"لە غەززە ژنان لەناو شەڕێکی سەختدا هەوڵدەدەن بەهێز بن"

وەک بەشێک لە پڕۆژەی "پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی" کە بۆ ژنان و منداڵانی زیانلێکەوتوو بەهۆی شەڕی غەززەوە دەستیپێکردووە، ئامانج گەیشتنە بە دوو هەزارو ٥٠٠ ژن و منداڵ، دەروونناس لەتیفە شەتات دەڵێت: ژنان لە شەڕێکی سەختدا هەوڵدەدەن بەهێز بن.

نەغم کەراجە

 

غەززە- لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس کوژراون و ٧٨ هەزار کەسیش برینداربوون، هەزاران کەس ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە و ناچاربوون کۆچ بکەن.

 

وەک هەموو جەنگێک، ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لە شەڕی ئیسرائیل دژی غەززە، سەرەڕای ئەو زەرەرو زیانە سەختە، ژنان خەبات دەکەن بۆ خێزان و کۆمەڵگە هەوڵدەدەن ڕووبەڕووی سەختییەکان لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراک ببنەوە، لەتیفە شەتات، دەروونناس لە غەززە دەژی و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ژنانەی بەهۆی هێرشەکانەوە دەکرێنە ئامانج ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی گەورە دەبنەوە.

 

"ژنان هەموو سەرچاوەکانی ژیانیان لەدەستداوە"

لەتیفە شەتات ئاماژەی بەوەکرد، ژنان ئاستێکی بەرزی داهاتی خێزان پێکدەهێنن و قەیرانی ئابووری و جەنگ هەموو سەرچاوەکانی ژیانی ژنانی لەناوبردووە و وتی: لەبەر ئەوەی ژنان زیاتر نیگەرانی ژیان و خێزانەکانیانن، هەمیشە ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی گەورە دەبنەوە، کەس نازانێت کەی و لە کوێ هێرشەکە ئەنجام دەدرێت، بارودۆخی ژیان خراپتر دەبێت بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و خۆراک، ئەمەش وا دەکات ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی ژنان سەختتر بێت، نرخی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکان بەرزەو بەدەستگەیشتنیان زەحمەتە، هەزاران کەس لە کاتی هێرشەکەدا بێکار بوون، لە کاتی ئەم کێشانەدا، ژنان هەست بە تەنیایی دەکەن، هیچ پشتیوانییەک ناکرێن، هەروەها لە خەمۆکییەکدان کە هیچ گەڕانەوەیەکی نییە، ئەو ئازارانەی کە ژنان دەیچێژن پێناسە ناکرێن، کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانیان هەیە.

 

"بە پرۆژەکە ئامانجمانە خۆمان بگەیەنینە دوو هەزارو ٥٠٠ ژن و منداڵ"

لەتیفە شەتات ئاماژەی بەوەکرد، وەک کۆمەڵەی یارمەتیدانی فەڵەستینی، پڕۆژەیەکیان دەستپێکردووە بە ناوی "پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی" بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی و دەروونی ئەو منداڵ و ژنانەی کە بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە، وتی: ئامانجمان ژنان و منداڵانە کە شوێنەکانی خۆیان بەجێدەهێڵن، ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەبنەوە وەک دەستگیرکردن، هەراسانکردن، دەستدرێژی هتد دەبنەوە، لە هەرێمی باشوور ئامانجمانە نزیکەی دو هەزارو ٥٠٠ ژن و منداڵ وەربگرین، چەند کاتژمێرێکی دەروونیمان بۆ منداڵان و ژنان ئەنجام دا. هەموو ئەمانە ئەنجامێکی باش بوون، وەک بەشێک لە پرۆژەکە، کۆبوونەوەی جیاواز بۆ ژنان و منداڵان ئەنجام دەدرێت، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی تایبەتی و ڕاوێژکاری خێزانی و سەردانی ماڵەوە بۆ هەر یەکێکیان ئەنجام دەدرێت، بەم شێوەیە هەوڵدەدەین چاودێری بارودۆخی ژنان و منداڵان بکەین.

 

"پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە"

 

لەتیفە شەتات، ڕێکخەری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستی بە یارمەتی بەپەلە هەیە و وتی: پێویستی زیاتر هەیە بۆ ژیان. ژمارەی ئەو کەسانەم زیاعکرد کە یارمەتی ئەو پاکێجانە دەدەن، سەرەڕای بۆردومانەکان بەردەوام بووین لە کارەکان، ژنان لە شوێنەکانی خۆیانەوە ئەزموونی ئاستی تراژیدیا و لەدەستدان و هەڵهاتنیان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە کردووە، ڕووبەڕووی سیاسەتی توندوتیژی توند بوونەتەوە، بە تایبەتی ئەو ژنانەی دەستدرێژی زایەندیان کراوەتەسەر، یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کراوە، بەڵام ژنان هەوڵدەدەن لە چوارچێوەی شەڕی تونددا بەهێزتر بن.

 

"دەبێت دەسەڵاتداران هەڵەکانیان بۆ ژنان و منداڵان زیاتربکەن"

لەتیفە شەتات ئاماژەی بەوەدا، بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان و منداڵان، ناوچانەدا کە پڕۆژەکە ئامانجییەتی پێویستی بە زیاتر لە دوو مانگ هەیەو پێویستە داواکارییەکانی لیژنەکانی فریاکەوتن و بەڕێوەبەرانی پەناگەکان لەسەرئەو بنەمایە بێت بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، پێویستە دەسەڵاتداران هەمیشە زانیارییان هەبێت لەسەر بارودۆخی ژنان و منداڵان.