنگ و ناوەندە هونەرییەکان، هیلالی زێڕین، سەربەخۆ و گروپێک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، بڕیارە فێستیڤاڵی "ئارین بیسک و زولفێن ئاشتییە" بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.

 

دروشمی ئەمساڵ: شانۆ شوناس و تێگەیشتنی کۆمەڵگەیە

 لەو چوارچێوەیەدا ڕۆدین یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کولتووری و لە هەمان کاتدا لە بەرێوەبردنی دەستەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە، باسی لە ئامادەکاری و پلاندانانی سێیەمین فێستیڤاڵەکە کردو وتی: سێیەمین فێستیڤاڵی ئارین ئەمساڵ بە دروشمی "شانۆ شوناس و تێگەیشتنی کۆمەڵگەیە" لە شاری کۆبانێ لە ناوەندی کولتووری و هونەری باقی خیدۆ بەڕێوەدەچێت.

 

"بەرخۆدانی کۆبانێ لە ڕێگەی شانۆوە پیشان دەدەین"

ڕۆدین یوسف گرنگی شانۆی بەم قسانە دەربڕی: دوای بەرخۆدانی کۆبانێ، زۆر شوێن وێران بوون، بۆ ئەوەی ئاوەدانی بکەینەوە، ڕووبەڕووی سەختییەکی گەورە بووینەوە، لە ڕێگەی شانۆوە، پێشەنگایەتی شەڕڤانانی بەرخۆدانی کۆبانێمان کرد، سەختییەکانی گەلمان کردە بابەتی شانۆکە، چەندین فێستیڤاڵی دیکەی وەک هەڵپەڕکێ و مۆسیقا و بەڕێوەچوو.

 

"ساڵانە فێستیڤاڵەکە باشتر دەبێت"

 ڕۆدین یوسف دەربارەی جیاوازی نێوان فێستیڤاڵەکان وتی: ئەم فێستیڤاڵە هەر دوو ساڵ جارێک لە شاری کۆبانێ بەڕێوەدەچێت، چونکە شوێنی بەرخۆدانی شەهید ئارینە، ئێمەش وەک ناوەندی هونەر و کولتووری باقی خیدۆ فێستیڤاڵەکە ئەنجام دەدەین، یەکەمیان ٥ ڕۆژی خایاند، دووەمیان ٧ ڕۆژی خایاند، سێیەمیش ١٠ ڕۆژی خایاند، ساڵانە گۆڕانکاری ڕوودەدات، چونکە ئەکتەرەکان دەگۆڕدرێن، ئەکتەرەکان زیاد دەکرێن، گروپی جیاواز بەشدارن.

 

ماوەی ٥ مانگە ئامادەکاری دەکرێت

 ڕۆدین یوسف باسی لە ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە کردو وتی: نزیکەی ٥٥ مانگە ئامادەکاریمان بۆ ئەم فێستیڤاڵە کردووە، لیژنەی ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە دەستنیشان کراوە، لیژنەی سیناریۆ لە ئێستاوە تەنها مامەڵە لەگەڵ گەلی کۆبانێ دەکات، ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن، خەڵکی باکووری سووریان، عەرەبەکان ئامادە دەبن.

 

"دەرگای فێستیڤاڵەکە بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە"

ڕۆدین یوسف لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هیوادارین گەلی کۆبانێ پاڵپشتی ئەم فێستیڤاڵە بکەن، کە لە ئێستاوە هەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، و هەموو جارێک گۆڕانکاری دەکرێت، ئەمساڵ خەڵات دابەش دەکرێت، گروپەکان بە گشتی خەڵات دەکرێن، داواکاریی ئێمە وەک دەستەی کولتووری ئەوەیە کە ئێمە خاوەنی فێستیڤاڵی شەهید ئارینین.