منداڵی پێشێلکراو: کاتێک یاسا شکستی هێنا لە پاراستنی منداڵان

سەماهر عەنداری،چالاکوانی کۆمەڵایەتی ڕوونیکردەوە، ئەو توندوتیژیانەی کە هەڕەشە لە منداڵان دەکەن لە سووریا چیتر تەنها لە ساڵانی قەیرانەکاندا سنووردار نییە، زنجیرەیەک هێرش مەترسی نوێ لەناو کۆمەڵگەدا ئاشکرا دەکات و پرسیار لەبارەی پاراستن و لێپرسینەوە دەوروژێن.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- دوای چەندین ساڵ لە قەیران ئەو مەترسیانەی هەڕەشە لە منداڵانی سووریا دەکەن، کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو شێوازی نوێیان لەناو کۆمەڵگە و خێزاندا گرتۆتەبەر و کاردانەوەی دەوروبەری میکانیزمەکانی پاراستن و لێپرسینەوەیان هەڵگیرساندەوە.

 

لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییانەی کە وڵاتەکە شاهیدی بووە، هەروەها هاتنە ناوەوەی سووریا بۆ قۆناغێکی سیاسی نوێ، کۆمەڵگەی سووریا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبێتەوە کە لە کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی شەڕ زیاتر درێژدەبێتەوە، منداڵان کە ساڵانێک بوو بوونەتە زیانبەرکەوتووی بۆردومان و ئاوارەبوون و توندوتیژی، ئێستا ڕووبەڕووی جۆرەکانی تری ئازاردان دەبنەوە، لەوانە دەستدرێژی و تاوان لەناو کۆمەڵگە و خێزاندا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرسیارەکان سەبارەت بە میکانیزمەکانی پاراستنیان و لێپرسینەوە لە تاوانباران ڕوودەدەن.

 

ئەم ڕاستیە پرسیاری ئاشکرا لەبارەی کاریگەری سیستەمی پاراستنی منداڵ و توانای یاسا بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی و لێپرسینەوە لە تاوانباران دەوروژێنێت، پرسیاری هەرە چارەنووسساز دێتە پێشەوە، کوا یاسا کاتێک مافی منداڵان پێشێل دەکرێت؟ کێ لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکات؟ تا کەی منداڵی لە سووریا بە ئاستەمی توندوتیژی و دەستدرێژی دەمێنێتەوە، بەبێ پارێزگاریکردن لە سەرەتاییترین مافی پارێزراوی خۆی مسۆگەر بکات؟

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو حاڵەت توڕەیی و نیگەرانی خەڵکی سووریای لێکەوتەوە، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژی کرایە سەر دوو منداڵی کچ و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستدا، ڕووداوێکیش لە دێرەزوور ڕوویداوە، ڕووداوەکەی دیکەش لە گوندەکانی دیمەشقیش، ئەم دوو کارەساتەش پرسی توندوتیژی دژی منداڵانی هێناوەتەوە پێشەوە.

 

سەرەڕای هەلومەرج و وردەکارییە جیاوازەکانی ئەو دوو ڕووداوە، بەڵام ڕاستیەکی پڕ لە ئازار دەردەخەن، ئەویش منداڵان لە ژینگەیەکدا تووشی توندوتیژی دەبنەوە کە بڕیارە سەرچاوەی پارێزراوی و پاراستن بن بۆیان، ئەم ڕاستیە پرسیاری جددی لەبارەی بەرپرسیارێتی خێزان و کۆمەڵگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەروەها کاریگەریی ئەو ڕێوشوێنانە دەوروژێنێت کە بۆ پاراستنی منداڵان و لێپرسینەوە لە تاوانباران گیراوەتەبەر.

 

لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسەکەمان چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەماهر عەنداری، چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئەنجامدا، کە جەختی لەوە کردەوە، ئەو دوو دۆسیەیە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەر یەکپارچەیی جەستەیی و کەرامەتی مرۆڤایەتی.

 

پاساوهێنانەوە بۆ ئەم پێشێلکاریانە تەنها کوشتنی منداڵان گەورەتر دەکات

سەماهر عەنداری  ڕوونیکردەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانانە نابێت تەنها لە سزادانی تاوانبار دوای دەستدرێژیەکە سنووردار بێت، بەڵکو پێویستی بە یاسایەکی ڕوون و کاریگەر هەیە کە مسۆگەری پاراستنی منداڵان بکات و مافەکانی زیانبەرکەوتووان مسۆگەر بکات و دادپەروەری بەدەستبهێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرجار کۆمەڵگە پەنا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو جۆرە تاوانانە دەبات بەوەی کە تاوانبارەکە "نەخۆشی دەروونییە" یان "ناخۆشە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم ڕوونکردنەوانە تەنانەت لەو حاڵەتانەی کە تێکچوونی دەروونی سەلمێنراوە، نابێت ببنە پاساوێک بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتی یان پشتگوێخستنی مافی زیانبەرکەوتووەکە بۆ پاراستن و دادپەروەری.

 

ڕوونیکردەوە، دەستدرێژی سێکسی منداڵ تەنها لە ڕووی جەستەییەوە سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ باری دەروونی و هەست و یادەوەری و ڕەنگە کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر تێڕوانینی بۆ خۆی و دەوروبەری بەجێبهێڵێت.

 

سەبارەت بە کاریگەرییە دەروونییەکانی ئەم دەستدرێژیانە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردانەوەی دەستدرێژی سێکسی دەتوانێت بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای زیانبەرکەوتووەکە دەبێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست و هەستکردن بە پارێزراوی و پەرەپێدانی متمانە بە کەسانی دیکە.

 

کەموکوڕیەکانی سیستەمی پاراستنی منداڵ

سەماهر عەنداری پرسیاری لە کاریگەری یاساکانی تایبەت بە پاراستنی منداڵان کرد، ڕەخنەی لەوە گرت کە بە لاوازی چوارچێوە یاساییەکانی ئێستا و ناتەواوییان لە دابینکردنی پاراستنی پێویست و ڕێگریکردن بۆ منداڵان و ژنان، بەتایبەتی لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی و دەستدرێژیکردنە سەر.

 

جەختیشی لەوە کردەوە،  کە پێناسەکردنی دەستدرێژی وەک "پێشێلکاری" نابێت توندییەکەی کەم بکاتەوە یان ڕێگە بدات بەبێ سزا بمێنێتەوە، بەتایبەتی کاتێک جەستەی منداڵێک یان ژنێک دەگرێتەوە کە تووشی دەستدرێژی یان توندوتیژی بووە، وتی: پاراستنی زیانبەرکەوتووان دەبێت گشتگیر بێت، لە تەنها سزادانی تاوانبار دوای ئەوەی تاوانەکە ڕوویداوە درێژدەبێتەوە و خۆپاراستن و پشتگیریکردنی زیانبەرکەوتووان و دڵنیابوون لەوەی کە لە کاتی پرۆسەی دادپەروەریدا تووشی زیانێکی زیاتر نابن.

 

پێویستی هۆشیاری کۆمەڵگە

سەماهر عەنداری جەختی لەوە کردەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان ناتوانرێت تەنها لە ڕێوشوێنی یاساییدا سنووردار بکرێت، بەڵکو پێویستی بە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و کولتووری هەیە کە هۆشیاری لە مافەکانی منداڵان بەرەوپێش دەبات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پارێزراوتر پێویستی بە سیستەمێکی بەها ڕەوشتی و مرۆییەکان هەیە و وی: کۆمەڵگە پێویستی بە سیستەمێکی ڕەوشتی و مرۆیی هەیە کە تاکەکان بپارێزێت و وایان لێبکات بزانن کەرامەت و جەستە و هەستی ئەوانی دیکە موڵکی هیچ کەسێک نییە.

 

سەماهر عەنداری  داوای لە ژنان کرد بێدەنگی بشکێنن و قسە لەسەر هەر دەستدرێژییەک بکەن کە تووشی دەبن، وتی: بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە و دابینکردنی کەشێکی پارێزراو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکارییەکان، دوور لە ترس و چەواشەکاری، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی بەردەوامی ئەم جۆرە تاوانانە.

 

لە کۆتات قسەکانیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی منداڵان بابەتی تاکە خێزانێک نییە، نە ڕووداوێکی گۆشەگیرە، بەڵکو بەرپرسیارێتی هەموو کۆمەڵگەیە، سەرەتا بە پەروەردە و هۆشیاری دەست پێدەکات و لە ڕێگەی یاسا و لێپرسینەوە بەردەوام دەبێت و لە ژینگەیەکدا دەگاتە لوتکە کە هەموو منداڵێک و هەموو ژنێک هەست دەکات جەستە و کەرامەت و ژیانی پارێزراوە.