ژنانی غەززە چۆن لە بیابانی باکوور دەژین؟
سەرەڕای ئەو هەلومەرجە کارەساتبارانەی کە ژنانی غەززە تێیدا دەژین، بەرەنگاری دەبنەوە، سەرلەنوێ هەڵدەستنەوە و هیوایەک لە دڵیاندا دەچێنن بۆ گەڕاندنەوەی ژیان لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە.

ڕەفیف ئیسلیم
غەززە- ژنان لە باکووری شاری غەززە ڕوونیدەکەنەوە کە لە هیچەوە کاروبارەکانیان بەڕێوەدەبەن، بەتایبەتی کە زۆربەیان لە چادر و باڵەخانە نیمچە ڕووخاوەکاندا دەژین، بەڵام بیر لەوە ناکەنەوە زەویەکانیان بەجێبهێڵن کۆچ بکەن بۆ دەرەوەی ناوچەکانیان.
ژنان لە باکووری شاری غەززە لە بارودۆخی مرۆیی سەختدا دەژین، بە تایبەت دوای دوا داگیرکردنی زەوی کە زیاتر لە دوو مانگی خایاند، وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتەوە کە هیچ شوێنەواری ناوچەکەی نەهێشتەوە، بە واژۆکردنی ئاگربەست لە نێوان هەردوولا کۆتایی هات، بۆیە ئەو ژنانە ئەو شوێنەی لەوێ وەک بیابانێک پێناسە دەکەن کە کارەبای تێدا نییە، ئاوی تێدا نییە، ژێرخانی تێدا نییە، خزمەتگوزاریی نییە کە هاندەری ژیانی تێدا نییە، هیچی دیکە نییە جگە لە تەنێک داروپەردوو.
تەهانی ئەبو وادی ئاماژەی بەوەکرد، خۆی و هەموو ژنانی ناوچەی باکوور بەدەست بارودۆخێکی سەختی ژیانەوە دەناڵێنن، قەیرانەکە خراپتر دەبێت کاتێک ژنەکە گەنجە و پشتگیری چەند منداڵێک دەکات، نموونەی ژنێک دەهێنێتەوە کە بینیویەتی بە دەنگی بەرز، دڵتەزێن دەگری، چونکە نەیتوانیووە چادرەکەی دابنێت یان کاروباری خۆی ڕێکبخات، خەڵکی ناو کامپەکە بەزەیییان پێدا هاتەوە و هاوکاریان کرد بۆ تەواوکردنی کاروباری خۆی و دانیشتن لە چادرەکەدا.
تەهانی ئەبو وادی سەبارەت بە ئاوی بیابانی باکوور دووپاتیکردەوە کە دوای پەیوەندی چڕوپڕ لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، بەڵێنیان بە ژنانی کامپەکە دا کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئاو دەگات، ئەو ژنانە و کچانە بە وریاییەوە مانەوە، لە ژێر خۆردا چاوەڕێی بارهەڵگری ئاوەکە بوون، کە درەنگ گەیشتە ئەوێ، لەگەڵ ئەو جەنجاڵییە توندەشدا، هەموویان ئاوی پێویستیان دەست نەکەوت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان، واتە پەیوەندییەکان و ئینتەرنێتیش ڕوونیکردەوە، ژنان لەناو ئەو هەلومەرجە سەختەی کە تێیدا دانراون، ئەمەیان لەبیرکردووە، هەروەها لەبیریان چوو کە کەلوپەلەکانیش پاکبکەنەوە، بەو پێیەی هەر قاپێکی پلاستیکی یان ئاسنی گونجاوە بۆ چەندین بەکارهێنان تەنانەت ئەگەر بە باشی پاک نەکرابێتەوە، کەرەستەی پاککردنەوە لەبەردەستدا نییە بەهۆی ئەو هەژارییە زۆرەی کە تێیدا دەژین.
تەهانی ئەبو وادی دووپاتیکردەوە کە ئەو لەدەستدانە کاریگەری لەسەر ژنان هەبووە، هەندێک لەوانەی کوڕو هاوژینەکانیان لەدەستداوە بەدرێژایی شەو بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ناوەکانیان لە نەخۆشخانە و کۆمەڵە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
پێیوایە ئەو ژنانە شایستەیترین پشتیوانی ماددی و دەروونین، لەوەش گرنگتر وەڵامدانەوەی دامەزراوەکانە بۆیان و هەوڵێکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناوی منداڵەکانیان وەک دیلەکانی هێزەکانی ئیسرائیل یان نا.
عەدەن باسیونی ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بەدەست دۆخێکی دڵتەزێنەوە دەناڵێنن، بەڵام سەرهەڵدانەوەی ژنانی فەلەستینی دیسانەوە وەک هیوایەک دەمێنێتەوە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ژیان لە ڕێگەی جیاوازەوە هەندێک لە ژنان لە باکووری شاری غەززە بیری ئاوی ژێر زەوییان هەڵکەندووە و ئاویان لێ دەرهێناوە، زۆرینەیان لەناو چادر و باڵەخانە نیمچە ڕووخاوەکاندا دەژین، بەڵام بیر لەوە ناکەنەوە کە زەوییەکانیان بەجێبهێڵن و کۆچ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە هیچەوە کاروباری خۆیان بەڕێوەدەبەن، ڕۆژانە لەناو داروپەردووی ماڵەکاندا دەجوڵێن بۆ گەڕان بەدوای گۆزە و کەوچک و چەقۆ و پلێتەکاندا بۆ ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاریبهێنن لەکاتی ئامادەکردنی خۆراکدا، تەنانەت جلوبەرگ هەڵدەگرن و دەشۆن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لەبەری بکەن، بۆ ئەوەی لە سەرمای سەختی زستان بیانپارێزن.
ڕوونیشیکردەوە کە سەرکردایەتی زۆرێک لە دانیشتنەکانی فریاگوزاری دەروونی دەکات بۆ ئەو دایکانەی کە منداڵەکانیان یان ئەندامانی خێزانەکەیان لەدەستداوە، هەندێک لە ژنان ناسنامەی مردووەکەیان بە دەستێکی بڕاو، تاڵێکی قژ، یان جلوبەرگەکەی ناسیوە، هەرچەندە ڕەنگە تەرمەکە لەژێر داروپەردووی ماڵەکەدا وێران بووبێت.
عەدەن باسیونی نکۆڵی لەوە ناکات کە هەندێک لە دایکان و ژنان دڵخۆش دەبن کاتێک دەزانن کوڕەکانیان دیلی هێزەکانی ئیسرائیلن، سەرەڕای دڵنیایی خۆیان لەو ئەشکەنجە دەروونی و جەستەییەی کە بەرگەی گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان بە یەک ئومێدەوە دەچەسپێنن.