هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان بە یاوەری هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو بۆ شێواندنی ڕاستییەکان بوو
هێرشە توندەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە و بەنی زەید لە شاری حەلەب لەگەڵ هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی ڕێکخراودا بوو کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو هاوڵاتیانی مەدەنی و شێواندنی ڕاستییەکان بوو.
ئەسما محەمەد
قامیشلۆ- دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی و سووری سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب، سیاسەتەکانی دابەشبوون و دوورخستنەوەیان زیندووکردەوە، ئەم ڕووماڵکردنە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی ڕیتۆریکی خێلەکی و پێچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکان.
گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید شایەتی بەرخۆدانێکی مێژوویی بوون، دانیشتوانەکەی، لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ”ئاسایش”، ڕووبەڕووی چەند ڕۆژێک هێرشی جیهادییەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا ”عمشات و حمزات"، بوونەتەوە، ئەم هێرشانە بە پاڵپشتی هێزەکانی داگیرکەری تورکیا، گەڕەکەکانی زۆرینەی کوردیان کردە ئامانج و دوای چەند مانگێک لە گەمارۆدان.
بە هۆکاری ناسراو و نەزانراو، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی، بە تایبەتی ئەوانەی کە ئامادەیییەکی بەرچاویان لە جیهانی عەرەبیدا هەبوو، پشتگیرییەکی بێسنووریان بۆ گێڕانەوەی حکومەتی کاتی پێشکەش کرد، بەم شێوەیە ئاڵەنگاریەکان تەنها لە ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرە ڕاستەوخۆکاندا سنووردار نەبوون، بەڵکو شەڕێکی ڕاگەیاندنی سیستماتیکیشیان لەخۆگرتبوو کە ئامانج لێی پاساوهێنانەوە بوو بۆ هێرشەکان و شێواندنی ڕاستییەکان لەسەر زەوی و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتوواندا.
”کۆکردنەوەی ڕاگەیاندنی چڕ”
ئەڤین ئیبراهیم، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد"یەرەئە" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە شەڕی ڕاگەیاندنی کە هاوڕێی هێرشەکان بوو، ڕایگەیاند، کە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئەو گەڕەکانە تەنها بە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوە و شەڕی ڕاستەوخۆ سنووردار نەبوون، بەڵکو لەگەڵ هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی سیستماتیک و ڕێکخراو لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی ڕوون بووە، ئەم ستراتیژە بە پلەی یەکەم ئامانجی ئامادەکردنی بیروڕای ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییە بۆ ڕەوایەتیدان بە ئەو گەڕەکانە، بۆردوومانکردن، شێواندنی ڕاستییەکان لەسەر زەوی، بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست کە هەوڵدەدات بەهای بەرخۆدان و خۆڕاگری دانیشتووان کەم بکاتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی ڕاگوزاری، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی هەندێک کەناڵی ناوچەیی، کاریان کرد بۆ جێبەجێکردنی پلانی کۆکردنەوەی ڕاگەیاندن ناوەند لە دژی پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، بە سوودوەرگرتنی ئەو دابەشبوون و پارچەپارچەبوونە مێژووییانەی کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ زیاتر لە پەنجا ساڵە بەهۆی سیاسەتی بەعسییەکانەوە تووشی بوون، بە ئامانجی هاندانی ململانێ و گۆڕینی پێکهاتەکان لە دژی یەکتر، دروستکردنی دۆخی ئاژاوەگێڕی و شەڕی ناوخۆیی، بە مەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی دەستدرێژکار لەسەر زەوی.
ستراتیژی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو چەند قۆناغێکی ورد و بە ئەنقەست پەیڕەو کرد، ئەڤین ئیبراهیم ڕوونیدەکاتەوە، سەرەتا بە هاندان لە دژی هەندێک گروپ و پۆلێنکردنیان بە شێوەیەکی پارچەپارچە، تۆمەتبارکردنیان بە "پاشماوەی ڕژێم" یان "ئامرازەکانی هەژموونی ناوچەیی" و لکاندنی تۆمەتی تیرۆر و تێکدانیان پێیان بوو، ڕێگەی خۆشکردن بۆ ئەو پێشێلکاریانەی کە دواتر ڕوویاندا.
جەختی لەوەشکردەوە، کە قۆناغی داهاتوو بریتی بوو لە پاساوهێنانەوە بۆ هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە ئەم ناوچانە وتی: توخمە تیرۆریستییەکانیان تێدایە، ئەمەش وەک بیانوویەک بۆ پەردەپۆشکردنی تۆپباران و هێرشی دڕندانە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و شەڕڤانان بەکارهێنرا، هەروەها ئەم کارانە لە ڕاگەیاندنەکان وەک ڕێوشوێنی پێویست بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری خرانەڕوو، قۆناغی کۆتایی هەوڵێک بوو بۆ چاندنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ئەوەی کە دانیشتووان ناچار دەکرێن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، ئەمەش لەگەڵ سەرکوتکردنی زانیارییە بناغەییەکان و ڕاستییە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە زیانلێکەوتووان و هێرشەکان بوو، ڕێگەی بە ڕاپۆرتکردنی تەنها ڕووداوە لاوەکییەکان دا بە مەبەستی شێواندنی وێنەی گشتی و سەرلێشێواندنی بیروڕای گشتی سەبارەت بە ڕاستییەکان.
”ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی ڕاگەیاندنی بە بەرخۆدان و خۆڕاگری”
ئەڤین ئیبراهیم دووپاتی کردەوە، کە دانیشتووان و شەڕڤانان بە بەرخۆدان و خۆڕاگرییەوە ڕووبەڕووی ئەم شەڕە دەروونییە توندە بوونەتەوە، جەختی لەسەر پابەندبوونیان بە مافی خۆیانەوە بۆ ناوچەکانیان و ئیرادەیان بۆ بەرگریکردن لێیان بە هەموو هێزێکەوە کردەوە، سەرەڕای ئەوەی تووشی کردەوەی دڕندانە بوون کە ڕاستەوخۆ دەیانکردە ئامانج، لە نێو ئەم پێشێلکاریانەدا، ژنانی شەڕڤان تووشی کردەوەی توندڕەو بوون لەوانە بڕینی جەستەیان و فڕێدانیان لە لوتکەی باڵەخانەکانەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین پێشێلکاری ئەنجامدرا کە هاوڵاتیانی مەدەنی بێچەکیان کردە ئامانج.
ڤیدیۆ فەرمییەکان کە بەڵگەنامەیان لەسەرە و لە ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆکاندا بڵاوکراونەتەوە، گێڕانەوەی ڕاگەیاندنییان پووچەڵ کردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزەکان پاشەکشەیان کردووە، کە بە پێچەوانەوە بەرخۆدان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەردەوامە، لەنێو ئەو گرتە ڤیدیۆیانەدا، زیاد هەلەب، فەرماندەی سەربازی لەگەل چەکدارە ژن و پیاوەکان دەرکەوت، جەختی لەسەر ڕۆحی ئیرادەیان بۆ بەرگریکردن لە دانیشتووانەکەی کردەوە، سەرەڕای ئەو گەمارۆیە سەختە و کەمی پێداویستییەکان و زیانی گیانی زۆر کە هەم هاوڵاتیانی مەدەنی و هەم شەڕڤانان بەرکەوتووە.
”ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندن”
لە نێو ئەو هەڵمەتە توندەی ڕاگەیاندنی دژ بە کورد، ئەڤین ئیبراهیم جەختی لە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی پلاتفۆرمی ڕاگەیاندنی نەبەستراو بە حکومەتی کاتی کردەوە، هەروەها ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆڵی سەرەکی بینی لە گەیاندنی ئەم ڕووداوانە و ئاشکراکردنی زانیاری ناڕاستی ڕاگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، یەکێتی راگەیاندنی ئازاد بەڵگەی کۆکردەوە و پێشێلکارییەکانی ڕاگەیاندنی تۆمارکرد، ڕاگەیاندراوی توندی دەرکرد کە ئەم هەڵمەتانە شەرمەزار دەکات، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان و گروپەکانی داکۆکیکاری مافی ڕۆژنامەنوسان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی کۆکردنەوەی ڕاگەیاندن و هاندان دژی دانیشتووان، دڵنیابوون لەوەی ڕاستییەکان بە تەواوی و بەبێ شێواندن بگوازرێنەوە.
دیدگای یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لەسەر بنەمای پێویستی بونیادنانی ڕاگەیاندنێکی ئاشتیخوازانە و بابەتیانە کە لەسەر فرەیی و دیموکراتی و پێکەوەژیان دامەزرابێت، دوور لە زانیاری ناڕاستی ڕاگەیاندنی لایەنگری سیاسی، پێویستە ڕاگەیاندن ئامرازێک بێت بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی مەدەنی و پشتیوانی لە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا، وتی: دەبێت ڕاگەیاندنی ئازاد دەنگی ڕاستی بێت کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەل بێت و پێشێلکارییەکان ئاشکرا بکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ڕاستیەکانی سەر زەوی ببەستێتەوە، بەمەش ببێتە ئامرازێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی نادادپەروەری و لێپرسینەوە لە دەستدرێژکاران.
”ڕاگەیاندنی ئازاد پارێزبەندییە بۆ ڕاستی و دادپەروەری”
ئەڤین ئیبراهیم پێی وایە بەرخۆدانی دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە نوێنەرایەتی نموونەیەکی مێژوویی بوێری و بەرخۆدان دەکات، هەروەها پەیامی ئاشتی و بەرخۆدانی بۆ هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکدەهێنێت، هەروەها ڕاگەیاندنی ئازاد وەک پارێزبەندییەک بۆ ڕاستی و دادپەروەری دەمێنێتەوە و قوربانیدانی شەهیدان و برینداران بەردەوام دەبێت لە ئیلهامبەخشین بۆ نەوەکانی داهاتوو و لە یادەوەری هەرێمدا نەمر دەکرێت وەک بەڵگەیەکی زیندوو بۆ توانای بەرگریکردن لە مافە بنەڕەتییەکان لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک یان هەوڵدانێک بۆ زانیاری ناڕاست.
بۆ پاراستنی ڕاستی، پێویستە پشتگیری لە ڕاگەیاندنی ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی بەردەوامی ئەم ڕێگایە مسۆگەر بێت، وتی: بەڵگەنامەکردنی بەردەوامی ڕایانگەیاندن و چاودێریکردنی پێشێلکارییەکان هێڵی یەکەمی بەرگری پێکدەهێنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی تاوان و پێشێلکارییەکان دووبارە نەبنەوە، ئەڤین ئیبراهیم، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد”یەرەئە” لە باکوەر و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دووپاتیکردەوە، کە بەرخۆدانی دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە وەک وانەیەکی هەمیشەیی بۆ هەموو گەلانی سووریا دەمێنێتەوە، هەروەها دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە ڕاستی و دادپەروەری تاوەکو داهاتوویەکی هەمەلایەنەی دیموکراتی بۆ هەموو سووریاکان بەدەستبهێنرێت.