وشکبوونی ڕووباری بان بەرز وەک وێرانکارییەکی ئاشکرای ژینگەی شاری ئیلام دەرکەوت

پیسبوونی ژینگە لە ڕووبارە وەرزییەکانی گەڕەکی بان بەرز لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نموونەیەکی ڕوونی نەبوونی گرنگیدانی ژینگەییە.

 

ژوان کەرەمی

 

ئیلام- ڕووباری بان بەرز لەم دواییانەدا لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا، وشکبووەو وێرانکارییەکی ئاشکرای ژینگەی ئیلام و سیستمی ژینگەییە لە گەڕەکەکە.

 

لەو وێنانەی کە لە ڕووباری وەرزی گیراون، بوونی بۆری ئاوی پیسی ناوخۆیی و پیشەسازی "کارگە بچووکەکان" بە ڕوونی نیشان دەدرێت و ئەم کێشەیە نموونەیەکی ڕوونی وێرانکردنی ژینگەیە و بەهۆی نەبوونی گەشەپێدانی شار و فراوانبوونی شار وەک دروستکردنی ناوچەی نیشتەجێبوون بەبێ بەرنامەی ژینگەیی گشتگیر تەندروستی خەڵکی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

 

سەرەڕای ڕاگەیاندنی بەردەوام لە پلانەکانی پەرەپێدانی شار لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە لە ئێران، ئەوەی تێبینی کراوە ئاماژە بە پڕوپاگەندە و فەرمی و شکستی تەواوی ئەم پلانانە دەکات، پلانەکانی پەرەپێدانی شاری لیستێکی درێژی ناونیشانی تێدایە وەک "پلانی شارستانی گشتگیر، پلانی سەرەکی شارستانی، ماستەرپلانی گوند و هتد، لە پشت هەر یەکێک لەم بابەتانەوە خەرجکردنی ملیارەها پارە و سەدان کاتژمێر کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکان و پەرلەماندایە و ئەنجامی هەموو ئەم پلانانە چەندین گەڕەکی بێشومارن وەک گەڕەکی بان بەرز لە شاری ئیلام کە بە شێوەیەکی خەیاڵی فراوانکراوە بەبێ ئەوەی تەنانەت پلانی سیستمی ئاوی ماڵانیش هەبێت.

 

بوونی زبڵ لەناو ڕووبارەکەدا کە بەزۆری لە ماددە پلاستیکییەکان پێکهاتووە جێی نیگەرانییە چونکە سەدان ساڵی دەوێت تا لەناودەچێت، جگە لە تێکەڵەیەکی مەترسیدار و بێ بنەما لە گەڕەک و شارۆچکەکانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی لە سەرانسەری ئێراندا باوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی تەندروستی و سەلامەتی خەڵک و بێگومان وێرانکردنی سیستمی ژینگەیی.

 

لە کاتێکدا کە کارگە پیشەسازییەکان دەبێت تەنها لە شارە پیشەسازییەکاندا بن، لە گەڕەکی نیشتەجێبوونی بان پرز لە شاری ئیلام، کارگە هەیە کە دەبنە هۆی پیسبوونی زۆر لە جێگای ڕووبارەکە بە خاشاک و پاشماوەکانی وەک "چیمەنتۆ، قوڕ، خشت، شوشە"، بۆری و پلاستیک" و دەتوانیت ژمارەیەکی زۆر پلاستیک و چیمەنتۆ ببینیت.