ژنانی کۆبانێ داوای ئازادکردنی شەڕڤانانی یەپەژە دەکەن
ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی سووریا بۆ ئازادکردنی شەڕڤانانی یەپەژە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست دەکات.

نورشان عەبدی
کۆبانێ ـ ژنانی شاری کۆبانی لە ناوچەی فورات پشتڕاستیان کردەوە کە هەڵوێستی حکومەتی کاتی لە دیمەشق سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی زیندانییەکانی یەپەژە، بۆ ئەوان نوێنەرایەتی هێرشێکی ڕاستەوخۆ دەکات، بۆ سەر ناسنامە و ئیرادەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. جەختیان لەوە کردەوە کە شەڕڤانانی یەپەژە نوێنەرایەتی دەنگ و ئیرادە و ناسنامەی ژنانی ناوچەکە دەکەن.
ژنانی کۆبانی ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی لە ئازادکردنی شەڕڤانانی یەپەژە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ناسنامە و بوون و بوونی ژنان لە سووریا زانی، حکومەتی کاتی لە ڕێگەی ئەم پراکتیزانەوە کە ئایدۆلۆژیای جیهادی توندڕەوی خۆیەوە، کار بۆ سڕینەوەی ناسنامەی ژنان و پەراوێزخستنی ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا دەکات.
لەم دواییانەدا ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و حکومەتی کاتی ئەنجامدرا، کە بریتییە لە ئازادکردنی زیندانییەکان و ڕادەستکردنی دیلەکانیان. لە ٢٨ی ئایاردا ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی لەسەرە، دواخستنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی بۆ ئازادکردنی شەڕڤانانی یەپەژە لەگەڵ دیلەکانی دیکە، هەروەها بەهۆی ئەوەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێلکردووە، وەک ئازادکردنی زیندانییەکان.
ژنانی شاری کۆبانی لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسیان لە هەڵوێستی خۆیان کرد سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی لە ڕادەستکردنی شەڕڤانانی یەپەژە.
"یەپەژە نوێنەرایەتی ئێمە دەکەن"
نەجمە ئیبراهیم، هاوڵاتی شاری کۆبانی سەر بە ناوچەی فورات، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئاڵەنگاری لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەربڕی وتی: دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان حکومەتی کاتی و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکدا کرا، کە بڕگەیەکی تایبەت بە قەرەباڵغکردنی زیندانەکانی لەخۆگرتبوو، هیوامان خواستبوو سووریایەکی لامەرکەزی و دیموکراتیک بونیاد بنێین، کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت و مافەکانی ژنان و هەروەها مافەکانی گەلی سووریا بە گشتی دەستەبەر بکات، بەڵام وەک بینیمان ڕێگری کردنی حکومەت لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ڕادەست نەکردنی شەڕڤانانی یەپەژە، نائارامی لە سووریا زیاتر دەکات و بە ئەگەری پاڵنانی وڵاتەکە بۆ دۆخێکی ترسناکتر.
داوای ڕادەستکردنی شەڕەڤانانی یەپەژەی کرد، هەڵوێستی حکومەتی کاتی لەم بارەیەوە بە "هێرشی ڕاستەوخۆ" بۆ سەر خەباتی ژنان و ناسنامە و ئەو شۆڕشەی کە ساڵانێکە بەڕێوەی دەبەن زانی. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە وەک ژن قوربانییەکی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی بگەینە ئەم قۆناغە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هێرشێک بۆ سەر هێزە ژنەکانمان هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بوون و ناسنامەی ژنان دروست دەکات، ژنە خەباتکارانی یەپەژە سەرچاوەی هێزی ئێمەن، لە ڕێگەی خەبات و شۆڕشەکەیانەوە سەرکەوتنی زۆرمان بەدەستهێناوە.
هەر شەڕڤانێک لە ڕیزەکانی یەپەژەدا مێژوویەکی نوێ بۆ هەموو ژنێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕاستیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی دیاری دەکات، یەپەژە نوێنەرایەتی هەموو ژنێک دەکات کە تووشی توندوتیژی دەبێت و مافەکانی لێ زەوت دەکرێت، ئەو یەکانەش وەک تاکە هێز دەمێننەوە کە توانای پاراستنی بوون و ناسنامەی ژنانی هەیە لە ناوچەکانی ئێمەدا.
لە کۆتایی قسەکانیدا، نەجمە ئیبراهیم هیوای خۆی دەربڕی کە سووریا، دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و ململانێ، بگاتە شوێنێکی پارێزراو و ئارام، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو شەڕانەی گەلی سووریا لە سەرەتای قەیرانەکانەوە تووشی بووە دەبێت کۆتایی پێبێت، ئاشتی و ئاسایش لە سووریا لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە لە نێوان گەلی سووریا بەدی دێت، دوور لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی.
"ئیرادە و دیدگای یەپەژە دەیانترسێنێت"
ئەلماز حەسو، ژنێکی ئاوارە لە عەفرینەوە بۆ کۆبانی ئاماژەی بەوەدا کە "هۆکاری پشت ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی ژنە خەباتکارانی دیلەکانی یەپەژە ترسی وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە پێداگری ئەم هێزە لەسەر بەدەستهێنانی سەرکەوتن.ئیرادە و دیدگای یەپەژە دەیانترسێنێت. ئەوان تاکە هێزن کە شەڕ دەکەن بۆ بەرگریکردن لە هەموو ژنان و پێدانی مافەکانی هەموو ژنێک لە کۆمەڵگە دا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک ژن ئەمڕۆ لە سایەی قوربانیدانی خەباتکارانمان لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە ئارامی و ئاسایشەوە دەژین و دەبێت لەگەڵ هێزەکانماندا بوەستین و داوای ئازادییان بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی کاتی سووریا ئایدۆلۆجیای توندڕەوانە دەگرێتەبەر کە هەوڵی پەراوێزخستن و نەهێشتنی ڕۆڵی ژنان دەدات لە کۆمەڵگەدا، هەمیشە ئامانجی ئەوەیە ژنان بە سنووردار و قەتیس بمێننەوە لە ماڵەوە، لە بەرامبەردا یەپەژە نوێنەرایەتی ئەو هێزە دەکەن کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئایدۆلۆژیایە و هەوڵی ئازادکردنی ژنان دەدات، ئەمڕۆ ئەم یەکانە شۆڕشێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەبەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش حکومەت ڕەتیدەکاتەوە ژنە دیلەکان ڕادەست بکاتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەلماز حەسو وتی: ئێمە وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەی بەسەر شەڕڤانانی یەپەژەدا دێت بە هەڕەشە و بەئامانجکردنی ئێمە و شۆڕشەکەمان دەزانین، کە لە سایەی ئەم هێزە دەستیپێکردووە. یەپەژە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات و بەرجەستەی شۆڕش و ئیرادەمان و بوونمانە.