"زیندانی نەرم" چیرۆکێکی جەزائیرییە کە توندوتیژی لێکەوتووەتەوە

چیرۆکی حەفسە بارا تەنیا چیرۆکی هاوسەرگیری نەبوو کە بە جیابوونەوە کۆتایی پێهاتووە، بەڵکو گەشتێکی شکان و ئارامگرتنە کە هونەرمەند لە ژێر پەردەی خۆشەویستی و هاوبەشی پیشەییدا ژیاوە، پێش ئەوەی بۆی دەربکەوێت ئەوەی بەسەری هاتووە وەک "زیندانێکی نەرم" وایە.

نەجوە راهم


جەزائیر- توندوتیژی دژ بە ژنان، بۆ پێناسەکردنی ئەو توندوتیژییانەی کە بە ئەنقەست بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت، لەسەر بنەمای ڕەگەزی قوربانیە وەک پاڵنەری سەرەکی جەستەیی، دەروونی، تەنانەت ئابووری بەکاردێت، هاوشێوەی تاوانی ڕق و کینەیە، ژنان بە گران دەتوانن ئاشکرای بکەن، لەوانەیە لە ترسی کۆمەڵگە یان بەهۆی زۆری توندوتیژیەکەوە بێت.


ژنان لەوانەیە بە گران  داوای یارمەتی بکەن دوای ئەوەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەتایبەتی لەبەر هەستی بێدەسەڵاتی، نەبوونی کۆنتڕۆڵ و نادڵنیایی لە بەدەستهێنانی سەلامەتی، بەڵام حەفسە بارای جەزائیری بوێرانە باسی ئەو وردەکاریانەی کرد کە چەندین ساڵە شاردبوویەوە، دەربارەی پیاوێک کە ژیان و پیشەی هاوبەشی لەگەڵدا بوو، دەربارەی کۆمپانیایەکی هونەری کە بە دەستی خۆی دروستی کردبوو، دواتر بوو بە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی دەروونی و ئازاردانی جەستەیی.
 
لە کورسییە هونەرییەکانەوە بۆ هۆڵی پۆلیس
لە ساڵی ٢٠١٥، حەفسە بارا، خوێندکاری کۆلێژی باڵای هونەرە جوانەکان لە جەزائیر، گەنجێکی کامیرۆنی ناسی کە هەمان خولیای خۆی بۆ هونەر هەبوو. پەیوەندیەکە پتەو بوو، بە هاوسەرگیری گەیشتە لوتکە، بۆ دەستپێکردنی بەشێکی نوێ کە پێی وابوو سەرەتای ژیانێکی سەقامگیر دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی یەکەم منداڵیان بوو. بەڵام سەقامگیری زۆری نەخایاند هاوژینەکەی دەستی کرد بە نیشاندانی هەڵسوکەوتی سەیر و ناڕێکی لە مامەڵەکردندا. هەموو جارێک حەفسە بارا بە بێدەنگی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبووەوە، هەوڵی دەدا ئەوەی لەتوانایدا بوو لە وێنەی خێزانەکە ڕزگار بکرێت.
 
هاوبەشی پیشەیی... له ژێر کۆنتڕۆڵدا

لە ساڵی ٢٠١٧ پێشنیاری کرد کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی فیلم دابمەزرێنین، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هاوبەشیان. منیش بە جۆش و خرۆشەوە ڕازی بووم، حەفسا بارا دەستی بەسەر بەڕێوەبردن و کارگێڕیدا گرت، پەیوەندییەکانی لە بواری هونەریدا کەڵکی وەرگرت بۆ ئەوەی پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت. بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی، هاوژینەکەی پاڵنا بۆ پێشەوە، ئاسایشی پێشکەش کرد، وێنەی ئەوی لە ژینگەی پیشەییدا بەهێزتر کرد.

 

 بە تێپەڕبوونی کات فشارەکان دەستی بە زیادبوون کرد. هاوژینەکەی دەستی کرد بە داوای دوو بەڕێوەبردن و گلەیی لە شێوازی کارکردنی کرد، هەرچەندە زانیاری کارگێڕی پێویستی نەبوو. "کاتێک هەوڵمدا باسی ئەو بابەتە بکەم"، وەڵامەکە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی جەستەیی بوو، بەبێ هیچ پاساوێکی ڕوون." بەڵام زۆری نەخایاند دەستم کرد بە بەڵگەنامەکردنی ئەو دەستدرێژیانە لە ڕووی پزیشکییەوە. هەر جارێک لێی دەدام، دەچوومە نەخۆشخانە،پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرد"، هەوڵی دەدا کەیسێک دروست بکات بۆ ئەوەی دواتر خۆی بپارێزێت.
 
مەترسی هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیاو خاڵی گۆڕان
گرژیەکە گەیشتە لوتکە کاتێک کارمەندە ژنەکانی کۆمپانیاکە سکاڵایان لەسەر کردەوەکانی هاوژینەکەی کرد. کاتێک حەفسە بارا ڕووبەڕووی بووەوە، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیاکەی کرد، ئەگەر واز لە ئازاردانی نەهێنا. 
وەڵامەکەی دووبارە  لێدان بوو." بەڵام ئەمجارە بڕیارم دا نەگەڕێمەوە. هەموو بەڵگەنامە پزیشکییەکانم کۆکردەوە، چووم بۆ بنکەی پۆلیس و ڕاپۆرتی فەرمیم تۆمار کرد."
 
لەلایەن دەزگا ئاسایشیەکانەوە بانگ کراو و ناچار کراو بەڵێننامەیەک واژۆ بکات،جارێکی تر هێرشی نەکاتە سەرم. ئەو ڕازی نەبوو، و بە توڕەییەوە ماڵەکەی بەجێهێشت، مانگێک دواتر بە پێشنیارێکی سەیرەوە گەڕایەوە:" بڕۆ بۆ لای پزیشکی دەروونی"، بەڵام نەک بۆ ئەو... بەڵکو بۆ حەفسە بارا.
 
دانیشتنەکانی چارەسەرکردن کە شاردنەوەیان ئاشکرا کرد
حەفسە بارا ڕازی بوو، بەهۆی ئارەزووی پاراستنی منداڵەکانی، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی بەخێوکردنی پێدرا. لە دانیشتنەکانی چارەسەرکردندا، ئەو سەرسام بوو لەوەی هاوژینەکەی هەوڵ دەدات خۆی وەک قوربانی نیشان بدات، پاساو بۆ هەڵسوکەوتەکەی دەهێنێتەوە.
 
 پزیشکە دەروونیەکە پسپۆڕێکی بەناوبانگە، بەو شانۆگەرییە هەڵ نەخەڵەتێندرا . پاش چەند دانیشتنێک، نەخۆشی کەسایەتی خۆپەرستی دەستنیشان کرا لە هاوژینەکەی، ئەمە دووپاتی کردەوە بۆ حەفسە بارا کە کەسێکی مەترسیدارە لە ژینگەی خۆیدا، سەرەڕای توانایەکی زۆری لە کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانی لەبەردەم بێگانەکاندا.
 
پزیشکەکە ئامۆژگاری کرد، لە ژێر یەک سەقفدا نەمێنێتەوە لەگەڵیدا، هەنگاوی پێوانەکراو بەردەوام بێت تا بڕیاری جیابوونەوەکە دەردەچێت. ئەویش وایکرد، دوای ئەوەی کە زانی هاوژینەکەی دەستی کردووە بە لەکەدارکردنی ناوبانگی حەفسە بارا لەنێو هاوبەشەکانی و بریکارەکانیدا لە کۆمەڵگەی هونەریدا.
 

 حەفسە بارا داوای جیابوونەوەی کرد وە داوای لە ژووری بازرگانی کرد ئەو کۆمپانیایە هەڵبوەشێنێتەوە کە دایمەزراندووە. هاوژینەکەی بەشداری زۆربەی دانیشتنەکان نەدەکرد، دۆسیەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کرایەوە. جیابوونەوەی بەدەستهێنا و مافە ئابوورییەکانی وەرگرتەوە ،کۆتایی بە لاپەڕەیەکی توندوتیژی هێنا کە لەبەر ناوی خۆشەویستی و کاردا بوو.
 
دەڵێت: مافی بەڕێوەبردنی ژیانت بە کەس مەدە... و بێدەنگ مەبە، حەفسە بارا لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هەموو ژنان کردووە ئەزموونی خۆی کورت دەکاتەوە، دەڵێت "هەموو متمانەت بە هیچ کەسێک مەدە، تەنانەت ئەگەر وەک هاوبەشێکی خەونەکەت دەرکەوێت، کار ئازادی ڕاستەقینەی تۆیە، ڕێگە مەدە کەس کاروباری داراییت بەڕێوەببات یان بڕیارەکانت کۆنتڕۆڵ بکات. ڕێز ناتوانرێت بکڕدرێت، و کەرامەت نادرێت... دەبرێت.


حەفسە بارا ستایشی یەکپارچەیی و توندی یاسای جەزائیری لەو چوارچێوەیەدا کرد، وای لێکرد خۆی و منداڵەکانی بپارێزێت ئەوەی بە ناڕەوا لێی وەرگیرابوو.. وەریگرتەوە.

 
ئێستا حەفسە بارا لەگەڵ سێ منداڵەکەی لە جەزائیر دەژی، لە ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیردا، دوور لە فشاری دەروونی و جەستەیی. وردە وردە گەڕایەوە بۆ دەست بە کارکردنی هونەرەکەی،کارەکانی،پابەندبوونی بەو سەربەخۆییەی کە هەمیشە قەڵغانی بووە لە دژی توندوتیژی.