"ئاگرێک کە بەهۆی کەمتەرخەمیەوە بوو بە کارەسات، سیاسەتی شەڕی تایبەتە"

دەربارەی ئەو ١٥ کەسەی کە لە ناوچەی ئاگرەکە گیانیان لەدەستداوە، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، ئاگرەکە دوای کەمتەرخەمی گۆڕاوە بۆ کارەسات، نابێت جیاوازتر لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت سەیر بکرێت.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- شەوی ٢٠ی حوزەیران لە نێوان شەمرەخی ماردین و خانا ئاکپەری ئامەد ئاگرکەوتەوە و ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، دەستوەردانی ئاگرەکە کە دەوترێت بەهۆی وایەری کارەباوە دەستیپێکردووە، دواکەوتووە، ئەوەش زاندراوە کە زۆربەی ئەو هاوڵاتیانە گیانیان لەدەستداوە لەو کاتەدا بووە کە چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە یان ئاژەڵەکانیان لە ئاگرەکە ڕزگارکردووە، هاوڵاتیانی گوندەکان کاردانەوەی گەورەیان بەرامبەر درەنگ دەستوەردان و کەمتەرخەمی نیشان دا، ئەو ژنانەی سەردانی گوندەکانیان کردووە ڕایانگەیاندووە، نابێت پڕۆسەی دوای ئاگرکەوتنەوە بەجیا لە سیاسەتی شەڕی تایبەت ببیندرێت.

 

بەپێی ئامارەکان لە ئاگرەکەدا ڕووبەری نزیکەی ٦٦ کیلۆمەتر سووتا و ٩٠٠ ئاژەڵ گیانیان لەدەستداوە و هاوڵاتییەکی زۆریش برینداربوون، لەو ناوچەیەی کە تا بەیانی داواکاری بەپەلەی هەلیکۆپتەرەکان وەڵام نەدرایەوە، دوای کۆکردنەوەی گەل، هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کوژاندنەوەی کرد، لەو سێ گوندەی پرسە بەردەوامە، خەڵک ئامادەکاری دەکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر  "DEDAŞ" کە بەرپرسیارە لە ئاگرەکە.

 

هاوڵاتییانی کەلەک کاتێک کرێکاری وەرزی بوون، تووشی هێرشی ڕەگەزپەرستی بوون

 لێکۆڵینەوە لە یەکەم ڕاپۆرتی داواکاری گشتی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە بەردەوامە، زاندراوە ئەو هاوڵاتیانەی لەو گوندانەی ئاگرەکەیان لێ کەوتۆتەوە، ساڵانێک بە ناچاری وەک کرێکاری وەرزی لە شارەکانی ڕۆژئاوا کار دەکەن و هەر بۆیەش بۆ کشتوکاڵ گەڕاونەتەوە گوندەکانیان، لە ساڵی ٢٠٢٠دا هاوڵاتیانی گوندی کەلەک کە لە ئاگرەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ڕووبەڕووی هێرشی ڕەگەزپەرستی بوون، هاوڵاتییانی ئەو شارە کە بەنیازبوون وەک کرێکاری وەرزی کشتوکاڵی کار بکەن، لێیان دەدرا و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرا، لێرەشدا ئەو گوندنشینانەی لەلایەن "DEDAŞ" پشتگوێ خراون، بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەباوە، هەوڵدەدەن کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بە پانێڵی وزەی خۆر بچێنن.

 

"گەل وازیان لێهێندرا بۆ چارەنووسی خۆیان"

کودرەت ئوزون، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی خانە ئاکپار ڕایگەیاند، ئاگرەکە ئاگرێکی ئاسایی نییە، لە سەرەتاوە تا ئیستا لەو ناوچەیەن، دوای دەستوەردانی گەل و شارەوانییەکان ئاگرەکە کوژاوەتەوە، لە ئەنجامی کەمتەرخەمی ئاگرەکە گۆڕاوە بۆ کارەسات و وتی: ئەگەر سەیری ئەو جوگرافیایە بکەیت کە ئاگرەکە تێیدا بڵاوبووەتەوە، بۆت دەردەکەوێت کە بەم شێوەیە بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ بادا زیاتر گەشەی کردووە، ئاگرەکە بەهۆی ستوونی کارەباوە کەوتووەتەوە و تا بەرەبەیان دەستوەردانی ئاگرەکە نەکراوە، گەل و شارەوانییەکان دەستوەردانیان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێلیکۆپتەر نەبوو، نەتواندرا زوو ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە. سەرەنجام بەرەبەیان هێلیکۆپتەرێک هەڵفڕی بۆ ئەوەی بزانێت کێ هاتووە و نەهاتووە بۆ ناوچەکە، گەل ئەوەندە بەتەنها مابوونەوە ئەگەر بوەستابایە ئاگرەکە بۆ ناوچەیەکی تر بڵاودەبووەوە، زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی ماددی گەورە هەیە، هەوڵدەدەین برینەکانی گەل ساڕێژ بکەین.

 

"ناتوانین کەمتەرخەمی لە شەڕی تایبەت جیا بکەینەوە"

کودرەت ئوزون باسی لەوەشکرد، لە کاتی ئاگرکەوتنەوە و دوای ئاگرەکە خەڵک بەتەنها ماونەتەوە، ئەم دۆخە لە سیاسەتی شەڕی تایبەت جیا ناکرێتەوە و وتی: کارەساتێکی گەورە ڕوویدا، خێزانەکان خۆڕاگرییان بۆ ئەم دڕندەییە نەماوە. منداڵەکان لە گوندەکاندا تا بەیانی چاوەڕێیان دەکرد، چونکە ترسیان لە مردن هەبوو، خەڵکەکە بە ڕوونی بەجێهێڵدرابوون تا بمرن، جیاکارییەکی جددی هەیە کە بەرەو سیاسەتی شەڕی تایبەت دەمانبات، کاتێک ئاگر لە بچووکترین شوێن دەکەوێتەوە، دەستوەردانی جددی دەکرێت، بەڵام سەرەڕای چەندین کاتژمێر پەیوەندی، لێرەدا هیچ کارێکی کاریگەر نەکرا.، سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەچوو، جگە لەوەش هیچ شتێکی تر نییە بۆ وتن.

 

"پێویستە بەر لە سیاسەتەکانی چۆڵکردنی هەرێم بگیرێت"

مەدیا ئاڵکان، هاوسەرۆکی لقی ئامەد لە کۆمەڵەی توێژینەوەی کۆچبەری میزۆپۆتامیا "GOÇ-DER" سەرنجی بۆ مەترسییەکانی کۆچکردن لە ناوچەکە ڕاکێشاو وتی: پرسیارێکی زۆر جددیمان هەیە، بەڵام بە ڕوونی دەتوانین بڵێین کە دەیانەوێت گەل ئەم شوێنە چۆڵ بکەن، ئەم سیاسەتە بە جیا لەم ئامانجە نابیندریت، پێویستە باس لەوە بکەین کە چۆن بتوانین چارەسەر بۆ ئەم کێشانە بدۆزینەوە، لەم دواییانەدا سیاسەتی شەڕی تایبەت بە جددی جێبەجێ کراوە، ئەمەش بەشێکە لەم سیاسەتە، ئەم وێنەیەی دەیبینین وێنەیەکی زۆر بە ئازارە، سەرەڕای ئەم دۆخە جددی و وێرانکەرە، شتێکی نائاساییە کە بە خێرایی دەستوەردان نەکەیت، ئەمەش دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سیاسەتی بێ مرۆڤایەتی کە ساڵانێکە بەردەوامە، لەگەڵ کارەساتەکاندا ئامانجیان ئەوەیە خەڵک کۆچ بکەن، پێویستە ئەمە بوەستێندرێت و ڕێگری لێبکرێت.