لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا
لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ نابەرپرسیاریەتی هاوڵاتیان دەگەڕێنیتەوە.
لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی هۆکارەکەی بۆ نابەرپرسیاریەتی هاوڵاتیان دەگەڕێنیتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژانە و بەهۆکاری جیاواز ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە دووبارە دەبنەوە و بەوهۆکارەش زیانێکی زۆر بە داستانەکان و پوش و پاوان و ڕەز و باخی هاووڵاتیان دەگات هۆکاری سەرەکیش هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتی و پابەندنەبوونە بە ڕێنماییە ژینگەییەکانە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، لەسنوری قەرەداغ و لە شاخی سەگرمە - کانی باجگە ئاگرێک کەوتەوە ، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ و خاڵی وەزیارە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەهاوکاری پۆلیسی بەرگری شارستانی توانیان بەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و بەوهۆکارەش نزیکەی ۲ دوو دۆنم پوش و پاوان سووتا .
لەلایەکی تر لە سنوری ناحیەی بەرزنجە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە ئەگەرچی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان گەیشتنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی فراوانی ڕوبەری ئاگرەکە بەزەحمەت کۆنترۆڵ کرا و بەوهۆکارەش زیاتر لە ۲۰ بیست دۆنم لە پوش و پاوان هەروەها نزیکەی ۳۰۰ داری سروشتی سووتان و زیانیان پێگەیشت.