فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان بەردەوامە: دەنگ و ڕەنگی هەموو ژنانە

فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان بە فیلمی زۆرێک لە وڵاتان بەردەوامە، چیدەم ڕۆژ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنان و ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی نوژیان دەنگ و ڕەنگی هەموو ژنانە.

زەینەب عیسا 

 

قامیشلۆ-کۆمەڵەی ژنە سینەماکارانی کەزی بە پاڵپشتی ئەنجومەنی کولتووری جزیرە هاوکاری تەڤگەری هیلالی زێڕین یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیانی لە شاری قامیشلۆ سازکرد. فێستیڤاڵەکە لە ٢٥ی ئایارەوە بە دروشمی "ڕوانگەی ئەو لە ئازادییەوەیە، چیرۆکەکەی لە بەرخۆدانەوەیە" دەستیپێکردو تا ٣١ی ئایار بەردەوام دەبێت، چیدەم ڕۆژ، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە باسی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە و ئامانجەکانی بۆ کردین،

 

"خەباتی ڕۆژئاوا بە بەشداری ژنان بەڕێوە دەچێت"

چیدەم ڕۆژ باسی لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کرد و ئامانجی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: یەکەم فێستیڤاڵی نوژییانی کۆمەڵەی کەزی سینەماکارانی ژن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە پاڵپشتی دەستەی کولتووری و کۆردیاسیۆنی تەڤگەری هیلالی زێڕین ڕێکخرابوو، ئامانجمان لە بەستنی فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژئاوا ئەوەیە کە خەباتێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەم خەباتەش بە بەشداری ژنان لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت، و دەرهێنەرانی ئەم فیلمانە لە هەموو کوردستان و ئەوروپاوە دێن، لە ئێستادا چەند دەرهێنەرێک لە شاری قامیشلۆ ئامادەن بۆ ئێمە. ناوەڕۆکی ئەم فیلمانە باس لە خەباتی ژنان و ئەو سەختییانە دەکات کە ژنان لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

"هەوڵی ژنان لە هەموو کەرتەکانی سینەمادا هەیە"

چیدەم ڕۆژ سەرنجی بۆ بواری سینەما و هەوڵەکانی ژنان و ئەو سەختییانەی کە لە فێستیڤاڵی نوژیاندا تووشی بوون ڕاکێشاو وتی: هەوڵی ژنان لە هەموو سێکتەرەکانی سینەمادا هەیە، بەڵام دان بە کار و هەوڵی ژناندا نانرێت، دەسەڵاتی پیاوان هەمیشە لە پێشە، بۆ ئەوەی دان بە کار و هەوڵەکانی ژناندا بنێین، پێویستە هەموو ژنان دەست یەکبگرن و ئەم فێستیڤاڵە ڕێکبخەن. تا ئەو کاتەی ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوەچوو، چەندین سەختی ئەزموون کرا. زۆر سەختی ئەزموون دەکرێت بەڵام کاتێک خۆشی ژنان و کارە جوانەکانیان دەبینین، ئەو سەختییانە لەبیر دەکەین.

 

"پێشانگایەک بەناوی شەهید جیهان بیلگین هەیە"

چیدەم ڕۆژ ڕایگەیاند کە فێستیڤاڵی نوژیان ساڵانە لە شارێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت و لەکۆتایی قسەکاندا وتی: ئەم فێستیڤاڵە یەکەمین فێستیڤاڵی نوژیانە کە لە شاری قامیشلۆ بەڕێوە دەچێت، ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لە شارێکدا بەڕێوەدەچێت، نەک تەنها فیلم لەم فێستیڤاڵەدا نمایش دەکرێت، بەڵکو کورتە فیلم هەیە، سیمینار لەسەر سینەما، و پێشانگایەک هەیە بەناوی شەهید جیهان بیلگینەوە، دەمانەوێت هەموو گەنجانی ئەم کۆمەڵگایە لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان پەرەپێبدەن و ئاگاداری ئەم کارە بن، دەمانەوێت بە هەموو ژنان بڵێین لە ٢٥ی ئایار تا ٣١ی ئایار لەگەڵتان دەبین و کاتێکی بەسوود پێکەوە بەسەر دەبەین.