"حواء خلف القضبان"... بەڵگەنامەکردنی یادوەری ژنە بەندکراوەکانی عێراق

ئەزموونی دەستبەسەرکران لە تەمەنی منداڵیدا بۆ ئەحلام حوسێن ڕەهەک، نووسەر و ڕاگەیاندکار بووە بە پڕۆژەیەکی بەڵگەنامەیی کە هەوڵ دەدات یادوەری زیانبەرکەوتووانی ستەمی سیاسی لە عێراق بپارێزێت.

رەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق ـ ئازاری ژنە بەندکراوە سیاسییەکان لە عێراق یەکێک بوو لە پەڕە هەر بەئازارەکان لە مێژووی هاوچەرخی وڵاتدا، چونکە شوێنەواری مرۆیی و دەروونی قووڵی جێهێشت کە تا ئێستاش لە یادوەری زیانبەرکەوتووان و کەسوکاریاندا ئامادەن، لەم ڕاستییەوە ئەحلام حوسێن ڕەهەک، نووسەر و ڕاگەیاندکار دەستی بە بەڵگەنامەکردنی ئەو ئەزموونانە کرد لە پەرتوکەکەیدا "حواء خلف القضبان" "حەوا لە زیندان"، پشت بە ئەزموونی کەسيی خۆی دەبەستێت لەگەڵ گەواهی زیندوو و بەڵگەنامە فەرمییەکاندا، بە ئامانجی پاراستنی یادوەری نیشتمانی و هاوسۆزی بۆ ئەو ژنانەی رووبەڕووی دەستبەسەرکران و ستەمکاری بوونەوە لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی لەناوچوودا.

 

لە ئەزموونی کەسییەوە بۆ پڕۆژەی بەڵگەنامەکردن

ئەحلام حوسێن ڕەهەک، نووسەر و ڕاگەیاندکار لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەکەی لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٨٤دا لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا دەستبەسەر کرابوو، ئەو ئەزموونەش شوێنەوارێکی قووڵی لە دەروون و ڕێڕەوی هزری ئەودا جێهێشت، بەشداری کرد لە ئاراستەکردنی سەرنجی بەرەو بەڵگەنامەکردنی ئازاری زیانبەرکەوتووانی ستەمی سیاسی، خستنەڕووی گەواهییە مرۆییەکانیان وەک بەشێکی ڕەسەن لە مێژووی هاوچەرخی عێراق.

 

ئەو لایەنێکی گرنگی لە ڕێڕەوی پیشەیی و فەرهەنگی خۆی تەرخان کرد بۆ بەڵگەنامەکردنی یادوەری نیشتمانی، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ئەزموونی بەندکراوە سیاسییەکان و زیندانییەکانی عێراقەوە هەیە، بەپێی کارەکەی وەک سەرنووسەر لە گۆڤاری "أحرار" کە لەلایەن دەزگای بەندکراوە سیاسییەکانەوە دەردەچێت، بەشدار بوو لە ئامادەکردن و دەستکاریکردنی بابەتی ڕۆژنامەوانی و فەرهەنگی کە گرنگی بە کەیسەکانی یادوەری نیشتمانی و مافەکانی مرۆڤ دەدەن، هەروەها کاری کردووە لەسەر کۆکردنەوە و بەڵگەنامەکردنی گەواهییە مرۆییەکان، بەتایبەت شایەتیدانی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن و ستەمی سیاسی بوونەوە، جگە لە دەستکاریکردن و ئامادەکردنی چەند ڕۆمان و گەواهییەکی بەڵگەنامەیی کە مێژووی قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لە مێژووی عێراق تۆمار دەکەن، بە باوەڕبوون بە گرنگی پاراستنی یادوەری نیشتمانی و پاراستنی بۆ نەوەکانی داهاتوو.

 

پەرتوکی "حواء خلف القضبان" "حەوا لە زیندان" بە سێ چاپ بڵاوبووەوە، ئازاری ژنە بەندکراوە سیاسییەکان و ئەزموونە مرۆییەکانیان بەڵگەنامە دەکات، گەواهییەکی مێژوویی پێشکەش دەکات کە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی ژنی عێراقی تووشی چ پێشێلکارییەک بووە لە سەردەمی ستەمکاری و دیکتاتۆریەتدا، بەتایبەت ژنە بەندکراوە سیاسییەکان و ونبووەکان کە چیڕۆکەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ دوور بوون لە بەڵگەنامەکردن و گرنگیدان بۆ ئەوەی بێتە زیادکردنێکی گرنگ بۆ ئەدەبی زیندانەکان و بەڵگەنامەکردنی مێژوویی لە عێراقدا.

 

لەدایکبوونی پەتوکێک

لەبارەی ئەم پەرتوکەوە، وتی: تێگەیشتنەکە لە باوەڕمەوە دەستی پێکرد کە مێژووی سەرکەوتووان بە تەنیا نانووسرێت، بەڵکو دەبێت بە زمانی زیانبەرکەوتووان و شایەتحاڵەکانیش بگێڕدرێتەوە، سەبارەت بە کارکردن لەسەر بەشی یەکەمی پەرتوکەکەش دوای ئەوە دەستی پێکرد کە بیرۆکەی کۆکردنەوەی ئەم گەواهییانە لەلای من پێگەیشت و کردمە کارێک کە لە نێوان بەڵگەنامەکردن و ئەدەبدا کۆبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە یادوەری نیشتمانی و پەیامی وفاداری بۆ هەر ژنێک کە باجێکی گەورەی دا لەپێناوی بەرگریکردن لە کەرامەت و هەڵوێستەکانیدا.

 

وتی: بەپێی کارەکەم لە ڕاگەیاندنی دەزگای بەندکراوە سیاسییەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە، هەلی پەیوەندیکردن لەگەڵ ژمارەیەکی گەورە لە ژنە بەندکراوە سیاسییەکان و خێزانەکانیان بۆ ڕەخسا، جگە لەو کەسانەی کە ئەو قۆناغەیان بەسەر بردووە یان شاهید بوون لەسەر ڕووداوەکانی، گەورەترین سەختییەکان بریتی بوون لە گەڕاندنەوەی ئەو یادوەرییە ئازاربەخشانە، پشتم بە بەڵگەنامەی فەرمی بەست کە ڕاستیی دەستبەسەرکران و زیندانیکردنیان دەسەلمێنن، لەپاڵ گەواهی زیندووی ئەو ژنانەی کە ئەو ڕاستییە ئازاربەخشەیان بە هەموو وردەکارییەکانییەوە بەسەر بردووە، گرنگیم بەوە دا کە بەڵگەنامەکە لەگەڵ گەواهییەکەدا تەواو بێت، چونکە ڕاستی تەواو نابێت تەنها لەو کاتەی کە بەڵگە بەڵگەنامەییەکان لەگەڵ گێڕانەوە مرۆییەکەدا یەکتر دەبینن کە خاوەنەکەی ژیاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە پشتی بە گەواهییە زیندووەکان بە شێوازە جیاوازەکانیان بەستووە، لە ڕێگەی دیدار و گفتوگۆی ڕاستەوخۆوە لەگەڵ ژنە بەندکراوە سیاسییەکان، لەپاڵ ئەوەی لە بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتە فەرمییەکاندا دەستکەوتوون لە کاتی کارکردنیدا، هەروەها گرنگیدا بە بەراوردکردنی گەواهییەکان لەگەڵ یەکتردا، و پێداچوونەوە بە زانیارییەکاندا هەر کاتێک ئەوە مومکین بوو، تاوەکو ماددەیەکی بەڵگەنامەیی پێشکەش بکات کە ڕاستیی ڕووداوەکان بپارێزێت بە بێ ئەوەی لایەنی مرۆیی خۆی لە دەست بدات، و ئامانجی ئەوە بوو کە ڕاستی بە ئەمەکداری مێژوویی خۆیەوە ئامادە بمێنێت، و بە زمانێکی ئەدەبی کە ڕێز لە ئەزموونی مرۆیی دەگرێت بگاتە دەست خوێنەر.

 

دایکایەتی زیندان

جەختی لەوە کردەوە، دیارترین پێشێلکارییەکان کە ژنە بەندکراوە سیاسییەکان ڕووبەڕووی بوونەوە لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا، کە لە پەرتوکەکەیدا بەڵگەنامەی کردوون، بریتی بوون لە دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی، بێبەشکردن لە سەرەتاییترین مافە مرۆییەکان، منداڵبوون لە ناو ژوورەکاندا، جگە لە هەڕەشەی بەردەوام و بەئامانجگرتنی ژنان لە ڕێگەی فشارخستنە سەر خێزانەکانیان، هەروەها پەرتوکەکە شوێنەوارە دەروونی و کۆمەڵایەتییە قووڵەکان بەڵگەنامە دەکات کە ئەو ئەزموونانەی جێیان هێشتوون، بۆ چەندین ساڵ دوای کۆتایی هاتنی دەستبەسەرکران درێژەیان کێشا.

 

سەبارەت بە چیرۆکە هەرە ئازاربەخشەکان وتی: هەموو گەواهییەک ئازارێکی جیاوازی هەڵگرتبوو، و بۆ هەر ژنێک چیرۆکێک هەیە کە شایەنی ئەوەیە بگێڕدرێتەوە، بەڵام ئەوەی زۆرتر لە یادوەریمدا مایەوە چیرۆکی ئەو دایکانەن کە لە ئەزموونی دەستبەسەرکرانیان ژیان لە کاتێکدا باری منداڵەکانیان هەڵگرتبوو، ئەوانەی منداڵەکانیان لەدەستدا، ئەوانەی لێیان بێبەش بوو یان منداڵەکانیان لە ناو زیندانەکاندا هێنایە جیهانەوە، ئەو گەواهییانە ئازاربەخشترين بوون بۆ من، چونکە ئاشکرایان کرد کە چۆن ستەم درێژبووەوە تاوەکو دایکایەتیشی بگرێتەوە، هەوڵی دا کە سەرەتاییترین واتاکانی مرۆیی لێ بسەنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، کە پەرتوکەکە ئاشکرای دەکات کە چۆن دایکایەتی هۆکارێک نەبوو بۆ هاوسۆزی، بەڵکو لە زۆر کاتدا گۆڕا بۆ هۆکارێک بۆ فشاری دەروونی و شکاندنی ئیرادە، چونکە دایکان ئازارێکی دوو هێندەیان ژیا لە نێوان قورسی زیندان و ترسی هەمیشەیی لەسەر چارەنووسی منداڵەکانیان، لە کاتێکدا هەندێک لە منداڵان لە ناو زیندانەکاندا لەدایک بوون، ئەوانی تریش گەورە بوون لە حالتێکدا کە لە گەرمای دایکەکانیان بێبەش بوون، هەروەها هەوڵم دا وێنەی دایکی عێراقی بگوازمەوە کە سەرەڕای هەموو ئەوەی ڕووبەڕووی بووەوە لە چەوسانەوە و بێبەشبوون، بە پابەندبوو بۆ مرۆیی و کەرامەتی خۆیەوە.

 

یادەوەری نیشتمان

ئەحلام حوسێن ڕەهەک دووپاتی کردەوە، کە پاراستنی یادوەری نیشتمانی تەواو نابێت تەنها بە بەڵگەنامەکردنی ئەزموونی زیانبەرکەوتووان، چونکە ئەو نەتەوانەی ئازارەکانیان لەبیر دەکەن زۆرتر بەرەو دووبارەکردنەوەیان دەبنەوە، هەروەها پەرتوکەکە هات بۆ ئەوەی گەواهییەک بێت کە ڕاستی دەپارێزێت، ڕێز بۆ دەنگی ئەو ژنانە دەگەڕێنێتەوە کە ئازارەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ ون کرابوون، بۆ بانگهێشتکردنی نەوە نوێیەکان تاوەکو ئەو قۆناغە بە چاوی هۆشیارییەوە بخوێننەوە بۆ ئەوەی کارەساتی ستەمکاری دووبارە نەبێتەوە، دەبینێت کە کەیسی بەندکراوە سیاسییەکان بە تەواوی داخراوە، چونکە هێشتا چەندین چیرۆک هەن کە بەڵگەنامە نەکراون، گەواهی هەن کە هێشتا نەگێڕدراونەتەوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئەم کەیسە پێویستی بە بەڵگەنامەکردن و توێژینەوەی زیاتر هەیە، و بە بایەخێکی ئەکادیمی و فەرهەنگی کە شایەنی قەبارەی زیانبەرکەوتووان بێت، جگە لە هاوسۆزی مۆراڵی و پاراستنی مافەکانی زیانبەرکەوتووان لە یادوەری نیشتمانیدا بەو پێیەی ئەوە بەشێکە لە دادپەروەری مێژوویی، وتی: ناتوانم پێناسەی ئەو حەوایە بکەم کە لە زیندانەوە دەرچوو، چونکە لە ناویدا واتاکانی ئارامگرتن و ئازایەتی و کەرامەت و باوەڕ و ئازار و خۆڕاگری و هیوایەکی زۆر کۆ دەکاتەوە، ئەو ژنێکە کە تەنها جەستەی لە زیندان دەرنەچوو، بەڵکو دەرچوو لە کاتێکدا یادوەری نیشتمانێک هەڵدەگرێت، گەواهییەکی زیندوو لەسەر قۆناغێکی سەخت لە مێژووی عێراق، و ئەوەی ژیا لە ئازار و ئەوەی جەستەی کرد لە هێز و مرۆیی.

 

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە پەرتوکی "حواء خلف القضبان" "حەوا لە زیندان" تەنها هەنگاوی یەکەمە لە پڕۆژەیەکی بەڵگەنامەی گەورەتردا، چونکە هێشتا سەدان چیرۆک هەن کە شایەنی ئەوەن بگێڕدرێنەوە، گەواهی چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە کەسێک بیانپارێزێت لە لەبیرچوونەوە، بە دەربڕینی هیوای خۆی بۆ بەردەوامیدان بەم ڕێڕەوە، و بەڵگەنامەکردنی گەواهی ژنانی تر کە ڕووبەڕووی ستەم بوونەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی عێراقدا، چونکە نووسینی مێژوو بەرپرسیارییەتییەکی بەکۆمەڵە، پاراستنی یادوەری ئەرکێکی مۆراڵییە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو.

 

گەواهی بۆ مێژوو

ئەحلام حوسێن ڕەهەک لە کۆتایی قسەکانیدا، پەیامێکی ئاراستەی ژنانی عێراقی کرد، کە تێیدا وتی: ئارامگرتنی ژن و زیانبەرکەوتووانی بەشێکی ڕەسەنی مێژووی نیشتمانن، ئەوەی پێشکەشی کردووە لە بەرخۆدان دەبێت بپارێزرێت و نرخ بۆ دابنرێت، نەک لەبیر بكرێت، هەروەها پەیامێکی ئاراستەی نەوە نوێیەکان کرد بانگهێشتی کردن بۆ بەندکردنی ئازادی و کەرامەت لە ڕێگەی پاراستنی یادوەری، زانینی ڕاستی، سوودوەرگرتن لە پەندەکانی ڕابردوو، تاوەکو ئەو کارەساتانە دووبارە نەبنەوە کە عێراقییەکان تێیدا ژیابوون.