کشتوکاڵی ماڵەوە بژێوی ژیان بۆ خێزانەکان دابین دەکات

ژنان لەم دواییانەدا لە لیبیا ئارەزووی کشتوکاڵیان کردووە، ناوبەناویش دەست دەکەن بە خولی ڕاهێنان بۆ فێرکردنی بنەماکانی کشتوکاڵی لە ماڵەکانیاندا، لەپێناو کەمکردنەوەی توندی گۆڕانکارییە کەشوهەواکان کە جیهان دەگرێتەوە.

ئیبتیسام ئەغفیر

 

بەنغازی- نەجوە عەبدولکەریمی ئەندازیار کە نەمامگەیەکی هەیە و تێیدا ڕووەک دەفرۆشێت و کار بۆ ڕاهێنانی ژنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە گرنگی کشتوکاڵی ماڵەوە دەکات و دەڵێت: بۆ من کشتوکاڵ پیشەیە و لە هەمان کاتدا خولیایەکە.

 

نەجوە عەبدولکەریم، دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ بەشی بەروبوومە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بڕیاریدا نەمامگەیەکی بچووک لە ماڵەکەی خۆیدا دابمەزرێنێت کە تیایدا نەمام چاندنی تیادا ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شارەزایی باشی لە ڕووەکەوە کاری لەسەر ئەوە کردووە لە ڕێگەی پسپۆڕییەکەیەوە لە زانکۆ، بە تایبەتی لەو بەرهەمانەی کە جۆ و گەنم و گەنمەشامین خزمەت بە کشتوکاڵ بکات.

 

باسی لەوەکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە ئینتەرنێت، ئەکاونتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دروستکرد بۆ ناساندنی کارەکانی، لەبارەیەوە وتی: ژمارەیەکی زۆر لەژنان ویستی کڕینی بەرووبومیان هەیە لە من، بەتایبەتی کە نەیاندەویست بچنە نەمامگەکان چونکە بەشێک لە نەمامگەکان دوورن لە ماڵەکانیانەوە.

 

"ڕێنمایی گونجاو دەربارەی نەمامەکان دەدەم بە کڕیارەکانم"

لە درێژەی قسەکانیدا نەجوە عەبدولقادر باسی لەوەکرد هەندێک لە کڕیارەکانی تەمەنیان لە سەرووی چل ساڵەوەیە، کاتێک یەکێکیان دەچێتە لای و داوای ئامۆژگاری دەکات و دەڵێن من چاودێری کۆمەڵێک ڕووەک دەکەم، بەڵام دەمرن، و نازانم چۆن گرنگییان پێبدەم ئەوان بۆ ئەوەی لەگەڵم بەردەوام بن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕووەکەکان پێویستیان بە ڕووناکییەکی باش و ئاوی گونجاو هەیە، چونکە ئەوان زیندەوەرانێکی زیندوون کە پێویستیان بە سەرنجی تایبەت هەیە، وتی: کاتێک کڕیارێک بۆ یەکەمجار نەمامێک دەکڕێت، ڕێنامی تەواوی پێدەدەم بۆ ئەوەی چیتر نەمامەکانی لەناو نەچن.

 

"بە فرۆشتنی بەروبومەکانم پڕۆژەکەم بەرەوپێش دەبەم"

سەبارەت بە ڕاهێنانی ژنان لە بواری کشتوکاڵی ماڵەوە بۆ گەیشتن بە بژێوی ژیانیان چونکە لە ئێستادا نرخی شتوپەک لە بازاڕەکاندا گرانن و هاوڵاتیان توانای کڕینیان نییە، وتی:  ڕێنمایی تەواو دەدەم بە ژنان و ئاگاداریان دەکەم کە چۆن چاودێری نەمامەکانیان بکەن و بە چ شێوازێک هەوڵی گەشەکردنی زیاتریان بدەن، هایدرۆپۆنیک هەیە، کە تەکنیکێکی زۆر سادەیە، کە پێکدێت لە بۆری کە کونێکی بچووکی تێدایە کە ئەوان دەیچێنن کەسانێک هەن کە پشتگیری دەکەن بە بەستنەوەی بە تانکی ماسی چونکە پاشماوەی ماسی ئامۆنیایە، کە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ ڕووەکەکان و ئاوەکە بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن بە سیستەمێکی داخراو لێرەدا مادەی خۆراکی دەخەینە ناو ئاوەکەوە، ئەمەش یارمەتی گەشەکردن دەدات و دەتوانین سەوزەواتەکانی وەک تەماتە و بیبەرەوە گەشە پێبدەین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا نەجوە عەبدولقادر، ڕوونیکردەوە کە لە ڕێگەی فرۆشتنەوە پشتگیری دارایی پڕۆژەکەی دەکات، بەو پێیەی بەشێک لەو شتانەی دوای فرۆشتنەکە بەدەستی دەهێنێت بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکەی بەکاری دەهێنێتەوە.

 

"پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە گرنگی بە کشتوکاڵ بدەن"

نەجوە عەبدولقادر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە میدیاکان گرنگی بە پشتیوانیکردنی ژنان بدەن و هەوڵی پاڵنانی ئەوان بۆ داننان بە گرنگی کشتوکاڵی ماڵەوە لە دروستکردنی بژێوی بۆ خێزانەکانیان لەناو ماڵەکانیاندا بنێن، وتی: کۆرسەکان بۆ پاڵپشتیکردن و فێربوونی ژنان گرنگە هەر بۆیە خولێکی ڕاهێنانم لە بواری کشتوکاڵدا بۆ ژنان ئەنجامدرا و ٣٠ ژن بەشدارییان کرد و دوای تەواوکردنی، کۆمەڵێک ژنی دیکە داوایان کرد خول ببینن.

 

جەختی لەسەر پەروەردەکردنی کۆمەڵگە و ژنان دەربارەی کشتوکاڵ کردەوە، بۆ ئەمەش پێویستە لە خوێندنگەکان دەست پێبکەین و هۆشیاری بڵاوبکەینەوە، لە کۆتایی وتی: وەک ئەندازیارێک ئامادەم گرنگی بە لایەنی زانستی بدەم کە بریتییە لە هەڵبژاردنی نەمام و چۆنیەتی چاندنی و هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو بۆیان، پێویستیشە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەبێت پارەی تایبەت بدەن و گرنگی بە پرۆسەی ئاودێری بدەن.