یەکگرتنی دیموکراتیک و دەستپێکی قۆناغێکی سیاسی نوێ-١

چەمکی "یەکگرتنی دیموکراتی" کە جێگەیەکی ناوەندی لە گفتوگۆکان سەبارەت بە چارەسەرە سیاسییەکان داگیرکردووە، ئێستا ئاماژەیە بۆ پرۆسەی گۆڕانکاری گشتگیر کە لە چاکسازی یاساییەوە تا گەیشتن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی درێژدەبێتەوە.

فەریدە یرڵماز

 

ناوەندی هەواڵ-چەمکی یەکگرتنی دیموکراتی لە تورکیا وەک چوارچێوەیەکی سیاسی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم نموونەیە نەک هەر ئامانجی کۆتایی هێنان بە توندوتیژییە بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە یاساییەکان و بەهێزکردنی دیموکراتی و بەهێزکردنی بەڕێوبەریە ناوخۆییەکان و چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتییە، کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان لەخۆدەگرێت، لە یاسادانانی پەرلەمانەوە تا چاکسازییەکانی دەسەڵاتی ناوخۆیی.

 

لە کاتێکدا کە گفتوگۆکان دەوری یەکگرتنی دیموکراتی وەک بناغەیەکی یاسایی و سیاسی بۆ پرۆسەی چارەسەری نوێ سەیر دەکرێت، بەڵام تایبەتمەندییەکانی چۆنیەتی پەرەسەندنی ئەم پرۆسەیە و هەنگاوەکانی هەنگاونان لە نێوان پرسیارە گفتوگۆیاویەکاندا دەمێنێتەوە.

 

”چۆن گەیشتینە ئەم خاڵە؟”

ساڵی ٢٠٢٥ شایەتی پێکهاتە چاوەڕواننەکراو و بەرچاوەکانی سیاسەتی تورکیا بوو، نموونەیەکی سەرەکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی ”مەهەپە” بوو کە لە پەرلەمانی تورکیا دەستی لە ئەندامانی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ”دێم” تەوقە کرد، ئەم ژێستە سیمبولیە هەر زوو دەرگای گفتوگۆی سیاسی نوێی کردەوە و پێکهاتەکانی دواتر هەم لەناو تورکیا و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ کرا.

 

لێدوان و بانگەوازەکانی دەوڵەت باخچەلی ڕێبازێکی پەیوەست بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێنایەوە پێشەوە کە یەکێکە لە ڕێبەرە دیارەکانی کورد، کە ساڵانێکی زۆرە لە بارودۆخی گۆشەگیری تونددا دەستبەسەرە، دوابەدوای ئەم پێکهاتانەی، گۆڕانکارییەکی بەشەکی لە قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکاندا ڕوویدا کە بۆ ساڵانێک سەپێندرابوو، سەرەتا ڕێگە بە کوڕەزای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درا سەردانی ئیمرالی بکات و دواتر بۆ بۆچوونی گشتی ڕەنگدانەوەی هەبوو کە بەشێک لە ئەندامانی پارتی "دێم" کۆبوونەوەیان لەگەڵدا کردووە, بەم شێوەیە کاریگەرییەکی بەهێز دروست بوو، ئەو کەناڵانەی پەیوەندی کە ماوەیەکی زۆر بوو داخرابوون، کراونەتەوە.

 

دوابەدوای ئەو سەردانانە، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، "بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە، ئەم بانگەوازە تەنها هەڵسەنگاندنێک نەبوو بۆ دۆخی ئێستا، بەڵکو زەمینەی دیدێکی نوێی بۆ چارەسەرکردن داڕشت، دواتر ئەم چوارچێوەیە زیاتر پەرەی پێدرا، چ لە ڕووی تیۆری و چ لە ڕووی سیاسییەوە، لە بەڵگەنامەیەکی ١٦٠ لاپەڕەیی بە ناوی "ڕاگەیاندراو بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥ بۆ کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە نێردراوە، هەردوو بەڵگەنامەکە ناوەندی چەمکی یەکگرتنی دیموکراتی وەک ناوەکی چارەسەرەکە بوو.

 

هاوتەریب لەگەڵ ئەم پێکهاتانە، لیژنەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراتی نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا کە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٥ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، کۆتایی بە کارەکانی هێنا و ڕاپۆرتەکەی پێشکەش کرد بۆ پەسەندکردن، سەرەڕای هەندێک ڕەخنە، ڕاپۆرتەکە بە گشتی لە هێڵکارییە فراوانەکانیدا قبوڵکرا، هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە بەشێک لەو پڕۆژە یاسایانەی کە لیژنەکە پێشنیاری کردووە لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەخرێنە کارنامەی پەرلەمانەوە، بەم شێوەیە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەرجەستەکردنی یەکگرتنی دیموکراتی لە یاسادا هەڵگیرسێتەوە.

 

”یەکگرتن واتای چییە؟”

دوای هەموو ئەم پێکهاتانە، باسەکە لە دەوری پرسیارێکی بنەڕەتی دەسوڕێتەوە: یەکگرتنی دیموکراتی چییە؟ چەمکی "یەکگرتن" بە گشتی ئاماژەیە بۆ پرۆسەی دامەزراندنی پەیوەندی نێوان بەشە جیاوازەکان، پێکهاتەکان، گروپە جیاوازەکان لەناو یەک بووندا، بەجۆرێک کە تەواوکەری یەکتر بن و لەناو سیستەمێکی هاوبەشدا هاوئاهەنگ بنخ ئەم چەمکە لەسەر بنەمای وشەی لاتینی ”integer” کە بە ”بە واتای تەواو یان دابەشنەکراو” دامەزراوە، کە دواتر کرداری ”integrare” ”بە واتای تەواوکردن” پەرەی سەندووە بۆ وشەی یەکگرتن، لە ڕێگەی وشەی فەڕەنسی ”intégration” هاتە ناو زمانی تورکی، کە بە واتای یەکگرتن یان تێکەڵبوون دێت.

 

چەمکی یەکگرتن کە لەم بنەچە زمانەوانییەوە سەرچاوەی گرتووە، هەڵگری واتای وەک "تەواوبوون"، "یەکگرتن" و "ئاوەدانکردنەوە"یە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی لە چوارچێوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بەپێی ئەو بناغە و بنەمایانەی کە ئەم یەکگرتنە لەسەری بونیاد نراوە.

 

لە شێوازەکانی نادیموکراتیدا زۆرجار یەکگرتن دەبێتە میکانیزمی ئاسمیلەکردنی زۆرەملێ، کە حزبی بەهێزتر پێوەرەکانی خۆی دەسەپێنێت و جیاوازیەکان دەسڕدرێتەوە و لاوازترەکە لەناو بەهێزترەکەدا، لە بەرامبەردا یەکگرتنی دیموکراتیک ئاماژەیە بۆ نموونەیەکی کە تێیدا جیاوازیەکان ناسێنرێن و مافەکان پارێزراون و پێکەوەژیان لەسەر بنەمای یەکسانی بونیاکد بنرێتەوە.

 

بۆیە نابێت یەکگرتنی دیموکراتی تەنها وەک پرۆسەیەکی "گونجاندن"ی تەکنیکی یان کارگێڕی سەیر بکرێت، بەڵکو وەک دیدگایەک بۆ داڕشتنەوەی هەمەلایەنەی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتی.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چۆن پێناسەی ئەم چەمکە دەکات؟

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەکگرتنی دیموکراتی نەک وەک هەنگاوێکی سیاسیی تاکتیکی یان کاتی، بەڵکو وەک چارەسەرێکی ستراتیژی و سیستماتیک لە چوارچێوەی ئەوەی ناوی دەنێت "نەتەوەی دیموکراتیک" پێناسە دەکات، ئەم ڕێبازە ئامانجی تێپەڕاندنی پێکهاتەی یەکپارچەیی دەوڵەتی نەتەوەیی نەریتیە و ڕێگە بۆ یەکگرتنی فرە شوناسە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بناغەیەکی هاوبەشی دیموکراتیک دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان بپارێزێت.

بە بڕوای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یەکگرتنی دیموکراتی بە واتای ئاسمیلەکردنی لایەنێک لەلایەن لایەنێکی دیکەوە نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی یەکگرتنەوەیە کە لەسەر بنەمای ناسینی یەکتر و گۆڕانکاری هاوبەش دامەزراوە، ئەو لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە دانوستانەکان ئەمە دەردەبڕێت، هەروەها یەکگرتن گوزارشتە لە یەکگرتوویی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەگەڵ دەوڵەتی نەتەوەیی، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە کۆمەڵگە دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکتر، بەڵکو وەک "کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی" لەناو "کۆمارێکی دیموکراتی"دا یەکدەگرێتەوە، ئەم یەکگرتنە یەکسانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و تەنها لە ڕێگەی دانوستانی دیموکراتیەوە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت، کە ئەمەش مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ئەو جۆرە یەکگرتنە.

 

”پێچەوانەی ئاسمیلەکردن (هەڵوەشاندنەوەی زۆرە ملێ)”

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەکگرتنی دیموکراتی نەک وەک "هەڵوەشاندنەوە" یان "ئاسمیلەکردنی زۆرەملێ" سەیر دەکات، بەڵکو وەک یەکگرتنەوەیەک کە لەسەر بنەمای بەشداریکردنی یەکتر دامەزراوە، لرسەکە پەیوەندی بە نەمانی بێ تواناکان نییە لەناو بەهێزەکاندا، بەڵکو پەیوەندییە بە پێکەوەبوونی پێکهاتە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانەوە لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکی هاوبەشدا لە ڕێگەی کارلێککردن و گۆڕانی یەکترەوە.

 

بۆیە ئەم چەمکە لەسەر بنەمای یەکترناسین و یەکسانی و ژیانی هاوبەش دامەزراوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک "دژە ئاسیمیلاسیۆن" دادەنێت، کە ئاسمیلەکردن ئاماژەیە بۆ هەڵوەشاندنەوە لەناو نەتەوەی باڵادەستدا، لەکاتێکدا یەکگرتنی دیموکراتی ئامانجی بەهێزکردنی شوناسە جیاوازەکانە بۆ پاراستنی بوونیان و گەیشتن بە ڕزگاری، لە هەمان کاتدا تێکەڵبوون لە چوارچێوەی کۆمارێکی دیموکراتیدا.

 

لەم چوارچێوەیەدا، تواناسازیی کورد بۆ ئەوەی بە ئازادی شوناسە کولتووری، زمانەوانی و کۆمەڵایەتییەکانی لەناو کۆماردا بژی، بناغەی ئەم نموونەیە پێکدەهێنێت، بەم پێیە یەکگرتنی دیموکراتی لە لایەک ئامرازێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەپاندنی دەوڵەتی تاکلایەنە و لە لایەکی دیکەشەوە پرۆسەی بونیادنانەوەی ژیانێکی هاوبەشی نوێیە.

هەروەها ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی سەپاندنی هەژموونی دەوڵەت بە زۆر دەکاتەوە، بەو جۆرە ڕێبازانە بە قبوڵنەکراو دەزانێت، پێی وایە تاکە ڕێگای بەرەو پێشەوە دانوستانی دیموکراتییە، کە دەبێتە هۆی تێکەڵبوونی کۆمەڵگویەکی دیموکراتی لەگەڵ دەوڵەتی نەتەوەدا.

 

”سێ بنەمای بنەڕەتی”

یەکگرتنی دیموکراتی لەسەر سێ بنەمای سەرەکی وەستاوە:

سروشتی ئەکتەرەکان:"کۆمەڵگەی دیموکراتی" و "دەوڵەت-نەتەوە" وەک دوو قەوارەی جیاواز سەیر دەکرێن، ئامانج لێک هەڵوەشاندنەوەی یەکیان نییە بۆ ئەویتر، بەڵکو لێکنزیکبوونەوەیان لەسەر بنەمای یەکسانی لە چوارچێوەیەکی کۆماریخوازی دیموکراتیکدایە.

 

میتۆدۆلۆژیا: یەکگرتن لە ڕێگەی زۆرەملێ یان سەپاندنەوە بەدەست نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی دانوستانی دیموکراتی و کردەی سیاسی لەسەر بنەمای یەکسانی بەدەست دێت.

 

ئامانج: گەیشتن بە یەکێتی و یەکگرتن لەسەر بنەمای یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

 

”هاتنەدی یەکگرتن پەیوەستە بە دیموکراتی کۆمار”

لە دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، یەکگرتنی دیموکراتی سنووردار نییە بە گونجاندنی کۆمەڵگە لەگەڵ دەوڵەتدا، بەڵکو گۆڕینی خودی دەوڵەتیش بەرەو دیموکراتی دەگرێتەوە، بۆیە هاتنەدی یەکگرتن بەندە بەو ڕادەیەی کە کۆمار دیموکراتییە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێوایە کە پێکهاتەیەکی دەوڵەتی یەکپارچە و سەرکوتکەر و نادیموکراتی ناتوانێت ڕێگە بە یەکگرتنی ڕاستەقینە بدات.

 

بە پێچەوانەوە بونیادنانی "کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی" ڕەهەندەکەی تری ئەم پرۆسەیە پێکدەهێنێت، مەبەست ئەوە نییە کۆمەڵگە خۆی وەک دەوڵەت ڕێکبخات و دواتر پەیوەندی بە دەوڵەتێکی دیکەوە بکات، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە خۆی وەک کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ڕێکبخات و لەگەڵ کۆمارێکی دیموکراتیدا تێکەڵ ببێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نموونەیەکی یەکگرتنە کە ناوەندی کۆمەڵگەیە نەک دەوڵەت، کە دەستپێشخەرییەکە لە بنەڕەتەوە دێت نەک دەسەڵاتی ناوەندی.

”دیدگایەک کە چوار دەوڵەتی نەتەوەیی لەخۆ بگرێت”

چەمکی یەکگرتنی دیموکراتی لە یەک دەوڵەتدا سنووردار نییە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕوانگەیەکی فراوانتردا دەیخاتە ڕوو کە ئەو چوار وڵاتە دەگرێتەوە کە کورد تێیدا دابەشکراوە ”تورکیا، ئێران، عێراق، سووریا” ئەم دیدە ئامانجی بەهێزکردنی کورد لەو وڵاتانە بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆی و تێکەڵبوون بە سیستەمی دیموکراتی لەناو ئەو وڵاتانەی کە تێیدا دەژین.

 

ئەم ڕێبازە داوای گۆڕینی سنوورەکان ناکات، بەڵکو داوای بونیادنانی نموونەی پێکەوەژیان دەکات کە لەسەر بنەمای دیموکراتی لەناو دەوڵەتانی هەن، لەم چوارچێوەیەدا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: یەکگرتن واتە دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوبەش لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی کە لە چوارچێوەیدا ڕوودەدات و نوێنەرایەتی "یەکێتییەکی تەندروست" یان یەکگرتن دەکات نەک ئاسمیلەکردن یان جیابوونەوە.

 

ئەو هەم ئاسمیلەکردنی زۆرەملێ و هەم جیابوونەوە لەسەر بنەمای ململانێ ڕەتدەکاتەوە، هەروەها یەکگرتنی دیموکراتی وەک بژاردەی سێیەم لەسەر بنەمای پێکەوەژیان و تەواوکەری پێشنیار دەکات، بەم واتایە یەکگرتن بە واتای لەدەستدانی شوناس یان ئاسمیلەکردن نییە، بەڵکو بەشدارییەکی یەکسانە لە چوارچێوەیەکی دیموکراتی هاوبەشدا، لە هەمان کاتدا پاراستنی تایبەتمەندییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان.

 

”یەکگرتنی دیموکراتیک: پێویستە یاساکان چی لەخۆ بگرێت؟”

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، کە لە ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکەدا خوێندرایەوە، کە کەوتە ٢٧ی شوباتەوە، وتی: گواستنەوە بۆ یەکگرتنی دیموکراتی پێویستی بە دەرکردنی "یاساکانی ئاشتی" هەیە، کە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی پێویستی بە بونیادنانی چوارچێوەیەکی یاسایی و دامەزراوەیی گشتگیر هەیە کە ڕەهەندە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتوورییەکان لەخۆ بگرێت، دەڵێ نەبوونی یاسای دیموکراتی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زۆرێک لە قەیرانەکان، هەربۆیە چوارچێوەی یاسایی لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ کۆمەڵگە و دیموکراتی و دابینکردنی مسۆگەری یاسایی بەهێز.

 

لەم چوارچێوەیەدا، پێشنیاری ئەوە دەکات کە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە بریتی بێت لە ڕاگەیاندنی "یاساکانی یەکگرتنی دیموکراتی" و "یاساکانی ئازادی"، کە بە مسۆگەری دەستووری لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ پشتگیری دەکرێن، لەسەر بنەمای ئەم باسانە دەتوانرێت مەودای ئەم یاسایانە لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا کورت بکرێتەوە:

 

”یەکەم: مسۆگەری دەستووری”

دەبێت پرۆسەکە لە چوارچێوەیەکی دەستووری ڕووندا چەسپێنرێت، چونکە جێهێشتنی چارەسەر بۆ گۆڕانکارییەکانی حکومەت، یەکگرتنەوە ناسک دەکات، بۆیە دەبێت لە چوارچێوەی دەستووردا بنەماکانی وەک هاوڵاتییەکی یەکسان، پێگەی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆییەکان، مافە کولتوورییەکان، بەشداری سیاسی، نوێنەرایەتی دیموکراتی مسۆگەر بکرێن.

 

”دووەم: چاکسازی لە دەسەڵاتی ناوخۆیی”

فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی ناوخۆیی پایەیەکی بنەڕەتییە، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ڕۆشنبیری، خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییەکان و گەشەپێدانی ناوچەیی، هەروەها زۆر گرنگە دەستوەردانەکانی حکومەتی ناوەندی کەم بکرێتەوە و دڵنیابن لەوەی هەر کارێک، وەک دوورخستنەوەی بەرپرسانی ناوخۆیی، لە ڕێگەی میکانیزمی یاسایی و دادوەری ڕوونەوە ئەنجام بدرێت، دەبێت پراکتیزەکانی وەک دانانی ئەمینداری کارگێڕی (ئەممانداری حکومی/سەرپەرشتیاری) نەهێڵرێت.

 

”سێیەم: دادپەروەری گوازراوە (ئاشتەوایی)”

یەکگرتن تەنها بریتی نییە لە بونیادنانی داهاتوو، هەروەها پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو هەیە، بۆیە پێویستە پێشێلکارییەکانی وەک کوشتنی چارەسەرنەکراو، ئاوارەکردنی زۆرەملێی گوندەکان، ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە ڕێگەی میکانیزمی ڕاستی و دادپەروەرییەوە چارەسەر بکرێن، دەتوانرێت کۆمیسیۆنەکانی ڕاستی، میکانیزمەکانی دادپەروەری گوازراوە و دامەزراندنی بەرنامەکانی قەرەبووکردنەوە کە سەرنجیان لەسەر زیانلێکەوتووان بێت.

 

”چوارەم: مافی ڕۆشنبیری و زمانەوانی”

بەکارهێنانی زمانی کوردی لە پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی خۆجێی و دەسەڵاتی دادوەری و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا دەبێت مسۆگەر بکرێت، هەروەها ڕێگەدان بە دەربڕینی ناسنامە، پێکەوەژیان سست ناکات، بەڵکو بەهێزی دەکات و شەرعیەتی زیاتری پێدەبەخشێت لە چوارچێوەیەکی دیموکراتی هاوبەشدا.

 

”پێنجەم: خستنە ژێر چاودێریی دیموکراتی، ئامێری ئەمنی”

یەکگرتنی دیموکراتی پێویستی بە تێپەڕین لە بیرکردنەوەیەکی تەنها ئەمنیەتی و گۆڕینی بە نموونەیەکە کە لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و فرەیی بێت، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە دامەزراوە ئەمنییەکان بخرێنە ژێر چاودێری دیموکراری و کەمکردنەوەی دەسەڵاتە ناوازەکان و فراوانکردنی کایەی سیاسی.

 

بەم ڕەهەندانە، یاساکانی یەکگرتنی دیموکراتی تەنها چاکسازی تەکنیکی نین، بەڵکو نوێنەرایەتی پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە دەکەن بۆ بونیادنانەوەی دەوڵەت و کۆمەڵگە لەسەر بناغە دیموکراتییە دادپەروەر و بەردەوامەکان.

 

بەیانی: لە ململانێیەوە بۆ یەکگرتن: ئەزموونی باسک لە ئیسپانیا