ژنانی ڕۆژنامەنووسانی لوبنانی لە ڕووماڵکردنی هێرشەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ترسناک دەبنەوە

ژنانی ڕۆژنامەنووسانی لوبنانی لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ترسناک دەبنەوە، لەوانە هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پاراستن و گومان لە پیشەیی بوونیان، سەرەڕای مەترسییەکان، زۆرێکیان بەردەوامن لە بوارەکەدا، پشت بە ئازایەتی و ئیرادەیان دەبەستن.

فادیا جومعە

 

لوبنان-لە نێوان هێرشە بەردەوامەکانی سەر لوبنان، ئاڵەنگاریەکان لە دەرەوەی هێڵی پێشەوە درێژدەبنەوە بۆ هەر بارودۆخی کارکردنی خودی ڕۆژنامەنووسان، ژنانی ڕۆژنامەنووس خۆیان لەبەردەم بارگرانییەکی دووانەدا دەبیننەوە: مەترسییەکانی بوارەکە و فشارە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکان کە توانای ئەنجامدانی کارەکانیان بە ئازادی و پارێزراوی تێکدەدەن.

 

سەرەڕای زیادبوونی ئامادەبوونیان لە ڕاپۆرتە مەیدانییەکاندا، ژنانی ۆژنامەنووسی لوبنانی بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە دووبارەبووەکان کە لە نەبوونی پاراستن و مەشقەوە سەرچاوە دەگرن، جگە لە جیاکاریی ڕاگەزی و پرسیارکردن لە کارەکانیان، ئەمەش ئەزموونی ڕووماڵکردنی شەڕەکانیان ئاڵۆزتر و سەختر دەکات.

 

”هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەپاراستن”

فاتمە بەسام، ڕۆژنامەنووسێکی ئازادە و ئاوارە بووە لە گەڕەکی باشووری بەیروت، ەتی: ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە کاتی ڕووماڵکردندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەکاتێکدا تازە نین و لە هێرشەکانی ڕابردوودا یاوەرییان بووە، تادێت زیاتر و بەردەوام بوون.

 

وتیشی: یەکێک لە دیارترین ئەو ئاڵەنگاریانە ئەو جیاکارییە ڕەگەزییەیە کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە کاتی ڕووماڵکردندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، کە تێیدا وەکو کەم لێهاتوو و ئەزمووندار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و زۆرجاریش لێیان دەپرسن: بۆچی تۆ کە ژنی لە بوارەکەدایت و پیاو نیە؟ ئەمەش لە باشوور و بەیروت بەسەریدا هات.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە هەندێک جار پەنایان بۆ یاوەری گەنجێک دەبرد بۆ پاراستن لە مەیدانەکەدا، ئاماژە بە نەبوونی هەماهەنگی فەرمی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، کە ژنانی ڕۆژنامەنووس ناچار دەکات پشت بە پەیوەندییە کەسییەکانیان ببەستن لەو ناوچانەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکانیان تێدا دەکەن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ترسە باوەی لەناو دانیشتواندا هەیە، لە هەندێک بواردا ڕووبەڕووی هاندانیش بوونەتەوە دژی ئەوان، لەوێدا تووشی چەواشەکاریی ڕاستەقینە بوون، دیارترینیان تۆمەتبارکردنیان بە هاوکاربوون، تەنانەت لەکاتی هەڵگرتنی کامێرادا، ئەمەش دەیانخاتە ناوەندی هەڵمەتە بەردەوامەکانی گومانەوە.

 

فاتمە بەسام وتی: ئەوانەی لەم بوارەدا کاردەکەن، مەشقی پێویستیان نییە بۆ ڕووماڵکردنی شەڕەکان، هەروەها کەرەستەی خۆپارێزی سەرەتایی وەک کڵاو و زرێپۆشی جەستەیان نییە، ئەمەش ناچاریان دەکات لە هاوکار یان ڕێکخراوەکان بە قەرز وەریبگرن.

 

”گەواهی پەیامنێرێکی باشوور: لە دڵی ئاگرەکەدا بەرگەی گرت”

ڕۆژنامەنووس رەنا جونی کە نیشتەجێی ناوچەی نەباتیە ئەزموونی تایبەتی خۆی دەخاتە ڕوو، ئەو لەنێو ئەو ژنە پەیامنێرە زۆر کەمانەی جەنگدایە کە لە ناوچەکانیان ماونەتەوە، وتی: پێشتر پرسیاریان لێدەکردم کە چۆن هێشتا دەستم بەسەردا گرتووە، وەڵامەکەم هەمیشە ئەوە بوو کە من کچێکی ئەم باشوورەم، زەویەکەم وازلێناهێنم لەکاتێکدا کە تووشی هەڵمەتێکی سیستماتیکی لەناوبردن دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرسیارێکی دیکەی لێدەکرێت ئەوەیە کە چۆن وەک ژنێک لە هێڵی پێشەوە شەڕەکە دەمێنێتەوە و بە تەنها وێنە دەگرێت و بەڵگەنامە دەکات و دەنووسێت؟ ئەو ئەمە بە هێز دەزانێت، چونکە لە بنەڕەتدا لە سەختترین بارودۆخدا کاری تەواوی گروپێک ئەنجام دەدات.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکان جوڵەیە، کە وەک ئەوە وایە بەناو کێڵگەیەکی میندا بڕوات لە نێوان هێرشە بێوچانەکاندا، جگە لە پچڕانی بەردەوامی ئینتەرنێت، کە مەترسی زیاتری لەسەر دروست دەکات لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی لەناکاودا.

 

ڕانا جونی وتی: مناڵێکم بەجێهێشتووە کە هێشتا تەمەنی سێ ساڵ نەبووە و سەرەڕای ئەو ئازارانەی هەستی پێدەکەم، هێزێکم پێدەبەخشێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەم، بۆ ئەوەی وەک نموونەیەک بمێنمەوە بۆ ئەو ژنانەی باشوور کە بە کامێرا و پێنوسێک ڕووبەڕووی ئاگر دەبنەوە لە هێڵی پێشەوە بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەوەی ڕوویداوە، بەبێ هیچ پارێزگارییەکی ڕاستەقینە کە بڕیار بێت بمانپارێزێت.

 

شایەتحاڵی ژنانی ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ڕەنگدانەوەی ڕاستیەکی ئاڵۆزە کە تێیدا مەترسییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتی و پیشەیی تێکەڵ دەبن، پێویستی بەپەلەی پاراستنی کاریگەر و مەشق تایبەتمەند ئاشکرا دەکات کە دڵنیای دەدات لەوەی کە دەتوانن ڕۆڵی خۆیان لە گەیاندنی ڕاستییەکان ئەنجام بدەن.