بههۆی وشكهساڵییهوه گوندهكان خهریكه چۆڵدهبن و حكومهتیش بێباکە
لە کاتێکدا ماوەی دوو ساڵە وشکەساڵی و بێبارانی ڕووی لە گەرمیان کردووە و ڕاگەیەندراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەربەستە و ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتە بەر، گرتنەوەی ئاوی سیروانیش لەلایەن ئێرانەوە بڕی ٦٧٧٧٥ دۆنم زیانی داوە.
هاوژین شکور
گەرمیان- بهشێك له جوتیارانی سنوری ئیدارهی گهرمیان، ڕایدهگهیهنن ماوهی دوو ساڵه له سنوری ئیدارهی گهرمیان وشكهساڵییه و جوتیاران نهیانتوانیوه ڕەنجی ماندووبوونی خۆیان بڕەوێننەوە، دهشڵێن، وشكهساڵی كاریگهری کردووەتە سەر کەرتی کشتوکاڵی سنورەکە و گوندنشینان ناچاربوون كۆچ بۆ ئهو شوێنانه بكهن كه وشكەساڵی تێدا کاریگەری زۆری نییە ئێشتا، لەکاتێکدا وشکەساڵی ڕووی لە گەرمیان کردووە، حكومهت بێدهربهسته و ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتەبەر.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری بهڕێوهبهرایهتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: دەتوانین بڵێین ھەموو گەرمیان وشکەساڵیە چونکە ئێمە لەژێر کاریگەری وشکەساڵی پارساڵ داین و ئەمساڵیشی ھاتەسەر، وشکەساڵی ئەمساڵیش بە چڕی ناوچەی کفری، قۆرەتوو، ئاوەسپی، زنانه و بەشێکی دەوروبەری قەزای کەلار و تا نزیکەی مەیدانی گرتووەتەوە.
سەبارەت بە چارەسەرییەکان بۆ وشكەساڵی ئاماژەی بەوەدا کە بودجەیەکی تایبەتیان بە بڕی زیاتر لە ١٠ ملیار دەوێت تا گەنم، بنەتۆو و ئالیکی ئاژەڵ دابینبکەن، "ئەگەر بمانەوێت وشکەساڵی بۆ ساڵەکانی داھاتوو کاریگەری نەبێت، پێویستە بەنداو دروستبکرێت و پرۆژەی ئاودێری لەسەر ڕووباری سیروان دروستبکرێت و درێژ بکرێتەوە بۆ بەنداوی کفریش ".
گرتنەوەی ئاوی سیروان زیانی بە زەوی و جوتیاران گەیاندووە
ئەو بەڕێوبەرەی کشتوکاڵی گەرمیان جەختیلەوە کردەوە کە ئەگەر ئەمساڵ بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دابین نەکرێت کارەسات ڕوودەدات، "بەهۆی وشکەساڵییەوە گوندەکان چۆڵدەکرێن و زیان بە کشتوکاڵ و سەوزایی و ئاوی ژێر زەوی گەشتووە، سەبارەت بە کاریگەرى گرتنەوەى ئاو لەلایەن ئێرانەوە لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان ڕووبەرى زەوى کشتوکاڵى زەرەرمەند بە گرتنەوەى ڕوبارى سیروان ٦٧ هەزار و ٧٧٥ دۆنمە، ژمارەى جوتیارى زەرەرمەندیش بۆ ئەو ڕووبەرە ٣ هەزار و ٥١٥ جوتیارە.
شادیە حسێن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێران و زیانەکانی گەرمیان بە تەواوەتی لە بەبیابانبوون نزیک دەبێتەوە، چونکە ٪٣٠ ئاوی ڕووباری سیروان لە ئێرانەوە دێتە هەرێمی کوردستان و پێویستە لەو بڕە هەنگاو بنرێت بۆ دروستکردنی بەنداو، چونکە بەڕاستی ئەگەر ئەو هەنگاوانە نەنرێت لە داهاتوودا گەرمیان تووشی بەبیابانبوون دەبێت.
گوندنشینان لە گوندەکانیان کۆچ دەکەن
نهوزاد عوبێد جوتیارێکى دانيشتووى گوندی لهكه له سنوری شارهدێی زنانهی سهر به كفری، بۆ نوژنها وتی: زەوی کشتوکاڵی بەراومان زۆر کەمە و پشتمان بە زەوی دهیم بەستووە، ماوەی دوو ساڵیشە کەمبارانی ڕەنجمانی بەفیڕۆ بردووە، ئەمساڵ لە سنوری ناوچهی زنانه زۆر خێزان بههۆی وشكەساڵییهوه گەڕاونهتهوه شار و ههندێکی دیکەش ڕوویان له ناوچه كوێستانییهكان كردووه بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ ئاژهڵهكانیان.
ئەو جوتیارە ئاماژەی بەوەشدا کە وشکەساڵی جگە لە کۆچکردنی گوندنشینان، بووەتە هۆی برسی بوونی ئاژەڵەکانیش و بە پێویستی زانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی حکومەت ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.