زانایان: ئیکۆساید لە باکووری کوردستان بەشێکە لە سیاسەتی جەنگ

زانایانی بواری ژینگە ئاماژەیان بەوە کردووە، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی لە دۆڵی گودێرنی ئەنجامدراوە، کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەنداوەی کە لە سیلوانی ئامەد دروستکراوە، لەناو دەچێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- دۆڵی گودێرنی لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان بە دروستکردنی بەنداوی سیلوان تاوانی ژینگەیی تیادا ئەنجام دەدرێت، کە پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاوی تایدا بمێنێتەوە، سەرەڕای هەموو بانگەواز و جموجۆڵەکان، ئەو بەنداوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ناوچەکە دەبێت.

 

دۆڵەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناودەچێت

پردە بەردییە مێژووییەکەی ناوچەکە بەهۆی بەنداوەکەوە زیانی پێگەیشتووە کە ٥٠ گوند ژێرئاو دەکەوێت، لە هاوینی ڕابردووەوە هەزاران دار لە ناوچەکە لەلایەن پاسەوانانەوە بڕدراون، هەروەها کارکردن لەسەر ئەو پردە بەردەوامە کە دۆڵەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆ دروستکردنی پردەکەدا دەرچە و بەردەکانی دۆڵی گودێرنی بە داینامیت تەقێندرانەوە، ناوچەکەش بوو بە شوێنێک، بیناسازییەکی گەورەی تیادا دەکرێت و ڕێگای پردی بەردین کە کولب و حەزرۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.

 

پلاتفۆرمی کردەوە و دیموکراسی لەم دواییانەدا ویستیان بچنە ناوچەکە بۆ ئیدانەکردنی ئەو وێرانکارییە ژینگەییانەی کە ڕوودەدەن، لە میانی ڕێپێوانەکەدا کە دەیان کەس ئامادەی بوون، سەربازەکان ڕێگرییان لەو پلاتفۆرمە کرد و بەربەستیان لەسەر ڕێگاکە دانا، سەربازەکان بە پلاتفۆرمەکەیان وتووە کە هۆکارەکە "ئاسایش" بووە، لە کاردانەوەیان بەرامبەر بەو دۆخە، زانایانی ژینگە پشتڕاستیان کردەوە کە خەباتی هاوبەش بۆ پاراستنی ناوچەکە پێویستە.

 

"کاردانەوە و خەبات سنووردارە"

لەیلا چەت، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگە وتی: هەموو ئەو کارانەی لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێن تاوانی لێدەکەوێتەوە، خەبات دژی تاڵانکردنی سروشت و مرۆڤەکان هێشتا سنووردارە و ستایلی بەڕێوەبردن کە پیاوان زاڵن تیایدا، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا و دەوڵەتەکان لە سەرتاسەری تورکیادا پارێزراون و سروشت تەنها بوارێکە بۆ قۆرخکردن، بۆ ئەوان ڕادەی ئەو ئیکۆسایدەی کە لە جوگرافیای ئێمەدا ڕوودەدات زۆر جددیترە، ئەمە یەکەمجار نییە کە ئێمە هەنگاو بەرامبەر بەنداوی سیلوان دەگرینەبەر، سەرەڕای ناڕەزایەتی بەکۆمەڵ لەلایەن خەڵکەوە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ دروستکردنی ئەم بەنداوە بەردەوامە، پردە بەردەکە مانگی ڕابردوو زیانێکی زۆری بەرکەوت، هەروەها هێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر سروشت و مێژوو هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی قڕکردن لە دژی هەموو بوونەوەرە زیندووەکانی دۆڵەکە بەڕێوەدەچێت، کەشوهەوای شارەکە لە ساڵانی داهاتوودا بە کارپێکردنی بەنداوی سیلوان دەگۆڕێت و تەواوی ئیکۆسیستمی وڵاتیش دەگۆڕێت بەهۆی ئەو ئاوانەی کە گوندەکانی ژێرئاو خستووە، هەروەها گوندنشینەکان ناچار دەبن کۆچ بکەن و بەم شێوەیە لە زمان و مێژووی خۆیان دووردەکەونەوە و کولتوورەکەیان و ملیۆنان بوونەوەری زیندوو بە تەواوی لەناو دەچن.

 

"لێرە تاوان دژی ژینگە بەڕێوەدەچێت"

مێلیس تانتین، ئەندامی لیژنەی دادپەروەری کەشوهەوا، وتی: سیاسەتێکی سیستماتیکی لەناوبردن لە باکووری کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئەم سیاسەتانە سەربەخۆ نین لە سیاسەتە ئەمنییەکان، بۆیە تاکە چارەسەر لە دژی هێرشە هەمەلایەنەکان ئاشتییە.

 

ڕوونیشیکردەوە، "پرۆژەی بەنداوەکە پرۆژەیەکە کە ئامانجی لەناوبردنی هەموو جۆرەکانی ژیانە لەم دۆڵە، یەکەم پڕۆژە نییە لە باکووری کوردستان و بەداخەوە دوا پرۆژەش نابێت، ئەم دۆخەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە تاکە چارەسەرە ئاشتییە، ئێرە بووەتە گۆڕەپانی تاوانەکانی هەردوو ئیکۆساید و جینۆسایدی مرۆڤ، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین هاودەنگی نیشان بدەن و دژی ئەم سروشت و ئۆپەراسیۆنانە بوەستنەوە، چەنکە تاکە چارەسەر لە دژی سیاسەتی تاڵانکردن، ئاشتی و خەباتی هاوبەشە.