"ژنانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرامبەر گەمارۆ و توندوتیژی لە بەرخۆداندان"

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ململانێ سیاسییەکان لەگەڵ قەیرانە مرۆییەکاندا یەکدەگرنەوە، ژنانی کورد وەک ئاماژەی بەرخۆدان لە بەرەکانی پێشەوە وەستاون.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس – کاریگەری ململانێ بەردەوامەکان و هێرشە دووبارەبووەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنها لە خەڵکی مەدەنیدا سنووردار نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ ژنانیان کردووەتە ئامانج، وەک پایەیەکی بنەڕەتی ناسنامەی کولتووری و کۆمەڵایەتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستیە، پێویستییەکی بەپەلە هەیە کە لە ڕێگەی میدیاکانەوە، بەتایبەتی میدیای ژنان، تیشک دەخەنە، سەر ئازار و خەباتەکانیان، بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر ئاستی جیهانی ببیسترێت و بێدەنگیی دەوروبەری ئەو پراکتیزە ستەمکارانە بشکێنێت.

 

تەقوا فالحی، ڕۆژنامەنووسی تونسی، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات، بەتایبەتی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت، هەروەها ژنان بوونەتە زیانبەرکەوتووی سەرەکی ئەم ڕووداوانە، هەروەها ژنانی کورد سەرەڕای خەباتی درێژخایەنیان بۆ مافەکانیان و ڕۆڵی بەردەوامیان وەک ئاماژەی هێز و بەرخۆدان، ئێستا لە هەموو ئاستەکاندا لە ژیانیاندا مەترسی لەسەرە.

 

”هەوڵی سیستماتیکی بۆ لاوازکردنی ڕۆڵییان”

ڕوونیشیکردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییە ئاڵەنگاریەکی ڕاستەقینەی بۆ ناوچەکە خستووەتە بەردەم پاراستنی دەستکەوتەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی مافی ژنانی کورد، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە پێشەنگەوەن، چ لە سوپای ڕێکخراو و چ لە بەرخۆدانی مەدەنیدا، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە ڕزگارکردنی ناوچەکان لە ژێر کۆنترۆڵی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی پراکتیزەکانی، بەڵام ژنانی کورد ئەمڕۆ لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن، بەتایبەتی لە گەمارۆی کۆبانێدا کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵان و ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە سەرەڕای ئەو هەلومەرجە، ژنانی کورد بە بەهێزی و بەرخۆدان دەمێننەوە، بڕیاریانداوە بەرگری لە مافەکانی خۆیان و مافی ژیان و خاکی خۆیان بکەن، ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەوڵێکی سیستماتیکە بۆ لاوازکردن و سەرکوتکردنی خەباتەکانیان، تەنانەت دەگاتە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەبێ هیچ بەرگرییەکی ڕاستەقینە لە مافەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ژێر گەمارۆدانی کۆبانێدا، خەڵکی مەدەنی و منداڵانی ناوچەکە لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن، لەوانە پلەکانی گەرما لەڕادەبەدەر نزم و پەکخستنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوەی ڕوودەدات تەنها هێرشی پچڕپچڕ نییە، بەڵکو پلانێکی سیستماتیکە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو ناوچانە و جیهان، بۆ سڕینەوەی بزووتنەوە و مافی ژنانی کورد، بێبەشکردنیان لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان.

 

”پەیوەندی کولتووری بە درێژایی مێژوو”

تەقوا فالحی وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە سووریا ڕوودەدات، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ململانێ و گێژاوی سیاسییە، بەڵام ژنانی کورد لە بەرامبەر ئەم ئاڵەنگاریانەدا بەردەوامن لە وەستانەوە و یەکڕیزی و هێز و زیرەکی لە بەرگریکردن لە ماف و دەستکەوتە مێژووییەکانی خۆیان نیشان دەدەن، هەروەها هێرشەکانی ئێستا ڕاستەوخۆ ژنانی کورد دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی توندوتیژی و گەمارۆدان و بەرزکردنەوەی نرخ، ئەمە جگە لەوەی خەڵکی مەدەنی بە ژنان و منداڵانیشەوە دەکەنە ئامانج، هاوکات بە ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردیش بە ئامانج دەگرن، ژنان بە درێژایی مێژوو نوێنەرایەتی پەیوەندییەکی کولتووری دەکەن و بە ئامانجگرتنیشیان هەوڵێکە بۆ پچڕانی ئەم پەیوەندییە ژیانییە کە ناسنامەی کۆمەڵگەی کوردی دەپارێزێت.

 

باسی لە ڕووداوی بڕینی کەزی ژنێکی شەڕکەرێک کرد و هەم وەک دەستدرێژی جەستەیی و هەم بە دەروونی پێناسە کرد، کە ڕەنگدانەوەی ناڕەحەتی سۆزداری و ڕەوشتی ژنەکەیە، وتی: ئەم ڕووداوە هاودەنگییەکی بەربڵاوی لە سەرانسەری جیهاندا دروستکرد، لە ئەوروپاوە تا ڕووسیا و جیهانی عەرەبی، بووە هۆی ئەوەی هەوڵی لاوازکردنی ژنانی کورد شکست بهێنێت و کاردانەوەی پاشەکشەی لە ئەنجامدەرانی بکات، ئەم هاوپشتییە بەردەوامە و زیاتر لە ژێست و دەستپێشخەری ئاماژەی لێدەکەوێتەوە، بەڵکو بەڵگەیە بۆ بەرخۆدان و یەکڕیزی و هێزی ژنی کورد لە بەرامبەر نادادپەروەریدا.

 

”هاوپشتی مایەی هێزە بۆ ژنان”

ئاماژەی بەوەشکرد، شاهیدی شەپۆلێکی بەربڵاوی هاوپشتی ژنان بووین، کە ژنان لە چەند شارێکدا قژی درێژیان کۆکردەوە و کەزیان کرد، لە پەیامێکی ئاماژەیدا بە ئامانجی گەورەکردنی دەنگی خۆیان و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ناسنامەی کورد لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک و هەوڵدان بۆ سڕینەوە وەستاوە، هەروەها ئەم کارە سەرەڕای دڕندەیییەکەی، کاریگەری پێچەوانەی هەبوو، هاودەنگییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە لێکەوتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە یەک بڕبڕەی پشت بوو بە ئاماژەی هەزاران دەنگی یەکگرتوو بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.

 

جەختی لەوەکردەوە، ئەم هاودەنگییە هێزێکی زیاتری بە ژنانی کورد بەخشی و دەنگی ئەوانی گەورەتر کرد لەبەرامبەر ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان کە هەوڵی سنووردارکردنی پراکتیزە شەڕانگێزییەکان دژی کورد و مافەکانی، هەروەها مافەکانی ژنان و مرۆڤ دەدەن، جیاوازی لە نێوان کوشتن و جیابوونەوە هەیە، ڕەنگە کوشتن کۆتایی بە ژیانی یەک ژن بهێنێت، بەڵام هەوڵدان بۆ جیاکردنەوەی ژنانی کورد ترسی دوژمن لە یەکڕیزی و بەرخۆداننیان دەردەخات، ئەمەش سەرباری ئازارەکان مایەی شانازییە، هەروەها ژنانی کورد دەکاتە مایەی دڵەڕاوکێی بەردەوام بۆ دوژمنەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی سووریا.

 

تەقوا فالحی ڕوونیکردەوە، هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ژنانی کورد هەوڵی هەندێک زلهێز ئاشکرا دەکات بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان و کۆنترۆڵکردنی ناسنامەی کورد لەڕێگەی بەئامانجکردنی ژنان، کە ئەو ئەڵقە بەردەوامەن کە کولتوور و مێژوو لە سەرانسەری نەوەکاندا دەپارێزن، پێی وایە لاوازکردن و بەئامانجکردنی ژنان دەرفەتێکی گەورەتر بە ئەم زلهێزانە دەبەخشێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بوونی کورد و کولتوور و هێزی کورد و دواتر ئەمە بقۆزنەوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بوونی ژنانی کورد لە کایەی گشتیدا، پێداگرییان لەسەر بەرخۆدان و هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی پردی هاودەنگی لەنێوان ژناندا، وایان لێدەکات ببێتە بەربەستێکی ڕاستەقینە لەبەردەم ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی ژنانی کورد و ناسنامەی کوردە، ئەوان بەربەستێکی نەبڕاوە لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ زاڵبوون پێکدەهێنن و تێپەڕاندنیان ئاسان نابێت، چونکە ژنانی بەهێز و خۆڕاگرن کە توانای گۆڕینی لاوازییان هەیە بۆ هێز، سوودوەرگرتن لە ئەزموونە مێژووییەکان و وانەکانی شوناس لە ڕووبەڕووبوونەوەی گێژاوی و ململانێدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنانی کورد ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەشێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا کردووە، چ لە کۆن و چ سەردەمی، هەروەها سەقامگیری ئەوان ئەو هێزانە دەوروژێنێت کە بەدوای کۆنترۆڵکردندا دەگەڕێن، چونکە بوونیان بەربەستێکە لەبەردەم پڕۆژەکانی باڵادەستیدا، ئەوان بە ئاسانی ملکەچ نابن، بەڵکو ئیلهامبەخشن بۆ ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوە و پاراستنی مافەکانیان و دەستکەوتە مێژووییەکانیان.

 

”میدیای ژنان بەرپرسیارە لە گەیاندنی ڕاستییەکان”

دووپاتی کردەوە، کە سەرکەوتنی ژنان ڕەنگدانەوەی ئەگەری گۆڕینی ڕاستی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارە، هەروەها مەترسی لەسەر پلانی هێزە سیاسییەکان دروست دەکات کە هەوڵی سەپاندنی کۆنتڕۆڵیان دەدەن، بۆیە میدیای ژنان ئەمڕۆ بەرپرسیارە لە بەردەوامبوون لەگەڵ چیرۆکی ژنان، گێڕانەوەی ڕاستییەکان، تیشک خستنە سەر خاڵە بەهێز و لاوازەکان، بەدواداچوون بۆ پێشێلکاری و ئازارەکانی ڕۆژانە و هەروەها سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد، میدیای ژنان بەرپرسیارە لە گەیاندنی ڕاستییەکان و بەردەوامبوون لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و ڕاستی ڕۆژانەی ژنان، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی سەختی مرۆیی و هەڵاوسانی کەشوهەوا، کە دەبێت دەنگێک بێت بۆ ڕاستی و ئازادی و شکۆمەنی ژنان، هەروەها بەشداری بکات لە گۆڕینی ڕاستی و گەیاندنی پەیامی هاودەنگی و بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان.