زمانی سریانی؛ لە نێوان ئاڵەنگاری مانەوە و هەوڵەکان بۆ دانپێدانانی دەستوور

زمانی سریانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم بازنەیەکی گرینگدایە کە پێویستی بە دانپێدانانی دەستووری و پشتیوانی دامەزراوەیی هەیە، لە نێوان هەوڵە پەروەردەیی و کولتوورییە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی و چەسپاندنی بوونی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شوناس و میراسی سریانی.

ئەسما محەمەد

قامیشلۆ- بازنەکانی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتیان کردۆتەوە کە زمانی سریانی لەبەردەم قۆناغێکی سەرەکیدایە کە پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و دامەزراوەیی هەیە بۆ پاراستنی و بەرزکردنەوەی بوونی، بەتایبەتی دوابەدوای لێدوانەکانی پەیمانگای ئولف تاو بۆ زمانی سریانی لە قامیشلۆ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکان بۆ دانپێدانانی دەستووری وەک زمانێکی فەرمی، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی دانەبڕاوی لە مێژوو و فرەچەشنی کولتووری وڵاتدایە.

 

 

لە نێوان گفتوگۆ بەردەوامەکان سەبارەت بە ناسنامەی کولتووری و مافی پێکهاتە هەمەچەشنەکانی سووریا، زمانی سریانی وەک پرسێکی چارەنووسساز بۆ پاراستنی میراسی مێژوویی و کولتووری گەلی سووریا دیارە، کەسایەتییە زمانەوانی و کولتوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، جەختیان لەسەر پێویستی ناساندنی زمانی سریانی وەک زمانێکی فەرمی کردووەتەوە، ئەمەش دوای لێدوانەکانی پەیمانگەکانی ئولف تاو بۆ زمانی سریانی لە قامیشلۆ دێت کە جەختی لەوە کردەوە کە زمانی سریانی تەنیا ئامرازێکی پەیوەندی نییە، بەڵکو بەردی بناغەی پاراستن و گواستنەوەی ناسنامەی کۆمەڵگەیە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

 

"ئاڵەنگاریەکانی مانەوەی زمانی سریانی و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی"

هیلدا باهی، مامۆستای زمانی سریانی لە پەیمانگای ئولف تاو، باسی لە دۆخی ئێستای زمانەکە لە ناوچەکە و ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ئەگەری چارەسەری بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی زمانەکەی کرد، هەروەها دانپێدانانی دەستووری هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بەهێزکردنی بوونی زمان لە خوێندنگە و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان، زمانی سریانی بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەمان و ناسنامەی مێژووییمان، هەر دەقێک یان وشەیەک کە ئەمڕۆ لەدەستی دەدەین بەشێکە لە میراسی کۆمەڵگەکەمان کە بۆ هەمیشە نەماوە، بۆیە دانپێدانانی فەرمی بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی زمانەکەمان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڵەنگاریەکان زۆرن، هەرچەندە خوێندگە و ناوەندی پەروەردەیی هەن کە زمانی سریانی دەڵێنەوە، بەڵام سەرچاوەی پەروەردەیی سنووردارە، مامۆستای شارەزا کەمن، جگە لەوەش بەکارهێنانی ڕۆژانەی زمانەکە وردە وردە کەمدەبێتەوە بەهۆی فشارە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەمەش مەترسی ئەوەمان بۆ دروستدەکات کە بەشێک لە میراسی کولتووریمان لەدەست بدەین ئەگەر بە خێرایی مامەڵە نەکەین، هەروها کۆمەڵگەی سریانی لە ناوچەکە ئاگاداری گرنگی زمانەکەن، بەڵام پێویستمان بە پاڵپشتی فەرمی هەیە کە دڵنیابێت لە تێکەڵکردنی زمانەکە لە پرۆگرامەکانی خوێندنگەکاندا، هەروەها هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆکان لەخۆدەگرێت، ئەم چوارچێوە پەروەردەییە وا دەکات زمانەکە ئامادەبێت لە ژیانی ئەکادیمی و کولتووریدا، هەروەها پێگەی خۆی لە نێو نەوە گەنجەکاندا بەرزدەکاتەوە.

 

جەختی لە گرنگی بوژاندنەوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە زمانی سریانیدا کردەوە، زمانەکە تەنها وشەسازیی نووسراو نییە، بەڵکو بوونێکی زیندووە کە لە گۆرانی و چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان و شانۆنامە و هونەرە بینراوەکاندا هەیە، ڕوونیکردەوە کە پشتگیریکردن لەم چالاکییانە پەیوەندی کۆمەڵگە بە زمانەکەیەوە قووڵتر دەکاتەوە و نەرخۆدانی زیاتری پێدەبەخشێت لە بەرامبەر فشارە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەریدا.

 

"دانپێدانانی دەستووری و پشتیوانی پەروەردەیی: پایەکانی پاراستنی زمانی سریانی"

ڕوونیکردەوە، کە دانپێدانانی دەستووری زمانی سریانی پاراستنی یاسایی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت، کە ئامادەیی هەمیشەیی پێدەبەخشێت لە پەروەردە و میدیا و کولتووردا و ئامرازی پراکتیکی بۆ کۆمەڵگە دابین دەکات، هەروەها پاراستن و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو، دانپێدانانی فەرمی تەنها هێمای نییە، بەڵکو بناغەیەکی پراکتیکییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە میراس و ناسنامەی خۆی بپارێزێت.

 

جەختیان لە پێویستی خۆیان بە بەرنامەی ڕاهێنانی مامۆستایان و دابینکردنی پەرتووک و پرۆگرامی سەردەمی و هەمەچەشن و دانانی وۆرکشۆپ بۆ فێرخوازان بۆ فێربوونی زمانەکە بە شێوەیەکی چێژبەخش و کارلێککارانە کردەوە، هەرەها ئەم هەوڵانە دڵنیای دەدەن لەوەی زمانی سریانی تەنها لە ڕێوڕەسم یان ئاهەنگەکاندا قەتیس نەمێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە،  خێزانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گواستنەوەی زمانەکە، بەو پێیەی ژینگەی خێزانی یەکەم شوێنە کە منداڵ فێری زمانی دایکی دەبێت، هۆشیاری خێزان و پاڵپشتیکردنی دایک و باوک لە فێرکردنی زمانی سریانی منداڵەکانیان بەشێکی دانەبڕاوە لە پاراستنی زمانی سریانی، تەواوکەری هەوڵە پەروەردەییە فەرمیەکانە.

 

هیلدا باهی ڕوونیکردەوە، کە داهاتووئ زمانی سریانی پەیوەستە بە ئیرادەی کۆمەڵگە و پاڵپشتی فەرمی پێکەوە، هەروەها دیدگاکەیان لەسەر بنەمای ئامادەکردنی زمانی سریانییە لە بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک پەروەردە، کولتوور، میدیا، بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، هەر هەنگاوێک بەرەو دانپێدانانی دەستووری و هەر پاڵپشتییەک کە پێشکەش بە خوێندنگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان دەکرێت، پایەیەکی بنەڕەتی بۆ بەردەوامیی زمانەکە و پاراستنی لە لەناوچوون پێکدەهێنێت، هەروەها کۆمەڵگەی سریانی پابەندە بە زمانەکەیەوە و دەستبەرداری نابن.