توندوتیژی دژی ژنان لە میسر یەکێک لە ئاڵۆزترین کێشە کۆمەڵایەتییەکان
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان کە ئامانجیان کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، بەڵام لە میسر دیاردەکە وەک یەکێک لە ئاڵۆزترین پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەمێنێتەوە.
ئەسما فەتحی
قاهیرە ـ لە کاتێکدا دەزگا پەیوەندیدارەکان بەرەو پەرەپێدانی میکانیزمەکانی پاراستن و پشتگیری هەنگاو دەنێن، بەڵام ئەو ڕووداوانەی کە بڵاوبوونەتەوە بەردەوامی تووشبوونی ژنان و منداڵانی کچ بە شێوازە جیاوازەکانی توندوتیژی دەردەخەن، کە بە دەستدرێژی زارەکی و جەستەیی دەستپێدەکەن و بە تاوانەکانی کوشتن یان توندوتیژی دیجیتاڵی کۆتایی یەن، مەترسی ئەم دیاردەیە تەنها لە ژمارەی ڕووداوە ڕاگەیاندراوەکاندا کورت نابێتەوە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ سەر سروشتی ئەو تاوانانەی کە شاهیدی گۆڕانکاری بەردەوامن لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆلۆژییەکاندا.
لە ساڵانی ڕابردوودا شێوازی نوێی پێشێلکارییەکان سەریان هەڵدا، وەک هەراسانکردن و هەراسانکردنی ئەلکترۆنی و بازرگانی بە مرۆڤ، کە ئەمەش ئاڵەنگاری زیاتری خستە بەردەم دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، وایکرد کە پێویستییەکی بەپەلە هەبێت بۆ پەرەپێدانی ئامرازەکانی چاودێریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم تاوانانەدا.
کوشتن سەرووی دیمەنەکەی داگیرکردووە
لە هەوڵێکدا بۆ خوێندنەوەی سیماکانی توندوتیژی دژی ژنان لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، ئەم ڕاپۆرتە دیارترین شێوازەکانی ئەو تاوانانە دەخاتەڕوو کە لە ماوەی ڕابردوودا دەرکەوتن، هەروەها ئەو هۆکارانەی کە لە پشت سەرهەڵدانیانەوەن، لە ڕێگەی خوێندنەوەیەکی شیکارییەوە لەگەڵ شەیما فکری، بەڕێوەبەری یەکەی چاودێریکردن و توێژینەوە بۆ تاوانەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە دامەزراوەی هۆشیاری بۆ گەشەپێدان و یەکسانی، کە دیارترین ئەو ئاڵەنگارییەی خستەڕوو کە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە دەبنەوە، وتی: تاوانەکانی کوشتن لە پێشەنگی ئەو ڕووداوانە دابوون کە تۆماریکردوون، لە پاڵ زیادبوونی تاوانەکانی بازرگانی مرۆڤ و هەراسانکردنی ئەلکترۆنی، جگە لە دەرکەوتنی ژمارەیەکی زیاتر لەو ڕووداوانەی کە منداڵانی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ تێیاندا تێوەگلاون، چ وەک زیانبەرکەوتوو و چ وەک تۆمەتبار، هەروەها ئەم ئاماژانە گۆڕانکارییەکی روون لە سروشتی تاوانەکاندا دەردەخەن، بە شێوازێک کە پێویستی بە پەرەپێدانی میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوە هەبێت کە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا بگونجێت.
دووپاتکردەوە، کۆمەڵگە شاهیدی گۆڕانکاری خێرایە کە ڕاستەوخۆ رەنگدانەوەی لەسەر شێوازەکانی توندوتیژی هەیە، وتی: خوێندنەوەی دیاردەکە نابێت تەنها لە چاودێریکردنی ژمارەکاندا کورت بکرێتەوە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ شیکردنەوەی ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتی و کولتوورییانەی کە پاڵ بە ئەنجامدانی ئەم تاوانانەوە دەبن، بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت لە داڕشتنی سیاسەتی کاریگەرتر بۆ خۆپاراستن لێیان، ئەم گۆڕانکارییە دەروازەیەک بۆ پرسیاری فراوانتر دەكاتەوە دەربارەی ئەو هۆکارانەی کە لە پشت سەرهەڵدانی توندوتیژییەوەن، ئایا تەنها پەیوەندییان بە دۆخی ئابوورییەوە هەیە، بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاری تێکەڵاوە کە پێویستی بە دەوەردان لە چەند ئاستێکدا هەیە.
بۆچی تاوانەکانی توندوتیژی سەرهەڵدەدن؟
شەیما فکری ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژمارەیەک لەو هۆکارانەی کە بەشداربوون لە سەرهەڵدانی توندوتیژی، تا ئێستاش بێ چارەسەری بنەڕەتی بە هەنەوە، دیارترینیان نەبوونی هەماهەنگییە لە نێوان دەزگا فەرمییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا کار دەکەن، لەگەڵ نەبوونی تۆڕی پەیوەندی لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا وای لێدەکات هەر دەزگایەک بە جیا کار بکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر کارایی دەوەردانەکان دەبێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەیشتن بە ئەنجامی کاریگەرتر، وتی: ڕاگەیاندن ڕۆژێکی کاریگەر دەگێڕێت لە داڕشتنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەرانبەر بە کێشەکانی توندوتیژی، لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێک لە بەرهەمە دراما و بەرنامەکان بەشداربوون لە خستنەڕووی تاوانەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، و یارمەتی ژمارەیەک لە ژنانیان دا بۆ ناسینی مافەکانیان و میکانیزمەکانی سکاڵاكردن و ئەو لایەنانەی کە دەتوانرێت پەنایان بۆ ببەن.
بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداری دەدات لەوەی کە مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک ڕووداودا بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕەنگە ببێتە هۆی ئەنجامی پێچەوانە، چونکە ئەو تاوانانەی کە بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانیان هەیە بگۆڕدرێن بۆ نموونەیەک کە لاسایی بكرێنەوە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە دووبارە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی یان ئاساییكردنەوەی، لە پرۆسەی چەسپاندنی ڕەتکردنەوەی لە ناو کۆمەڵگەدا، شیکردنەوەی ئەو ڕووداوانەی کە سرچاوەکە لە ماوەی ساڵەکەدا چاودێریان دەکات دەریخستووە کە هەندێک لە تاوانەکان لەو ماوەیانەدا بەرزدەبنەوە کە باری گوزەران تێیدا قورس دەبێت، وەک وەرزەکانی جەژن یان سەرەتای ساڵی خوێندن، کە تێیدا پابەندبوونە داراییەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ناکۆکییە خێزانییەکان، پێش ئەوەی لە هەندێک حاڵەتدا بگۆڕدرێن بۆ دەستدرێژی کە ژنان و منداڵانی کچ لە پێشەنگی زیانبەرکەوتووانن.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە ژنان زۆر جار گەورەترین باری ئەم دشارانە هەڵدەگرن، کە قەیرانە ئابوورییەکان ڕەنگە هۆکاربن بۆ ئاڵۆزبوونی ناکۆکییەکان، بەڵام تەنها هۆکاری توندوتیژی نیین، کە هەروەها پەیوەندی بە کولتوورێکەوە هەیە کە بەکارهێنانی هێز لە ناو خێزاندا پاساو بۆ دەهێنێت، یان مۆڵەت بە تاوانباران دەدات کە لە سەزای کۆمەڵایەتی ڕزگاریان ببێت.
ژمارەکانی چاودێریکردن بەشێک لە ڕاستییەکە دەردەخەن
پرۆسەی چاودێریکردن کە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە ئەنجام دەدرێت وەک ئامرازێکی گرنگ دەنوێنرێت بۆ تێگەیشتن لە ئاراستەکانی توندوتیژی، بەڵام ئەوانەی لەم بوارەدا کار دەکەن جەخت لەوە دەکەنەوە، کە داتاکانی بەردەست قەبارەی تەواوی دیاردەکە دەربڕین ناکەن، بەهۆی بەردەوامی دوورکەوتنەوەی ژمارەیەک لە زیانبەرکەوتووان لە پێشکەشکردنی سکاڵا، هەروەها ڕوانگەی دامەزراوەی هۆشیاری، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، پشت بە میتۆدۆلۆژییەکی جێگیر دەبەستێت لە چاودێریکردنی ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕێگەی سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاوکرابوونەوە، لە سەرووی هەمووشیانەوە داتاکانی داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ ئەوەی لە دەزگا ڕاگەیاندنە متمانەپێکراوەکاندا بڵاودەکرێتەوە، بەڵام ئەم ڕووداوانە تەنها ئەو حاڵەتانە دەنوێنن کە بەڕاستی گەیشتوون بە دەزگاکانی چاودێریکردن، و ناتوانرێت وەکو دەربڕی هەموو تاوانەکانی توندوتیژی سەیر بکرێت کە لە سەر زەوی ڕوودەدەن.
ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ بەردەوامی بوونی بەربەست کە ڕێگری لە زۆرێک لە ژنان دەکات لە پێشکەشکردنی سکاڵا، لەوانەش ترسن لە سەرکۆنەکردن و لە کارکەوتنی کۆمەڵایەتی، یان فشارە خێزانییەکان، باری دارایی پەیوەندیدار بە رێوشوێنەکانی دادگایی کردن و گواستنەوە، جگە لە ترسی هەندێک خێزان لە شەرمەزاری یان پێدانی پەسەندتر بۆ چارەسەرکردنی ڕووداوەکان دوور لە دەزگا فەرمییەکان، بەتایبەت لە تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی یان هەراسانکردنی ئەلکترۆنی، ئەم مەودایە لە نێوان ڕاستی و ڕووداوە سکاڵاکراوەکاندا وای لێدەکات کە سەختبێت گەیشتن بە خەمڵاندنێکی ورد بۆ قەبارەی دیاردەکە، کە پێویستی بە پەرەپێدانی میکانیزمەکانی چاودێریکردن هەیە، هاندانی زیانبەرکەوتووان بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا، دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراویر بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری و پاراستن.
منداڵان لە نێوان زیانبەرکەوتوو و تاوانباردا
شەیما فکری ئاماژە بەوە دەکات، کە دیارترین ئەو ئاماژانەی کە سەرچاوەکە لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا تۆماریکردوون بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەو ڕووداوانە بوو کە ئەنجامدەرانیان منداڵانی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ بوون، لە پاڵ زیادبوونی تووشبوونی منداڵانی کچ لە چینە تەمەنییە بچووکەکاندا بە پێشێلکارییەکان، وتی: چینی تەمەنی نێوان ١١ بۆ ١٧ ساڵی بووەتە یەکێک لەو چینانەی کە زۆرترین مەترسی تووشبوونیان بە توندوتیژی هەیە، ئەو پێیوایە کە ئەم ئاماژانە پێویستی بە ئاراستەکردنی هەوڵی گەورەتر دەکەن بەرەو منداڵان و هەرزەکاران، نەک تەنها بۆ پاراستنیان لە تووشبوون بە توندوتیژی، بەڵکو هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانبوونیان بۆ پیادەکەری لە داهاتوودا، لە ڕێگەی چەسپاندنی کولتووری ڕێزگرتن لە بەرامبەر و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی لە قۆناغە یەکەمەکانی پەروەردەکرندا.
خێزان شانۆی یەکەمی تاوانەکەیە
تاوانەکانی کوشتن کە دژی ژنان دەکرێن وەک یەکێک لە دڕندانەترین شێوازەکانی توندوتیژی دەمێننەوە، بەتایبەت کاتێک لە ناو خێزاندا ڕوودەدەن یان لە لایەن کەسێکەوە دەکرێن کە پەیوەندی هاوسەرگیری یان خێزانی لەگەڵ زیانبەرکەوتووەکەدا هەیە، ئەمەش کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی دوو هێندە دەکات، هەروەها شەیما فکری وتی: زۆربەی تاوانەکانی کوشتن کە لە ماوەی ڕابردوودا تۆمارکراون لە ناو سنووری خێزاندا ئەنجام دراون، هاوژین و هاوژینی پێشوو یان دەزگیرانی پێشوو لایەنێک بوون لە ژمارەیەکی زۆر لەوانەدا، زۆرێک لەم تاوانانە پەیوەندییان بە ڕەتکردنەوەی ژنەکە هەبووە بۆ گەڕانەوە بۆ پەیوەندییەکە، بەردەوامبوونی لە ڕێوشوێنە یاساییەکانی تایبەت بە جیابوونەوە یان ناکۆکییە خێزانییەکان.
شەیما فکری، وتی: ڕووداوی تۆمارکراو کە پەیوەندییان بە هۆکارەکانی وەک گومانکردن لە رەفتار یان ڕەتکردنەوە هۆشیاری بۆ وینە گرتن ، پەیوەندی هاوسەرگیرییەوە هەبووە، ئەمەش لە دیدگای ئەوەوە دەردەخات کە هەندێک لە تاوانەکان دەرنجامی تووڕەیی کاتی نەبوون، بەڵکو دوای قۆناغەکانی هەڕەشە یان بەدواداچوون یان چاودێریکردن هاتن، و بە بەکارهێنانی توندوتیژی کوشندە وەک ئامرازێک بۆ تۆڵەسەندنەوە یان سەپاندنی کۆنتڕۆڵ کۆتایی هات، هەرەوها دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە پێویستییەکی زۆر دەسەپێنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا وەک شێوازێک لە شێوازەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، نەک وەک تاوانی تاوانکاری سەربخۆ و جیابووەوە.
ئاساییكردنەوەی توندوتیژی... مەترسیدارتر لە خودی تاوانەکە
شەیما فیکری ئاماژە بەوە دەکات، کە هەندێک لە ئەنجامدەرانی تاوانە توندوتیژییەکان لە کاتێکدا کە باوەڕیان هەیە کە سزاکە ڕێگر نابێت، یان کۆمەڵگە لە پاڵنەرەکانیان تێدەگات، ئەمەش بەشدارە لە چەسپاندنی کولتووری بێ سزای، هەندێک کەیس کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕای گشتییان وروژاندووە، شایەتحاڵی هاوسۆزی بوون بۆ تاوانباران یان هەوڵدان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ کارەکانیان، لەبری ئەوەی سەرنجیان لەسەر مافەکانی زیانبەرکەوتووان بێت، ئەم هەڵوێستانە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی بوونی کولتوورێکە کە لە هەندێک حاڵەتدا ڕەوایەتی بە توندوتیژی دەدات، کە نوێنەرایەتی ئاڵەنگاریەک دەکات کە کەمتر نییە لە خودی تاوانەکە.
سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان، پێیوایە کە گۆڕانکاری ئەرێنی هەن کە ناتوانرێت پشتگوێ بخڕێن، لەوانەش زیادبوونی بایەخدانی کۆمەڵایەتی بە کێشەکانی توندوتیژی دژی ژنان، خێرایی مامەڵەکردنی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەو ڕووداوانەی کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبوونەتەوە، تەنانەت لەو حاڵەتانەشدا کە زیانبەرکەوتووان سکاڵای فەرمی پێشکەش ناکەن، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان کە هەندێک دەستدرێژی بەڵگەدار دەکەن یارمەتیدەر بوو لە ئاشکراکردنی تاوانەکان کە دەکرا بەبێ لێپێچینەوە تێپەڕن،جگەلەوەش بەشدار بوو لە جووڵاندنی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا بۆ دەوەردان و گرتنی تۆمەتباران، بەو سەرنجەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەی بووە، لە هەندێک حاڵەتدا، ئامرازێک بۆ ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان، سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە نەرێنی بێت.
جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سنووردارکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە کارکردن هەیە لەسەر زیاتر لە ئاستێک لە هەمان کاتدا، لە سەرەتای بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دەزگا جیاوازەکاندا، بەڕێدەکەوتن بە گۆڕانکاری یاسایی کە پشتگیری پاراستنی ژنان دەکات، هەتا فراوانکردن لە بەرنامەکانی هۆشیارکردنەوە کە هەموو چینەکانی کۆمەڵگە بە ئامانج دەگرن.
هەروەها بانگهێشتی شەیما فکری، بەڕێوەبەری یەکەی چاودێریکردن و توێژینەوە بۆ تاوانەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە دامەزراوەی هۆشداری بۆ گەشەپێدان و یەکسانی، بۆ سوودوەرگرتن لە دەرنجامەکانی چاودێریکردن لە دیزاینکردنی دەوەردانی مەیدانی کە وەڵامی سروشتی کێشەکان بداتەوە لە هەر ناوچەیەکدا، ڕوونیدەکاتەوە کە پێشتر هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی تایبەتمەندی لە ژمارەیەک شاردا ئەنجامداوە دوای چاودێریکردنی بەرزبوونەوەی هەندێک لە تاوانەکان، وەک هەراسانکردنی ئەلکترۆنی، کە ئەمەش گرنگی بەستنەوەی داتا بە وەڵامدانەوە لەسەر زەوی دەردەخات.
و ئاماژەکان کە کارمەندانی بوارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چاودێریان دەکەن دەردەخەن و دیاردەکە تا ئێستاش شێوازی ئاڵۆزتر دەگرێت، کە پاڵپشت کراون بە هۆکاری تێکەڵاو کە تێپەڕی لایەنی ئابووری دەکەن، بۆ ئەوەی کولتووری کۆمەڵایەتی، میکانیزمەکانی پاراستن، وەڵامدانەوەی یاسایی، ئاستی هۆشیاری گشتی لەخۆ بگرێت.