"ژنۆلۆژی نەک تەنها ڕاستی ژنان بەڵکو ڕاستییەکانی پیاویش ئاشکرا دەکات"

جانێ عەبدۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کۆبانێ، ڕایگەیاند، ژنۆلۆژی زانستێکە نەک تەنها ڕاستی ژنان ئاشکرا دەکات، بەڵکو ڕاستی پیاوانیش ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بۆ ناسین و بڵاوکردنەوەی ژنۆلۆژی لە کۆمەڵگەدا خەبات قووڵتر بکرن.

دیرەن ئینگیزەک

 

کۆبانێ-خەبات دەربارەی زانستی ژنۆلۆژی کە سەرنجی ژنان و کۆمەڵگە ڕادەکێشێت بەردەوامە، ناوەندی ژنۆلۆژی کانتۆنی کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی ژنۆلۆژی بگەیەنێتە هەموو کۆمەڵگە میتۆد و توێژینەوەی جیاواز لە هەموو کانتۆن و ناوچەکاندا ئەنجام دەدات.

 

"پێویستە ژنان لە کارەکانیاندا پێشڕەوی بکەن"

یەکێک لە ئەندامانی ئەکادیمیاکە جانێ عەبدۆ، زانیاری دەربارەی خەبات و توێژینەوەی پەیوەندیدار بە ژنۆلۆژی لە کۆبانی پێشکەش کردو وتی: لە هەرێمی فورات بە تایبەتی کانتۆنی کۆبانێ زیاتر تیشک دەخاتە سەر توێژینەوە و پەروەردەی ژنان، خەبات دەکەین بۆ دۆزینەوە و بڵاوکردنەوەی ژنۆلۆژی.

 

"ژنۆلۆژی زانستێکی فراوانە"

جانێ عەبدۆ ئاماژەی بەوەدا گەل ژنۆلۆژی تەنها وەک کارێکی ژنان دەبینن و دەڵێت لەبەر ئەم هۆکارە پیاوان خۆیان لە کارەکەدا نابینن و بەشداری لە پەرەپێدانی زانستی ژنۆلۆژیدا ناکەن، بەڵام ژنۆلۆژی زانستێکە نەک تەنها ڕاستی ژنان ئاشکرا دەکات بەڵکو ڕاستی پیاوانیش ئاشکرا دەکات، وتیشی: بۆ ئەوەی کۆمەڵگە زیاتر هۆشیار بێت، سیمینار و پەروەردە پێشکەش دەکەین، پێشکەوتنی ژنانی سەربەخۆ لە ڕێگەی کار و فەلسەفەمانەوە بە بنەما دەگرین.

 

لەسەر ئیتیک و ئیستاتیک توێژینەوە دەکەین

جانێ عەبدۆ تیشکی خستەسەر ئەو توێژینەوانەی کە لە ماوەی ساڵێکدا ئەنجامیان داوە لەسەر بابەتی ئیتیک و ئیستاتیک وتی: ئەنجامی ئەم توێژینەوانە لە لایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی قامیشلۆ بڵاو دەکرێتەوە و تۆمار دەکرێت، لەگەڵ ستافی دامەزراوەکانمان کۆبوونەوەمان کرد لەسەر چۆنیەتی بینینی بابەتە ئیتیک و ئیستاتیک، توێژینەوەمان لەسەر ئەوە کردووە کە چۆن خەڵک سەیری پرسی ئیتیک و ئیستاتیک دەکەن، توێنژینەوە بە تایبەتی لەسەر ژنانی گەنج ئەنجامدرا، توێژینەوە لەسەر کاریگەری سەر گەنجان دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەدا، توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسییان لەسەر کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی کولتووری کۆبانێ ئەنجامداوە و وتی: بینیویانە ئەمە چەندە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە و ژنان هەبووە، هەروەها لەو پێگەیەی کە ژنان تێیدا بڵاوکراونەتەوە، زیاتر بە ڕوونی کاریگەری تێڕوانینی پیاوان لەسەر کۆمەڵگەی کۆبانێ دەبینین.

 

"پیاوان ئایین بۆ خۆیان بەکاردەهێنن"

جانێ عەبدۆ تیشکی خستە سەر کاریگەری ئایینەکان لەسەر گەل و وتی: لە هەموو کۆبوونەوە و پەروەردەکاندا ئەم بابەتە لەبەردەممانە، لەبەر ئەوە بڕیارمان دا کە وۆرکشۆپێک ئەنجام بدەین، ئایینی ئیسلام، مەسیحی، جولەکە و زەردەشتیمان کۆکردەوە، ئایینەکان بە هۆشیاری زاڵی پیاوان دروستکراون و ئەمە دەپارێزن، هەروەها پیاوان زۆر بە باشی ئایین بەکاردەهێنن بۆ خزمەتی خۆیان، بۆ شکاندنی ئەمە و بنیادنانی هۆشیاری لە ئاستێکی دیاریکراودا، دەستمان کردووە بە خەباتێک کە باوەڕ بە بنەما دەگرێت، ئەنجامەکان بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنین.

 

"خۆناسینی ژنان توندوتیژی کەم دەکاتەوە"

جانێ عەبدۆ ئەوەشیخستەروو، هەڵمەتەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکردو کێشەی توندوتیژی گرتە دەست، ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی لەسەر تێگەیشتن لە توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا بڵاوکردەوەو وتی:  پرسیارمان کرد، وەک ئەوەی چ جۆرە توندوتیژییەک باوترە، ژنان چی دەڵێن و چۆن تێکۆشان بکەن، زۆر کەس دەڵێن توندوتیژی جەستەیی لە کۆمەڵگەدا کەمی کردووە، ئەمەش پەیوەندی بە خەباتی ژنانەوە هەیە. ناسینی ژنان بۆ کەسایەتییان توندوتیژی کەم دەکاتەوە لە هەمان کاتدا لە کارەکانماندا باس لەوە دەکەین کە چۆن بتوانین ژیانێکی هاوبەش بنیاد بنێین.

 

"دەمانەوێت توێژینەوەی ژنان قوڵتر بکەین"

جانێ عەبدۆ لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کار دەکات بۆ ناساندنی زیاتری ژنۆلۆژی و وتی: کار بەردەوامە بۆ پەرەپێدانی زانستی ژنۆلۆژی، ژنانی کانتۆنی کۆبانی بە هیوایەکی زۆرەوە سەیری ژنۆلۆژی دەکەن، ژنان لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەش کراون، بۆیە دەمانەوێت ڕاستی و مێژووی ژنان ئاشکرا بکەین، دەمانەوێت توێژینەوەی ژنان قووڵتر بکەین،دەمانەوێت بۆ ساڵی داهاتوو ژنان زیاتر بناسێنین، بۆ ئەوەی ژنان ژیانێکی ئازاد گەشە پێبدەن، پێویستە سەرەتا خۆیان گەشە بکەن، لەبەر ئەوە هەوڵ دەدەین بگەینە هەموو ژنان.