شایەتحاڵەکان ئەو پراکتیزانە ئاشکرا دەکەن کە ئامانجیان پاکتاوی نەتەوەییە لە کەناراوەکانی سووریا

ژنێکی عەلەوی کە شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سووریا بوو، ئەوەی ڕوویدا بە جینۆساید بە ئامانجی پاکتاوی نەتەوەیی پێناسە کرد، تیشک دەخاتەسەر ئازارەکانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کە بوونە قوربانی ئەم دڕندەییانە.

عەفرین ناڤدار 

 

حەسەکە ـ دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە دەسەڵاتیان گرتە دەست، هەڵاواردنی تائیفی و نەتەوەیی لە سووریا قووڵتر بووەوە، کۆمەڵگەی عەلەوی و دروز لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لەنێوان بێدەنگی و بێ سزای نێودەوڵەتیدا ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی قورس بوونەتەوە.

 

ژنێکی عەلەوی کە لە گوندەکانی کەنار دەریاکانی سووریا دەژیا، ئەو کارە دڕندانەیانەی کە لە دژی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بینیویەتی، لەوانە کوشتن، تاڵانکردن، ڕفاندن و کۆمەڵکوژی، بۆ ئاژانسەکەمان بەڵگە کردووە.

 

هەژاری سیاسەتێکی کۆکردنەوە بوو کە ڕژێمی بەعس لە دژی عەلەوییەکان پەیڕەوی کرد

"ف.ب" ئاماژەی بە تێکچوونی بارودۆخی ژیان و ئابووریی گەلی سووریا لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کرد. وتی: پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە سووریا و کەناراوەکان بەتایبەتی بەرەو خراپی دەچوو، هەروەها دابڕانێکی سیستماتیکی گوندەکان یان ناوچە گوندنشینەکان لە شارەکان هەبوو، گوندنشینەکانیش بە هۆی تێکچوونی بارودۆخەوە، چ لە ڕووی پەروەردەیی و چ لە ڕووی ئابووری و چ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، زۆر زیانیان بەرکەوت.

 

ڕوونیشیکردەوە، ڕژێمی بەعس بەهۆی نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان، سیاسەتی کۆکردنەوەیان سەپاند، وەک ئەوەی هیچ پەنایەکی تریان نەبێت جگە لە پەیوەندیکردن بە سوپای سووریاوە بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان و بژێوی خێزانەکانیان.

 

هەندێک لە کەسایەتییە دیارەکانی حکومەت لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا شێوازی دەسەڵاتخوازی و سەرکوتکەریان گرتۆتەبەر، ئامانجی دروستکردنی دۆخێکی جیاکاری چینایەتی تەنانەت لەناو خودی پێکهاتەی عەلەوییەکاندا، هەژاران ڕووبەڕووی نادادپەروەری و گۆشەگیری سیستماتیک بوونەتەوە لەسەر دەستی حکومەت. لەگەڵ ڕووخانی ڕژێم، ئەم کەسایەتییە کاریگەرانە لە گۆڕەپانەکەدا نەما و تەنیا چینە هەژارەکانی ناوچەکەیان بەجێهێشت، کە لە ماڵ و گوندەکانی خۆیاندا مانەوە، هاوکات کەسایەتییە کاریگەرەکانی پەیوەست بە ڕژێمی بەعس لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعس وڵاتیان بەجێهێشت و ئەو هاوڵاتیانەیان بەجێهێشت کە بارگرانییەکانی سەختترین قۆناغیان هەڵگرتبوو.

 

کاڵبوونەوەی هیواکان لە ئاسۆدا

"ف.ب" جەختی لەسەر ئەو هیوایانە کردەوە کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کاڵبوونەوە، وتی: پێش ڕووخانی ڕژێم بارودۆخی ئابووری و گوزەران لە ناوچە کەناراوییەکان زۆر خراپ بوو، کە بژێوی ژیانیان بەڕووی هاوڵاتیاندا داخرابوو، ڕووخانی ڕژێمی بەعس موعجیزەیەک بوو بۆ هاوڵاتیان، کە بەدوای پەنجەرەیەکدا دەگەڕان کە لە ڕێگەیەوە هەناسەی ئازادی هەڵمژن و بژێوی ژیانیان دەستەبەر بکەن.

 

"هیوامان خواست لە ڕژێم و هەژموونی سەربازی و ئەو ئاژاوەگێڕییەی کە وڵاتی گرتۆتەوە ڕزگارمان بووبێت"، بەم دەستەواژەیە هیوای گەلی سووریای دەربڕی کاتێک دروشمی یەکگرتوویی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بەرزکرایەوە، پێکهاتەی عەلەوییەکان لەو کاتەدا نیازپاکی و هیوایان بۆ سووریایەکی نوێ و ئازاد نیشانداوە.

 

دروشمەکان تەنها هاوارێک مانەوە کە بە ئاسماندا کاڵ بووەوە

سەبارەت بەو ڕاستیانەی کە هێشتا شاراوەن لەسەر ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویدا، "ف.ب" ئاشکرای کردوون و وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ناوچە کەنارییەکانی سووریا شایەتحاڵی ڕاستی نەگێڕدراو بوون، وشە و نووسین نەیانتوانی ئەو پێشێلکاریانە دەرببڕن کە دانیشتووانەکەی تووشی بوون، هەموو ئەمانە لە ژێر پەردەی شانەی ناوچەکە بۆ چەک و تەقەمەنی و پەیوەستبوون بە شانەکانی پاشماوەکانی ڕژێمەوە ئەنجامدرا. لە شەوێکدا، ئێمە سەرسام بووین لەلایەن گەمارۆدانی ناوچەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشە بەبێ جیاوازی دەستیان کرد بە تەقەکردن و بەکارهێنانی گوللـە و هەڵکوتانە سەر ماڵە مەدەنییەکان.

 

هەروەها ئەو کارە دڕندانەیەشی ئاشکرا دەکات کە هەتەشە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامی دەدات، بەبێ جیاوازی لەنێوان ژنان و منداڵان و کەسانی بەساڵاچوودا، لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵە مەدەنییەکان، یەکەم پرسیار ئاراستەی دانیشتووان کرا، ئەوە بوو کە 'ئێوە کێن؟' واتە تۆ سەر بە کام پێکهاتەیەی کاتێک تاکەکانی سەر بە پێکهاتەی عەلەوییەکانیان دەستنیشان دەکرد، وشەی سووکایەتییان ئاراستەیان دەکرد، وەک 'دابەزین لەسەر زەوی و هاوار بکە'، بە ئامانجی زەلیلکردنی کەسەکە و شکاندنی ئیرادەیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک گوێی بەو ڕێنماییە زەلیلکەرانە نەدابێت، هەڕەشەی کوشتن یان کۆمەڵکوژی لە بنەماڵەکەیان لێدەکرا، لە ئەنجامدا دەیان خێزان کوژران، تەنانەت کاتێک تەرمەکان لەسەر زەوی کەوتبوون، چەتەکان و گروپەکان ڕێگرییان لە دانیشتووان دەکرد کە لێیان نزیک ببنەوە، بۆ نموونە لە ناوچەکانی دەعتور و سنوبر چەند تەرمێک هەبوون کە سێ چوار ڕۆژ لەسەر زەوی ماونەتەوە بەبێ ئەوەی کەس بوێرێ نزیک ببێتەوە بەهۆی ئەو هەڕەشە و ترسەی ئاراستەی هاوڵاتیانی ناوچەکە کراوە.

 

ڕوونیکردەوە، ئەوەی بە چاوی خۆی بینیویەتی، دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە تەنیا هەڵمەتێک نییە بۆ گەڕان بەدوای "پاشماوەکانی ڕژێم"دا، وەک ئەوەی حکومەتی کاتی بانگەوازی کردووە، بەڵکو ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرا، نیشانەکانی پاکتاوی نەتەوەیییان هەبوو کە پێکهاتەی عەلەوییان کردبووە ئامانج.

 

ئاماژەی بۆ ئەو وشانە کرد کە جیهادیەکانی هەتەشە بۆ دروستکردنی جیاکاری ئایینی و ڕەگەزی لەنێو هاوڵاتیانی ناوچەکەدا بەکاریان هێناوە، وتی: هەمیشە زمانی سوکایەتیان ئاراستەی ئێمە دەکرد، وەک 'ئێوە کافرن، ئێوە نوسەیرین'، لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم تاکتیکە دڕندانەیان پراکتیزە دەکرد، لە شەقامەکاندا دروشمیان دەوتەوە کە دوای ئیفتار بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، کارەکانیان بریتی بوو لە کوشتن و تاڵانکردن و ڕفاندن و قسەی ڕقاوی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتەی عەلەوییەکان ئایینێکی یەکتاپەرستە، بەڵام ئێمە لەڕێگەی ئاینەوە جیهادمان نەکردووە، نە دەستوەردانمان لە باوەڕی هەر تاکێک کردووە، هەموو مرۆڤێک توانای زانست و باوەڕی هەیە، ئێمەش ڕێز لە هەموو ئایینەکان دەگرین.

 

ئێمە گەلێکی لێبوردەین و کەسانی دیکە قبوڵ دەکەین و ڕێزیان لێدەگرین، باوەڕمان بە ئەخلاق و ڕاستگۆیی و ڕێزگرتن و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ ئەوانی دیکە هەیە، هەوڵدەدەین بەپێی سروشتی مرۆڤ بژین، هەروەها هیچ کینەیەکمان لە کەسانی دیکە نییە، بەم قسانە سیفەت و تایبەتمەندییەکانی پێکهاتەی عەلەوی دەربڕی.

 

"خەڵکی کەناراوەکانی سووریا ئاسایش لەدەست دەدەن"

"ف.ب" هەروەها ڕوونی کردەوە کە یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە هاوڵاتیانی کەناراوەکانی سووریا لەئێستادا بیری دەکەن ئاسایشە، تەنانەت کاتێک لەناو ماڵەکانیاندا دەبن، هەست بە ناسەقامگیری دەکەن، کاتێک کەسێک لە دەرگاکەیان دەدات، هەست بە ترس دەکەن. ئێستاش فراکسیۆن و چەتەکان هەن کە بە شێوازە دڕندەکانیان ترس لە دڵی هاوڵاتیاندا دەچێنن، هەروەها ژمارەی ڕفاندنی ژنانیش زیادی کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە ڕفێندراوانە هەڕەشەی کوشتن یان ڕفاندنی منداڵ و خێزانەکانیان لێدەکرێت، بە فشار و هەڕەشەدا، چەتەکان گرتە ڤیدیۆییانە دەگرن کە هیچ بڕواپێکراوییەکیان نییە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی دەکەنەوە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کچەکە لەگەڵ کەسێک هەڵاتووە، بە ئامانجی تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان.

 

عەلەوییەکان لەناو توێکڵێکی فکری تەسکدا

"ف.ب" ئاماژەی بە ئەو ڕاستییە کرد کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بەسەر ژنانی سووریادا سەپێنراوە، کە ڕۆڵەکانیان لە کۆمەڵگە و سیاسەتدا پەراوێزخراوە، ژنانی عەلەوی بەپێی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی باو، بە بێ ئایین پۆلێن دەکرێن، ئەمەش وایکردووە ئەو گروپە وەک کۆیلە سەیریان بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنانی کۆیلە وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە، بەڵکو وەک شتێک مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە کە هەندێک کەس مافی ئەوەیان هەیە بە ئارەزووی خۆیان لێی نزیکببنەوە و فڕێی بدەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەبوونی مرۆڤایەتییە، سنووردارکردنی توندی فیکری بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەدا، وەک کەنارەکانی سووریا، کە ژنانی عەلەوی لە بازنەی داخراودا دەژین، تەنانەت بۆ سادەترین ئەرکیش ڕێگەیان پێنادرێت لە ماڵەوە دەربچن، ئەم سنووردارکردنانە دەبێتە هۆی تێکچوونی ژیانی ژنان، چ لە ڕووی فیکری و چ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە و پاڵیان پێدەنێت بەرەو ڕێگای دڕندانەتر.

 

سەبارەت بەو پێشێلکارییە نامرۆڤانەی کە لەلایەن ڕژێمە تاکڕەوەکانەوە ئەنجام دەدرێن، "ف.ب" ئاماژەی بە زنجیرە ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچە شاخاوییەکانی کەناراوەکانی سووریا کرد و بە کارەساتێکی مرۆیی و ژینگەیی پێناسەیکرد، ئەو ئاگرکەوتنەوانە کە لە ساڵانی ڕابردوودا دووبارەبوونەتەوە، زیانێکی بەرچاویان بە دانیشتوانی ناوچەکە گەیاندووە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی وەک قرداحە و فاخورە، کە زیانێکی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە و ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمەش لەنێو ئەو خێزانانەدا بووین کە بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوانەوە زیانی ماددییان بەرکەوت، بەهۆی نەبوونی قەرەبووکردنەوە، چ دارایی بێت یان ئەخلاقی، جگە لە نەبوونی دادپەروەری و ڕوونی لە مامەڵەکانی حکومەتدا، دانیشتوانی ناوچەکە نەیانتوانی ماڵەکانیان ئاوەدان بکەنەوە یان زەویەکانیان وەربگرنەوە.

 

دەرکەوت کە کردنەوەیە ئاگرەکان سیاسەتێکی سیستماتیکی بوو کە ئامانج لێی ناچارکردنی دانیشتووانی ناوچەکە بوو بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە، وتی: هێشتا هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت ئاگرکەوتنەوەکان نەزانراون، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کارەساتانە بۆ ئێمە گفتوگۆیەکی زۆری لەسەرە، دواکەوتنی کوژاندنەوەی ئاگرەکان دەرگا بەڕووی چەندین پرسیاردا دەکاتەوە، زۆرجاریش وەڵامەکەی لە عەقڵیەتی چەتەکاندا دەبینینەوە کە هیچ ڕێزێک بۆ سروشت و ژیان نادەن.

 

لە لێدوانەکانیدا، "ف.ب" سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە نەبوونی دەستێوەردانی نێودەوڵەتی لە کۆمەڵکوژییەکان کە پێکهاتەی عەلەوییەکانیان کردە ئامانج، سەرەتا هیوامان خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو تاوان و ڕووداوانە بەڵگەیان لەسەر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا تووشی شۆک بووین بە بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ خێرابوونی ڕووداوەکان و ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە، وا دیار بوو دۆسیەکە داخراوە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.

 

سەرەڕای نەبوونی هیچ ڕێوشوێنێکی نێودەوڵەتی بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی تاوانەکانی دژی پێکهاتەی عەلەوییەکان، بانگەوازی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ کرد کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی پێکهاتەی عەلەوییەکان تووشی دەبێت، جینۆسایدێکی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت.

 

"سووریا شایەنی ئەوەیە پێکهاتەکانی لە ژێر ئاڵای سووریای دیموکراتیکدا یەکبخات"

جەختی لەسەر پێویستی یەکخستنی پێکهاتە و ئایینەکان لە ژێر ئاڵای نیشتماندا کردەوە، بەبێ ئەوەی گروپێک بەسەر گروپێکی دیکەدا بسەپێنێت، هەروەها جەختی لە پێویستی کارکردن بۆ دابینکردنی کەشێکی دیموکراتی کردەوە کە ڕێز لە فرەیی بگرێت و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا مسۆگەر بکات، بۆ ئەوەی بتوانن لە زێدی خۆیان بە سەلامەتی و سەقامگیری بژین، ئێمە ئارەزووی سەرپەرشتیکردنمان لە هیچ لایەنێک نییە، توانای بەڕێوەبردنی کاروبارەکانمان هەیە و لەگەڵ پێکهاتەکانیتری سووریا بە ئاشتی دەژین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شانازی دەکەین کە سووریا بەهێزە لەگەڵ گەل و هەمەچەشنی، وڵاتەکەمان دەوڵەمەندە بە میراسێکی گەورەی کولتووری و فیکری و ئەخلاقی، هاوڵاتی سووریا لە هەر شوێنێک نیشتەجێ بێت، لەڕووی زانستی و کردەیی و فیکرییەوە خۆی دەسەلمێنێت، بەبێ گوێدانە پەیوەندییە ئاینییەکەی، چونکە ئایین، لە ناوەڕۆکەکەیدا، ئەزموونێکی ڕۆحی تاکەکەسییە بۆ هەر کەسێک.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا "ف.ب" ڕوونیکردەوە کە ئەو عەقڵیەتە توندڕەوەی کە هەتەشە پەسەندی کردووە ناتوانێت وڵات بەرەو سەقامگیری ببات، هۆشداریدا لەوەی بەردەوامی ئەو ڕێبازەی کە حکومەتی کاتی سوریا پەیڕەوی لێدەکات، دەبێتە هۆی داڕمانی ترسناک لە داهاتووی سووریادا.