سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی منداڵانی تەل ڕەفعەت هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا

ژنانی کانتۆنی شەهبا کۆمەڵکوژی منداڵانی تەل ڕەفعەت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لەبیرە، کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی داگیرکەری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩.

روبارین بەکر

 

شەهبا- لەگەڵ هاتنی سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی منداڵانی تەل ڕەفعەت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنانی کانتۆنی شەهبا ئەو کۆمەڵکوژییەیان وەبیرهێنایەوە کە گیانی ٨ منداڵ و دوو کەسی بەساڵاچووی لێکەوتەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە داگیرکاریی تورکیا مەترسیە بۆسەر ناوچەکە بە کۆمەڵکوژی زیاتر دژی هاوڵاتیانی مەدەنی.

 

ڕۆژی ٢ ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٨ منداڵ و ژن و پیاوێکی بەساڵاچوو بوون، هەندێکی دیکەش برینداربوون، هەندێکیان قاچێکیان لەدەستداوە و هەندێکی تریش بینایی یان ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە.

 

ئامینە موسا سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییە، کە ئەمساڵ یادەوەرییەکەی لەگەڵ نوێبوونەوەی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە تێدەپەڕێت، "داگیرکاریی تورکیا جیاوازیی لە نێوان سەربازی و مەدەنیدا نەکرد، نە لە نێوان پیر و گەنجدا".

 

کاتێک منداڵەکان دوای ئەوەی قوتابخانەیان بەجێهێشت لە شەقام یارییان دەکرد، بێبەزەییانە دەستی کرد بە بۆردومانکردنیان، "خەتای ئەوان چییە کە ببنە قوربانی سیاسەتەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی؟ ئێمە هەڵهاتووین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان ڕزگار بکەین، ئەمە دڕندەییە، بەڵام داگیرکەرئامانجی داگیرکردنی ناوچەی زیاترە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە هێرشەکەیدا بۆ سەر ناوچەکانمان خەڵکی سڤیل ناکاتە ئامانج، بەڵام واقیع ئەو قسانەی پووچەڵ دەکاتەوە، کەواتە ئەی منداڵەکانمان کە لە سەرەتاییترین مافی ژیانیان بێبەشن؟ کێ ئێستا دەکرێنە ئامانج"، لەم هێرشانەی ئەم دواییەدا، داگیرکاری تورکیا جیاوازی لە نێوان عەرەب و کورد لە ناوچەکانی باکووردا ناکات، وە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئامانجی نەهێشتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراسییە."

 

سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان، ئامینە موسا ڕایگەیاند، بوونی داگیرکاری تورکیا قبوڵ ناکەین، ئێمە ئاشتیمان دەوێت و قبوڵیش ناکەین کە منداڵەکانمان لەبەردەم چاوماندا بکوژرێن، بۆیە دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت و وڵاتان بێدەنگی خۆیان بشکێنن سەبارەت بەوەی کە بەرکەوتەی چی دەبن لە ناوچەکانماندا.

 

لای خۆیەوە جەمیلە محەمەد دەڵێت "منداڵان مافی خۆیانە بەبێ ترس یاری بکەن، لە هەر شوێنێک بیانەوێت، بۆیە بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوە مرۆییەکان و وڵاتانی گەرەنتی دەکەین بێدەنگی خۆیان بشکێنن، چونکە ئێستا ئێمە لەژێر هێرشداین و پێشتر منداڵەکانمان دەکوژرێن."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بەرژەوەندییەک نەبووایە ئەو وڵاتانەی لە پشت ڕشتنی خوێنمانەوە بوون، بێدەنگی خۆیان دەشکاند سەبارەت بەو شتانەی کە ئێمە بەرکەوتووین، چونکە بێدەنگییان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە هاوبەشن لە نەهێشتنی ئێمە.

 

سەبارەت به هێرشەکانی ئەم دواییه بۆ سەر ناوچه کانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەمیله محەمه د ئاماژەی بەوەدا که "چەند ڕۆژێکه داگیرکاری تورکیا دیسان به فڕۆکه جه نگییه کان ناوچه کانمان ده کاته ئامانج، وه ک چۆن له ساڵی ٢٠١٨ له عه فرین کردی، ئامانجی سەرەکیشی نەهێشتنی نەتەوەت دیموکراتیکە، بەڵام مانەوەمان لە شەهبا گەورەترین چەکی دژایەتییە".

 

جەختیشیکردەوە، "بەرگەی ئازار و سەختییەکی زۆرمان گرت کە لە کاتی ئاوارەبوونماندا ڕووبەڕووی بووینەوە، بەرگەی سەرمای زستان و گەمارۆ خنکێنەر و گەرمای هاوینمان گرت، بەڵام ئێمە بەرگەی لەدەستدانی بەنرخترین شت ناگرن کە هەمانە، کە منداڵەکانمانن".

 

جەمیلە محەمەد کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: ئێمە تەسلیمی سیاسەت و هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا نابین، دروشمی ئێمە زیندووبوونەوەیە، خۆڕاگریش دەبین تا هەموو پلانەکانی داگیرکەر کە هەوڵی لەناوبردنی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەن، شکست دەهێنێت."

 

ڕۆزالین عومەریش دەڵێت "لە سەرەتای شۆڕشی ژنانەوە وڵاتان لەسەر حیسابی ڕشتنی خوێنی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندییەکانیان کردووە، بەڵام ڕۆحی ئێمە نە دەفرۆشرێت و نە دەکڕدرێت، کۆمەڵکوژییەکەی تەل ڕەفعەت لە چاوی ئێمەدا ون نابێت، وەک چۆن ئەو دیمەنانە زۆر بە ئازار بوون، هەموو منداڵێک لەنێو ئەم منداڵانەدا بوو ئەو خەونێکی هەیە بۆ داهاتوو، بەڵام بۆردومانەکە هەموو ئەوانە لەدەست داوە، منداڵەکانمان بوونە قوربانی تەسفیەکردنی بەرژەوەندییەکان دەوڵەتانی سەر خاکی سوریا”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کانتۆنی شەهبا، کۆمەڵکوژییەکی زۆر ئەنجام دەدرێت، و هیچ شوێنێک نییە بۆی بچین، هەروەها قبوڵ ناکەین بچینە شوێنێکی تر جگە لە عەفرین، شەڕمان دەوێت، ئاشتیمان دەوێت".

جەختی لەوە کردەوە، "منداڵەکانمان لەبیر ناکەین و تۆڵەیان لێدەکەینەوە هەرچییەک ڕووبدات، و ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبینەوە، و ئامادە دەبین بۆیان، چونکە ئێمە بەرگری لە کەرامەتی خۆمان دەکەین، و داگیرکاری تورکیا ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت”.