”ژیان  لە داروپەروو وەک ئەوە وایە لە کۆشکەکاندا بژین”

عیمشا ئیبراهیم کە دوای ٧ ساڵ گەڕایەوە گەڕەکی ڕۆژئاوای زڕگان، دەڵێت: بەهۆی خەبات و بەرخۆدانی یەپەژە و قەسەدە توانمان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان.

سۆرگۆڵ شێخۆ

 

زرگان – یەکێک لەو شارانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە زیاتر لە ٧ ساڵە ڕووبەڕووی هێرشی لەشکرکێشی تورکیا بووەتەوە، شاری زڕگانە، زڕگان دەکەوێتە نێوان شارەکانی ”دیربێسییە و سەرێکانی” کە ساڵانێکە داگیرکراون، ژنان و گەنجان و تەنانەت بەتەمەنەکانیش خۆبەخشانە بۆ پاراستنی زڕگان بوون، لە پڕۆسەی پاراستنیدا دەیان کەسی مەدەنی بریندار و کوژران، بەڵام ئیرادەی گەلەکەی سەرکەوتوو بوو و جارێکی دیکە ئەو خەڵکەی کە ناچار بوون کۆچ بکەن گەڕانەوە بۆ گەڕەکی ڕۆژئاوا و دەستیان کرد بە ئاوەدانکردنەوەی ماڵەکانیان کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانیان بەرکەوتبوو.

عیمشا ئیبراهیم سەبارەت بە گەڕانەوەی و داواکارییەکانی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

هیچ شتێک لە زەوی و ماڵی مرۆڤ بەنرختر نییە

عیمشا ئیبراهیم باسی لەوەشکرد، لەماوەی ٧ ساڵی کۆچکردندا، ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە، مانەوەیان لەناو قوتابخانەکان، کاتێک دۆخەکە کەمێک ئارام بووەوە، گەڕاینەوە، هیچ شتێک لە زەوی و ماڵی مرۆڤ جوانتر و بەنرختر نییە، بەهۆی سەختی هێرشەکان، یەک خانوو لە گەڕەکی ڕۆژئاوا وەک خۆی نەمابونەتەوە، چادرێکم لەسەر ماڵەکەم هەڵداوە و ئێستا لەوێ دەژیم.

 

قوربانیدانی ڕۆحمان بۆ خاک و خەڵکی زرگان

عیمشا ئیبراهیم وتی: کە شەڕڤانان گیانی خۆیان بەخشی بۆ پاراستنی زڕگان و وتی: ئەوانەی ئەم شوێنەیان پاراست، شەڕڤانانی ئێمە بوون، گیانیان بەخت کرد لە پێناو خاک و گەلی مەدەنی، شەڕڤانان لە پێناو ئێمەدا نەخەوتن، ئێمە تا کۆتایی شانازی بە گەنج و ژنە شەڕڤانانەکانمانەوە دەکەین، ئەگەر ئەمڕۆ بتوانین بە کەرامەتەوە بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵمان، ئەمەش لە سایەی ئەو شەهیدانەیە کە خوێنیان لەسەر ئەم خاکە ڕشتووە.

خەڵکی مەدەنی کە لە  داروپەرووی ماڵەکانیاندا دەژین، دڵجۆشن وەک ئەوەی لە کۆشکەکاندا بن

عیمشا ئیبراهیم باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا، خەڵک لەژێر داروپەرووی ماڵەکانیاندا دەژین و دڵخۆشی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: ژیان لە ژێر داروپەرووی ماڵەکانمان باشترە لە کۆچکردن، بەنرخترە لە کرێی خانوو، شکۆمەندترە لە وێرانکارییەکانی ناو قوتابخانە و کامپەکان، کەمترین کەس دەزانێت کە ئەوان لە سێبەری ماڵەکانیاندا دەژین، بەڵام ئێستا خێزانێکی زۆر گەڕاونەتەوە و ژیانی گەڕەکی ڕۆژئاوا باشتر بووە، لە کاتی هێرشەکاندا، نەدەبوو پێش بانگی نوێژ بێینە گەڕەک، ئەگەر هاوکاری داراییش دابین بکرێت، بەس نییە بۆ بینینی ئەو سەختییانەی لە بیابان و گوندەکاندا ڕووبەڕوومان بووەتەوە و ئەگەر دابینیش نەکرێت، کێشە نابێت.

 

عیمشا ئیبراهیم لە کۆتای قسەکانیدا وتی: کە ماڵەکانمان ئاوەدان دەکەینەوە و جەژنی قوربان دەبێتە باشترین جەژن بۆمان دوای ٧ ساڵ لە کۆچکردن و دابڕان، بەو پێیەی لەنێو شەهیدانیان و ئازیزانیاندا ئاهەنگ دەگێڕن.