ژنێکی گەنجی مەغریبی تۆپی پێ و نووسینی گێڕانەوە تێکەڵ دەکات
فاتیحە فاتیح وێنەی نەریتی یاریزانانی تۆپی پێی ژنانی شکاند، ئاڵەنگاریەکی نوێی دەستپێکرد، کە دەیسەلمێنێت ژنان دەتوانن تۆپی پێی پیشەگەرانە لەگەڵ نووسینی داهێنەرانەدا وەک شێوازێکی تری دەربڕین تێکەڵ بکەن.
رەجا خەیرات
مەغریب- لە کۆڵانەکانی گەڕەکی "برنوسی" شاری فاربەیزا، فاتیحە فاتیح فێری یاری تۆپی پێ بوو، دواتر لە ژیانیدا نووسینی وەک ئامرازێکی دیکەی خۆدەربڕین هەڵبژارد، ئەو چەشنە چەقبەستووانەی کە پەیوەندییان بە یاریزانانی تۆپی پێی ژنەوە هەیە تێکشکاند.
فاتیحە فاتیح لە تەمەنێکی گەنجیدا دەستی کرد بە هەنگاونان بەرەو تۆپی پێی پیشەگەرانەی ژنان، شانبەشانی کوڕان لە گەڕەکی داربەیزا یاری دەکرد، پێش ئەوەی ببێتە یاریزانێکی پیشەگەری یانەی "قەقنەس" لە شاری مەراکش پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی شارەکەوە کردووە.
"شوێنێکی تر بۆ خۆدەربڕین"
سەرەڕای ژیانی پیشەگەرانەی تۆپی پێی، هەرگیز لە خوێندنەوە و نووسین نەهێناوە، ئەمەش بوو بە خولیایەکی تر لەگەڵ خۆشەویستی بۆ ئەو وەرزشە، کە بووە هۆی دەرکەوتنی دوو بەرهەمی ئەدەبی: "في رثاء البراء" و"وطن لا يُرى ظله".
سەبارەت بە نووسینیش وتێ: دوور لە یاریگاکان، ویستم شوێنێکی دیکە بۆ خۆم دروست بکەم بۆ دەربڕینی هەست و بیرکردنەوە و تێڕوانینەکانم بۆ کۆمەڵێک بابەتی مرۆیی کە مێشکمیان داگیرکردووە و بەردەوامیشن لە داگیرکردنی، هەموو ئەو شتانەی لەم دوو بڵاوکراوەدا نووسیومە بەرهەمی کۆمەڵێک تێبینی و کاریگەری و ئەزموونە کە لە ژیانمدا بەسەرمدا تێپەڕیوە.
ڕوونیشی کردەوە، لە ڕاستیدا هەروەک چۆن تۆپی پێ، خوێندنەوە و نووسین بۆ من دەرچەیەکی دیکە بوو، ئاسۆی نوێی دەربڕینیان کردەوە،ە نووسیندا ڕێگەیەکم دۆزیەوە بۆ دەربڕینی هەستەکانم، دڵنیا بوومەوە لەوەی بە بەردەوامی پراکتیزەی بکەم، لە کاتێکدا خوێندنەوە سەرچاوەیەکی نەبڕاوە بوو کە خەیاڵی نووسەری پێدەدا و ئەو ئامرازە زمانەوانیانەی بۆ دابین دەکرد کە پێویستیان بە پاڵاوتن و لێهاتوویی هەیە، بەبێ خوێندنەوە، نووسەر ناتوانێت درێژە بە ژیانی داهێنەرانەی خۆی بدات یان خۆڕاگر بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقم لەسەر منداڵانی سەر شەقام و بێ ماڵ و حاڵ و منداڵانی هەژاران نووسیوە، لە داربەیزا هەستیارییەکی تایبەتم پەرەپێدا؛ گوێم لە پەپولەکانیان دەگرت، ویستم دەنگی ئەوان بم، نەمدەتوانی ڕێگە بدەم ئەو وێنانەی ڕۆژانە لە پێشمەوە تێدەپەڕین بەبێ نووسراو بن، هەرگیز بیرم لەوە نەکردەوە لە پەرتوکێکدا بڵاویان بکەمەوە، بەڵام هەندێک هاوڕێیان هانیاندام.
"تێکەڵکردنی تۆپی پێ و جیهانی ئەدەب"
فاتیحە فاتیح ئەو تێڕوانینە ڕەتدەکاتەوە کە وتی: کەلێنێکی گەورە لە نێوان یاریزانانی تۆپی پێی ژنان و جیهانی ئەدەبدا هەیە، وتی: کۆمەڵگ÷ دان بە مافی ژناندا نانێت کە لە هەندێک شوێندا ئامادەیی هەبێت، وەک یاریگاکان، هەرچەندە تۆپی پێی ژنان لە کۆمەڵگەیەکدا کە دان بە مافەکانی ژناندا نانێت، زیاتر خۆی دووپات دەکاتەوە، بەڵام تێکەڵبوونی تۆپی پێ و ئەدەب بۆ زۆر کەس وەک دژایەتیەکی ئاڵۆز دەمێنێتەوە.
ڕوونیکردەوە، کە بە مەبەست هەڵینەبژاردووە بچێتە ناو جیهانی نووسینەوە، بەڵکو خۆی بینی کە نزیکەی ڕۆژانە دەنووسێت، هەموو هەست و بیرکردنەوەکانی دەردەبڕێت، بەهۆی ئارەزووی ئەوەی دەنگی ببیستێت و دەنگ بدات بەو کەسانەی کە دەنگیان نییە، بۆ ئەو هەرگیز نووسین لەگەڵ تۆپی پێی پیشەگەردا ناتەبا نەبووە، وەک هەندێک بیری لێدەکەنەوە، بەڵکو دوو شێوەی جیاوازی دەربڕینن کە خزمەت بە یەک ئامانج دەکەن: خۆبەدیهێنان و گەیاندنی هەستەکانی مرۆڤ.
فاتیحە فاتیح وەک زۆرێک لە یاریزانانی تۆپی پێی ژنان خەبات دەکات بۆ ئەوەی خۆی لە جیهانی تۆپی پێی ژناندا بسەلمێنێت، هەوڵدەدات ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە بشکێنێت کە یاریزانانی ژنان تووشی ئازار دەکەن، لە هەمان کاتدا بەدوای پێگەیەکدا دەگەڕێت لە جیهانی نووسیندا، بۆ ئەوەی ئاڵەنگاریەکی دیکە بکات سەبارەت بە بوونی ژنان لەو بوارانەی کە لە مێژە بە زۆر لێی دوور خراونەتەوە.