Femena : تاڵیبان لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ١٧ ژنی لە هەرات دەستبەسەر کرد

Femena ئاشکرای کرد،١٧ ژن لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دەستبەسەر کراون، لە ڕێگەی گەڕۆک و ئەندامی ژنان وەزارەتی "فەرمان بە چاکە و نەهێشتنی خراپە"وە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی توندی سەرکوتکردندا کە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە

ناوەندی هەواڵ

کەمپینی دەستبەسەرکردنەکان کە ژنان لە شاری هەرات دەكاتە ئامانج، نیگەرانییە مافیاییە توندەکان سەبارەت بەو سنوردارکردنانە زیاتر دەکات کە بەسەر ئازادیی ژناندا لە مەیدانی گشتیدا سەپێنراون، ئەوەی کە ڕەنگە ببێتە هۆی پێشێلکردنی کەرامەت و خستنەبەر مەترسیی ڕەفتاری جیاکاری کە مافە سەرەتاییەکانیان دەخاتە مەترسییەوە.

 

ڕێکخراوی ”Femena”ی پشتگیریکەری بزووتنەوەکانی ژنان ڕایگەیاند، کە تاڵیبان بەرپرسە لە پێشێلکاری فراوانی مافەکانی مرۆڤ، بەردەوامە لە دەستبەسەرکردنی ژنانی ئەفغانستان، هەروەها تاڵیبان لانیکەم ١٧ ژنی لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر کردووە.

 

ئاماژەی بەوەش دا، کە تاڵیبان لە سەرەتای دەستپێکردنی کەمپینی سەرکوتکردنەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ڕفاندن لە شاری هەراتدا، ئۆتۆمبێل و گەڕۆک و ئەندامی ژنان وەزارەتی "فەرمان بە چاکە و نەهێشتنی خراپە" بەکاردێنێت بۆ دەستبەسەرکردنی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکەدا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە پشت بە سەرچاوە خۆجێییەکان بەستراوە کە قسەیان بۆ ڕێکخراوەکە و بۆ ڕاڤیزان میدیا ”Ravi Zan Media” کردووە، تێیدا دەرکەوتووە ١٧ ژن لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی بازاڕی لیلامی، غۆر دەرزواز و کۆمەڵگەی ئەڵماس ئاڤینی ڕۆژهەڵات لە هەرات رفێنراون، ئەو ژنانەی دەستبەسەر کراون حیجاب و نقابی تەواویان لەبەردا بووە، کەچی ئەندامی ژنانی پۆلیسی "فەرمان بە چاکە و نەهێشتنی خراپە" پشکنینیان بۆ جلوبەرگیان لەژێر نقابدا کردووە پێش ئەوەی بە ناوی "پێشێلکاری" جۆراوجۆرەوە دەستبەسەریا بکەن.

 

شایەنی باسە، "Femena" ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ژنانە کە کار بۆ پشتگیریکردنی ژنانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و بزووتنەوەکانی ژنان دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئاسیا، بەتایبەت لەو ژینگەیانەی کە بۆشایی مەدەنی تیایاندا کەم دەبێتەوە یان بەهۆی ململانێکان و توندڕەوییەوە کاریگەر دەبن.