پەنابەرانی سودان بە ڕق وکینە هەراسان دەکرێن

چەند مانگێک دوای شەڕی سودان، ئەو کەسانەی بوونەتە پەنابەر بەهۆی قسەی ڕق و کینەوە هەراسان دەکرێن.

 

سەلما ڕەشید

 

سودان- ڕانیا عەونی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەفریقا بۆ پەنابەران لە میسر، ئاماژەی بەوەکرد ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی زایەندی و دەستدرێژی بوونەتەوە لە سودان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لە پەیوەندیکردن و سەلماندنی پێشێلکارییەکان بە هەر شێوەیەک بێت.

 

داوای لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ""UNHCR کرد پابەند بن بە جێبەجێکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و وەک هاوڵاتی مامەڵە لەگەڵ سودانییەکان بکەن بەبێ گوێدانە گۆڕانکارییەکان لە دەوڵەتی سودان، جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە بارودۆخی پەنابەران و کارکردن بۆ خێراکردنی ڕێوشوێنەکانی تۆمارکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران.

 

هەروەها پەیامێکی بۆ پەنابەرانی سودانی نارد سەبارەت بە پێویستی پابەندبوون بە یاساکانی دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی کولتووری ئاشتی و ڕەتکردنەوەی ڕق وکینە، ڕوونیشیکردەوە کە چەندین ناوەند هەن خزمەتگوزاری بۆ پەنابەرانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە میسر دابین دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەستەمە ژمارەیەکی ڕاستەقینەی پەنابەرانی سودانی لە میسر دیاری بکرێت.

 

"ژمارەی پەنابەرانی سودانی لەزیادبووندایە"

ڕانیا عەونی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی پەنابەران لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە زیاترە لە ١٠ هەزار پەنابەر، هەروەها ژمارەی ئەو پەنابەرانەش هێشتا لە زیادبووندایە، بەتایبەتی دوای هێرشەکەی سەر شاری وادی مەدانی لە هەرێمی جزیرە.

 

"لە سروشتی کۆمەڵگەی سودانی ترس لە ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی دەستدرێژی هەیە"

سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران "UNHCR" هیچ سیاسەت و ڕێسایەکی هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی زایەندی و پێشێلکاری دەبنەوە لە ئەنجامی جەنگدا، ئاماژەی بەوەدا کە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران سیستمێکی تایبەت بۆ بۆ ژنان، منداڵان و بەتەمەنەکان بەتایبەتی نەخۆشەکان پەرەپێدەدات، وتیشی: ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی زایەندی یان پێشێلکاری بوونەتەوە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە پەیوەندیکردن و سەلماندنی پێشێلکارییەکان بە هەر جۆرێک بێت، ئەمەشی بە سروشتی کۆمەڵگەی سودانی و ترس لە ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی دەستدرێژی و توندوتیژی زایەندی بەستنەوەیان بە کێشەی شەرەف و شکۆوە بەستەوە، ئەمە ڕێگری لە کارەکانی کۆمسیۆن دەکات لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ژنان.

 

سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ ڕێکخراوێک هەیە کار بۆ خزمەتکردنی پەنابەران بکات، ئاماژەی بەوەدا کەچەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هەن کە خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بۆ پەنابەران دابین دەکەن، لەوانە پزیشکانی بێ سنوور، کانداسا و سان ئەندرو، کە لەوێ کاردەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک یارمەتی و پەناگە.

ڕانیا عەونی هۆکاری ئەوەی خستەڕوو کە بۆچی پەنابەرە سودانییەکان لە میسر سەرەڕای شەڕی بەردەوام لە وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی هەڵمەتی گەڕانەوەی بەزۆر بوونەتەوە، وتی: سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە میسر بەشێکە لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پەیوەستە بە دۆخی پەنابەران و پرۆتۆکۆڵە گشتییەکەی ساڵی ١٩٦٧ کە مسۆگەری بنەمای نەگەڕانەوەی پەنابەرانی سودانی دەکات بۆ سیاسەتەکانی ئێستای میسر، پابەندنەبوون بە پەیماننامەی چوار ئازادی و ژمارەیەک لە پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بووە هۆی سیاسەتی بەزۆر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سودانی و بەڵگەی ئەوەی لە شاری نەسر ڕوویدا کە ژمارەیەک لە پەنابەرە سودانییەکان کە کارتی شینیان هەبوو و بە پەنابەر دانرابوون دەستگیرکران و بێسەروشوێن بوون.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەوەی لە دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە دووربکەونەوە، کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کاری کردووە بۆ گۆڕینی سیستمی تۆمارکردنی پەنابەران و ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە دەروازەکانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران.