بەربەستەکان بونیادنانی هونەرەکەیان ڕانەگرت

شیرین حاجی، تەمەن ٢٥ ساڵ، کە لە زگماکییەوە خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە دژی بەربەستە جەستەییەکانی تێکۆشان دەکات و بە گۆڕینی هێزو وێنەکێشان بووەتە کەسێکی بونیادنەر.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- شیرین حاجی خەڵکی گوندی بەیاندورە لە قامیشلۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە زگماکەوە خاوەن پیداویستی تایبەتە و پێیەکانی و دەستی چەپی ئاستەنگدارە، شیرین بەهۆی نەخۆشی و زەحمەتی قسەکردنی لە خوێندن بێبەش بووە، سەرەڕای ئەوەی لە خوێندنگە دوورخراوەتەوە، ئەمە ڕێگری لەوە نەکرد کە خۆی لە بواری هونەریدا گەشە پێبدات و ببێتە وێنەکێش.

 

لە خوێندن بێبەش بوو ویستی پەرە هونەر بدات

شیرین حاجی ئاماژەی بەوەکرد، تەنها تا ۆلی ٦ی لە خوێندنگە خوێندووە، دوای ئەوە خوێندنی بەجێهێشت بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، ئەو بەهرەیەی لە کەسایەتییەکەیدا بینیبووی و باوەڕی بەوە هەبوو کە دەتوانێت وێنە بکێشێتە خێزانەکەی پشتیوانی لە دابینکردنی ئامێری وێنەکێشان دەکەن و وتی: لە پۆلی چوارەوە وێنەم کێشاوە، حەزم لە وێنەکێشان بووە و بەردەوام بووم.

 

"لە ماڵەوە فێر بووم"

شیرین حاجی باسی لەوە کرد کە خێزانەکەی و هاوڕێکانی زۆر یارمەتی دەدەن و هێزی پێدەدەن، وتی: زۆر کەس، بەتایبەت منداڵان، دێن و دەیانەوێت وێنەیان بۆ بکێشم، خۆم فێری وێنەکێشان بووم، لە ماڵەوە خۆمم گەشە پێدا، وێنەی زۆرم هەیە، دەمەوێت لەگەڵ خۆم بیانهێڵمەوە، دڵخۆشم کاتێک ئەم تابلۆیانە دەبینم.

 

نورا عەباس، دایکی شیرین حاجی، زۆر شانازی بە کچەکەیەوە کردو هیوای خواست کە شیرین هەمیشە سەرکەوتوو بێت و وتی: شیرین کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، پێویستی بە چەندین پێداویستی هەیە، بەتایبەت لە بواری وێنەکێشاندا، هیوادارین هەموو کەسێک هونەرەکەی ببینێت و پشتگیری بکات بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی فراوانتر بکات.