ئازارەکانی ژنان و منداڵان لە غەززە خراپتر دەبێت
لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکانی ئۆپەراسیۆنی نوێی زەمینی ئیسرائیل لە شاری غەززە، ئازارەکانی ژنان و منداڵان لە نێو دیمەنەکانی ئاوارەبونی زۆرەملێ و لەدەستدانی ناسنامە و داڕمانی ژیانی ڕۆژانە لە ژێر قورسایی شەڕی بەردەوامدا خراپتر دەبێت.

ڕەفیف ئیسلیم
غەززە- کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل لەم دواییانەدا بڕیاری داگیرکردنەوەی شاری غەززەی ڕاگەیاند، وەک ئەوەی شارەکە داگیر نەکرابێت و لە هەموو لایەک لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە گەمارۆنەدرابێت، ئەم هەواڵە وەک شۆکێک بۆ ئەو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانیشتوو و ئاوارە ناوخۆییە هات، کە دوای ئاوارەبونی زۆرەملیان لە ناوچەکانی دووری باکور و باشوور پەنایان بۆ شارەکە بردبوو.
زیانبەرکەوتووە سەرەتاییەکانی ئەم هەواڵە کەسانی بەتەمەن منداڵان و ژنانن، کە ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە کە شوێنی داهاتویان لە کوێ دەبێت و چۆن دەتوانن کەلوپەلەکانیان هەڵبگرن، ئەگەر بەجێیان بهێڵن بەبێ بەتانی و جێگەی نوستن و کەلوپەلی چێشتخانە و جل و بەرگ و کەلوپەلی دیکە چی دەکەن، هەروەها نیگەرانن لەوەی کە لە کوێ شوێنێک بۆ هەڵدانی خێمەیەک دەدۆزنەوە، بە تایبەت کە هێزەکانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و دامەزراندنی ناوچەیەکی مرۆیی بۆ جێگیرکردنی ئەم لێشاوە خەڵکە جێبەجێ نەکردووە.
"بەرەنگاربوونەوەی ئاوارەیی سەرەڕای لەدەستدانی هەموو شتێک"
عایدە ئەلکەحلوت دەزانێت خاکی کەرتی غەززە بەرەکەتدارە و ئاوارەبونی زۆرەملێ مەحاڵە، ئەمە بەڵێنێکی خوداییە کە بە باوەڕەکەی باوەڕی پێی هەیە و ئەوەش پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بە ئارامی لە خاکەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە ئەم هەواڵە وەک ڕەشەبایەکوایە کە بەسەریدا کەوتبێت و نازانێت بۆ کوێ و چۆن دەگاتە شوێنی نوێی مەبەست و ئایا لەم ئۆپەراسیۆنە زەمینیە ڕزگاری دەبێت، کە بە دڵنیاییەوە لە پێشوو توندوتیژتردەبێت، یان ئایا ژیانی لەدەست دەدات.
هەوڵدەدات بارگرانی بیرکردنەوەکانی ئاوارەیی لە شانەکانی هەڵبگرێت و بە گاڵتەجاڕیەوە دەڵێت "ماوەیەکی زۆر نەبوو قووتەم چاندووە و نامەوێت پێش ئەوەی بیخۆم بڕۆم، بەڵام دەترسم لە شوێنێکی هەڵەدا چاندبێتم، کە خۆر پێی نەگات، بۆیە نایخۆم"، دەشڵێت، ئاوارەبوون بۆ ژنانی فەلەستینی بە هەموو مانایەک وێرانکارییە، کە لەدەستدانی هەموو کەلوپەلێکی ماددی و مرۆیی لەخۆدەگرێت، وەک ئەوەی تۆ ئەزموونی ترسناکییەکانی کۆتایی جیهان بکەیت.
عایدە کەحلوت ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی دووبارە ئاوارەبونیدا هەموو ئەو بەڵگەنامانەی لەدەستداوە کە دەیسەلمێنن فەلەستینییە و مافی لەسەر ئەو خاکە هەیە، هەروەها بەڵگەنامە و تۆمارەکانی چوار ماڵ و زەوی و دوکانی خواردنی لە ناوچە جیاوازەکانی باکوری غەززە کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە داگیرکراون لەدەستداوە، ئەو ڕەتیدەکاتەوە بڕوات و نازانێت بەبێ ئەوان چی بکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێستا بەهۆی وێرانکارییەکانی شەڕ و ئاوارەییەوە ژیانیان لە دۆخێکی دارایی ئاسوودەیەوە بۆ هەژارییەکی گەورە گۆڕاوە.
بە وتەی ئایدا کەحلوت، هێزەکانی ئیسرائیل لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە فڕێدانی تراکتەکان کە ئامۆژگاری دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ چۆڵکردنی باشوور، هەروەها چەندین بانگەوازی هۆشداری ئاڕاستەی دانیشتوان کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕێکی دەرونی ڕۆژانە لەنێو دانیشتوانەکەدا پەرەدەستێنێت، ئەو سیناریۆیەشی بەبیردێتەوە کاتێک باکوری بەجێهێشت و ڕەتیکردەوە چۆڵی بکات، هێزەکانی ئیسرائیل چەندین مووشەکیان ئاراستەی کرد و دراوسێکەی کوژرا کە تا ئەمڕۆش لە ژێرداروپەردودایە.
هەڕەشەکان بەدوایدا کوشتنی بە ئەنقەست: ئەمە ئەو سیناریۆیەیە کە هێزەکانی ئیسرائیل بەکاریدەهێنن، دوای هۆشدارییەکان تەرمی سووتاو و شوێنی نیشتەجێبون لەسەر سەری دانیشتووانەکانیان داڕماون و منداڵان و گەنج و ژنان دەستگیر دەکرێن و چەند ڕۆژێکە گەمارۆیەکی بێ خواردن و ئاو هەیە، جگە لەوەش چاڵێک لە زەویدا هەڵدەکەندرێت و ژن و منداڵ لەناویدا دەنێژرێت، لەگەڵ چەندین سەرپێچی دیکە کە ژماردنیان ئەستەمە، بۆیە ئەگەر دۆخەکە پەرەی سەند لەگەڵ منداڵەکانیدا هەڵدێت.
"هەزار دۆلار بۆ ئاوارەبوون، بەڵام هیچ نرخێک بۆ کەرامەتی فەلەستینی نییە"
عایدە کەحلوت ڕوونیکردەوە: تێچووی ئاوارەبونی هەرجارێک لە هەزار دۆلار تێدەپەڕێت، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی کار یان هەر سەرچاوەیەکی تری داهات، هەندێک جار سەرەڕای ئەوەی ئەوتێچوە زۆردەدات، ناتوانێت هەموو کەلوپەلە سادەکانی لەناو چادرەکەدا پاشەکەوت بکات، بۆیە سەرەتا خۆی و منداڵەکانی ڕزگار دەکات، پاشان دەگەڕێتەوە ژێرئاگر بۆ هێنانی باقی پێداویستییەکانی، بەهۆی نەبوونی ئەو کەلوپەلانە یان بەدیلەکانیان لە بازاڕەکاندا.
عایدە کەحلوت بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە شەڕی کەرتی غەززە هەڵبگرن، بۆ ئەوەی فەلەستینیەکان بتوانن لە غەززە بژین سەرەڕای نەبوونی داهاتوویەکی سیاسی، ئابووری، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی فەلەستینی دواکەوتنی ئاوەدانکردنەوە قبوڵ دەکەن و لە چادردا دەژین و بەرگەی هەموو بارودۆخە سەختەکان دەگرن، بە مەرجێک هێرشە ئاسمانییەکان کە ڕۆژانە سەدان کەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن بوەستێت.
هیوادارە ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە زەمینیە بۆ سەر شاری غەززە ئەنجام نەدرێت، چونکە زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی لێدەکەوێتەوە، ئەوەی بەسەر ڕەفەح و خان یونس هات، بەسەر شاردا دێت کە دەکرێتە خۆڵ، ئەو هیوادارە ڕێگری لە ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان بکرێت لەو خاکەی کە تێیدا لەدایک بوون و تێیدا ژیاون، ئەم کابوسە نائارامکەرەی کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بەسەر هێزەکانی ئیسرائیلدا هاتۆتە ئاراوە کۆتایی پێبێت.