١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدان: کۆبانێ جێناهێڵین
١..٢..٣..٤..١٣٢..١٣٣...١٣٤... ئەمە تەنها ژمارە نییە، لە ناو هەموو سانیە و خولەکێکدا لەو ڕۆژانەدا کە ڕووداو لە کۆبانێ ڕووی دەدا و بەرخۆدان هەبوو، قەدەری گەلێکی دیاری کرد.
بەرچەم جودی
کۆبانێ- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە مانگی نیسانی ٢٠١٣دا بە فەرمی ئامادەبوونی خۆیان لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند، بارودۆخی هەردوو وڵات بەرەو پرۆسەیەکی مەترسیدار و خوێناوی ڕۆیشت، ئەو شارانەی کە لە ٢٠١٤-٢٠١٩ کەوتە دەستی داعشەوە، ڕووبەڕووی دڕندەترین کردەوەکان بوونەوە، ژمارەیەکی زۆر لەشارەکانی وەک موسڵ و ڕەققە و دێرەزۆر و مەنبج تکریت فەلوجە داگیرکرا لە لایەکی دیکەوە هەزاران چەتە لە ١١٠وڵاتی جیاجیای لە سنوری تورکیاوە بۆ ناو خاکی سوریا و عێراق پەڕینەوە.
گەورەترین پلانی چەتەکانی داعش بۆ گرتنی شام و عێراق بوو کە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ناوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ئەم پلانە بە فەرمان و تێڕوانینی ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گۆڕا و چەتەکان چوونە ئەو ناوچانەی کە کوردی لێبوو.
لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ پیلانە هاوبەشەکانی دەوڵەتی تورک و داعش شکستیهێنا
لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ هەزاران چەتەی ڕێکخراو لە سەرتاسەری جیهان بە چەکی قورس و تانکەوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشوورەوە هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ، لە ئەنجامی هێرشی قورسی چەتەکاندا زۆربەی گوندەکان و بەشێکی زۆر لە ناوەندی شاری کۆبانێ داگیرکران، بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی کۆبانێ ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ باکووری کوردستان.
لە دژی ئەو هێرشانە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە و یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٢ دامەزران، بەرخۆدانی مێژووییان بەرامبەر ئەو هێرشانە نیشاندا، ئەو بەرخۆدانە بێهاوتایەی کە بوو بە ڕۆژەڤی هەرێمی و ڕای گشتی کاریگەری گەورەی لە سەرانسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا هەبووە، دڵی هەموو کوردێک لە باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ئەوروپا و هەروەها لە ٩٣ وڵاتی جیهانەوە بۆ کۆبانێ لێی دەدا.
بەبۆنەی ٨یەمین ساڵیادی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی هاوار، دیجلە ئەحمەد کە هەموو سات و ڕۆژەکانی شەڕی کۆبانێ تێدا ژیاوە، بۆ نوژنها دوا.
* بەشداریتان لە بەرخۆدانی کۆبانێ وەک ڕۆژنامەنووس چۆن بوو؟
لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ی تەمووز جێگەی خۆم لە چاپەمەنییدا گرتووە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا تووشی چەندین ڕووداو بوومەوە، بەڵام بەرخۆدانی کۆبانێ زۆترین کاریگەری لەسەرم دانا، شێوازێکی نوێ هێرشکردن بوو، هەروەها ڕێگایەکی جیاوازی بەرخۆدانی و شەڕکردن بوو لە دژی هێرشەکان، نەک تەنها بۆ من، بەڵکو بۆ گەل و شەڕڤانانیش بەگشتی شەڕی کۆبانێ ئەزموونێکی نوێ بوو لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر جیاواز بوو، ئەوە یەکەم ئەزموون بوو بۆ من، بۆیە بێشک ترس هەبوو، بەڵام کاتێک بینیمان شەڕڤانێک لە دژی تانکەکە شەڕ دەکات، ترسمان لەبیر چووەوە و قورسایی زیاترمان خستە سەر ئەرکی خۆمان.
* بارودۆخی ناوچەکە پێش هێرشەکانی ١٥ی ئەیلول چۆن بوو؟
پێش هێرشەکانی ١٥ی ئەیلول سێ هێرشی گەورە لەلایەن جەبهەت النسرەوە ئەنجامدرابوو، هێرشە سەرەتاییەکە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٣ لە کانتۆنی گرێ سپی ڕوویدا، لە مانگی تەموزەوە تا ئەیلول چەندین هێرشی دیکە ئەنجامدران، بۆیە کۆبانێ گەمارۆدرا، لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لەلای گرێ سپی و لە ڕۆژئاوای کۆبانێوە لەلای جەرابلوس و لە باکووری شارەکە لە شارۆچکەی سڕین-ەوە هێرشێکی سێگۆشەیی ئەنجامدرا، ئەم هێرشانە لەلایەن جەبهەتی نوسرەوە ئەنجامدراون و دواتر تەنها ناوەکانیان گۆڕدرا بۆ داعش، لە سەرەتادا هەموو ئەو هێرشانە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و ژووری ئۆپەراسیۆنی گڕکانی فوراتەوە تێکشکێنران، پێش ئەوەی هێرشەکان بگاتە کۆبانێ چەندین هێرشی جۆراوجۆر لە لایەن داعشەوە ئەنجامدران، داعش لە هێرشەکەی سەر شەنگال و موسڵ و لیوای ٩٣ی سوپای سوریا لە ناوچەی عەین عیسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، چونکە لە موسڵ و عەین عیسا هیچ بەرگرییەک نەبوو و چەتەکان دەستبەجێ حوکمی ئەو دوو ناوچەیەیان کرد و دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرت.
لە سەرەتای هێرشەکاندا وێنەیەکی چۆن دروست بوو؟
هێرشەکانی سەر کۆبانی شەوی ١٥ی ئەیلول لە گوندی تەلیکی ڕۆژئاوای کۆبانێ دەستیپێکرد، پاشان بەرەکانی جەنگ بەرفراوان بوون، ڕاستە هەمیشە دەڵێین چەتەکان لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردووە، بەڵام شەڕەکە بوو بە ٥ بەر، بیرمە بۆ یەکەم جار چوومە بەرەکانی شەڕ، بەتایبەتی لای قوتابخانە لە گوندی ئێلەجاخ. هێشتا ڕۆژانی سەرەتای هێرشەکان بوو و چەند شەڕڤانێکم بینی کە لە پشت دیوارێکەوە بە چەک و نارنجۆکی دەستی شەڕیان دەکرد، هەروەها ویستم دیمەنی ئەو هێرشەی داعش بگرم، کاتێک چوارچێوەکەم تەسک کردەوە، بینیم چەتەکان بە تانک و مووشەک هێرش دەکەن و شەڕڤانانی ئێمە وەڵامیان دەدەنەوە من نزیکەی کاتژمێرێک لەوێ مامەوە و بۆ ساتێک تانک و گولـلەکان نەوەستاون، من هەزاران ساتی بە ئازارم تێپەڕاند، یەکێک لەوانە کۆچکردنی گەل بوو، لە سەرەتای هێرشەکاندا گوندنشینەکان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان تەنانەت دەرفەتی ڕۆیشتنیان نەبوو، بۆیە چەندین خێزان چەندین ڕۆژ بەپێ دەڕۆیشتن بۆ گەیشتن بە شوێنێکی ئارام، کۆبانێ بوو بە کەمپێک بۆ هەمووان بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرش بپارێزن لە لایەکی ترەوە بینیمان کە گەنجان بەشداری شەڕ دەکەن و کاتێک وێنەیەکی لەو شێوەیەمان بینی هەستێکی جیاوازمان هەبوو.
“سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ ئیرادەی گەل و شەڕڤانان بوو"
وەک بینیم ئەوەی کە بووە هۆی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ ئیرادەی شەڕڤانان و گەل بوو، هەروەها خواست و سووربوونی سەرکەوتن لەدڵیاندا بەڕووخساریانەوە دیاربوو، ئەوان چەند ڕۆژێک نەخەوتن و نانیان نەخوارد، ئێمە بەوە کاریگەر بووین بەڵام باوەڕمان بە سەرکەوتن هەبوو، کەس بڕوای بەوە نەبوو کە لەم ئاستەدا لە کۆبانێ بەرخۆدان دروستدەبێت و بەو جۆرە ئەنجامانە دەگەین، دەوڵەتی تورک و چەتەکانیش هیوایان خواست کە لە شەڕی گوندەکاندا سەرکەوتوو بن و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بگەنە ناوەندی شارەکە، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا، گروپێک لە شەڕڤانان لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە بەردەوامی شەڕیان کرد و شەڕڤانانی ژن بە گروپ چالاکی فیداییان ئەنجامدا و ئاستی بەرخۆدان بەرز بوو.
شەپۆلی کۆچکردن چۆن بوو، بەتایبەتی ئەو خێزانانەی کە لە نێوان دوو سنووردا ماونەتەوە؟
پێش هێرشەکان دەوڵەتی تورک کامپی بۆ کۆچبەران ئامادە کردبوو، کە پەیوەندی بە پلانەکەیانەوە هەبوو بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە بۆیە لە کاتی شەپۆلی کۆچبەراندا دەوڵەتی تورک سنوورەکانی خۆی لە لایەن گوندەکانی قەرەمۆخ و تل شەعێر و کانی کوردان کردەوە، ئێمە دەگەڕاین و بینیمان خەڵک لە هەموو شوێنێک کۆچیان کردووە، لە لایەکەوە ئازاری کۆچکردن و لە لایەکەوە خەمی ماڵ و موڵکیان هەیە زۆربەی خەڵک نەیاندەویست کۆبانێ بەجێبهێڵن، بەڵام دەبوو بچنە باکوری کوردستان چونکە چەتەکان بە ئەنقەست هاوڵاتییان بە تانک و تۆپ و گولـلە کردە ئامانج و زۆرجار وەک قەڵغانی زیندوو بەکاریان دەهێنان، سەرەڕای ئەوەش چەندین خێزان ڕەتیان کردەوە کە بچنە باکوری کوردستان و لەسەر سنوور مانەوە زەوییەکە لەسەر سنوورەکە بوو ئەو کەسانە سەرەڕای گەرما و سەرما و بەفر و باران و هێرشەکانی داعش و دەوڵەتی تورک لەوێ مانەوە، وەک ڕۆژنامەنووسانیش ئێمە منداڵی ئەم شارەین بۆیە زۆرجار ئەو هەستە هەبوو دەمێنینەوە یان نا، ڕۆژێک لەگەڵ فەرماندەیەکدا ڕۆیشتم و زەردەخەنە لەسەر دەموچاوی هەبوو من بە خۆمم وت کە چۆن دەتوانن بەو شێوەیە بن لەناو شەڕو پێکدادانەکاندا، بۆیە پرسیارم لێکرد کە ئایا دەچێتە کۆبانی و بە خەندە و متمانەیەکی زۆرەوە وەڵامی دامەوە و وتی: "دیجلە ئەگەر بستێک خاکیش هەبێت ئێمە دەست لە کۆبانێ بەرنادەین" ئەم لێدوانە بەس بوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی ورەی ئێمە، هیوا و باوەڕمان بە سەرکەوتن هەبوو.
* لە کۆبانێ ڕەنگ و دەنگ و دیمەنی ژنانی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا دیار بوو و تۆش ئەمەت بینی شەڕڤانانی یەپەژە و ئەو ژنە جیاوازانەی کە مانەوە چؤن ڕۆڵیان دەگێڕا؟
چەندین لایەنی سەرنجڕاکێشی بەرخۆدانی ژنان هەبوون، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ترسی چەتەکان بوو لە پەنجەی شەڕڤانانی یەپەژە هەروەها چەتەکان نەیاندەویست شەڕی یەپەژە بکەن بۆیە کاتێک دەنگی هەلهەلەی یەپەژە دەهات، هەموومان هێزی گەورەمان لێ وەردەگرت بۆ ئەو مەبەستەش کاتێک دەڵێین بەرخۆدانی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی یەپەژە سەرکەوت و بەو مانایە دەڵێین، لەلایەکی ترەوە چەندین ژن و دایک خۆیان ڕێکخستوو خواردنیان بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکردو هاوکاری برینداران و خێزانەکانی سنورەکەیان دەکرد دەکەن ئەو ژنانە بەردەوام خۆیان ڕێکدەخست، هەرچەندە ئەو هێرشەیان نەوەستابوو، بەڵام لە تێکۆشانیاندا بەردەوام بوون ئێمەش هەوڵمان دا ئەم ڕاستییە لەگەڵ جەماوەردا هاوبەش بکەین و بێگومان کاریگەریمان لەسەر هەبوو.
* دوای ٨ ساڵ لە هێرشەکانی داعش و ٣ ساڵ لە تێکشکاندنی داعش، هێرشەکانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ یارمەتی چەتەکان دەدات، لە کاتی هێرشکردنە سەر دەروازەی مورشید پنار لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا، دەوڵەتی تورک دەرگای کردەوە بۆ پەڕینەوەی چەتەکانی داعش بۆ ناو کۆبانێ و خۆیان تەقاندەوە، بریندارانی چەتەکان بە ئۆتۆمبێلی دەوڵەتی تورکەوە دەپەڕینەوە، ئەو بەرخۆدانەی کە لە کۆبانێ پیشان درا خەونەکانی دەوڵەتی تورک کە ویستوویەتی لە ڕێگەی چەتەکانەوە بەدی بێت تێکشکێنران.
تێکشکانی داعش گورزێکی گەورەی لە دەوڵەتی تورک داوە، بۆیە ئێستا دەستی کردووە بە ئەنجامدانی پلانەکانی ڕاستەوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک دەوڵەت لە ساڵی ٢٠١٦ باب و عەزاز و جەرابلوس داگیرکران، پاشان لە ساڵی ٢٠١٨، عەفرین، لە ساڵی ٢٠١٩دا، پاش سەرکەوتن لە باغۆز، سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکران، تا ئێستا هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکە ئەنجام دراوە و لە لایەکی دیکەوە تا ئێستا پشتگیری شانە نووستووەکانی داعشی کردووە، بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و ئەمنییەی لە کامپی هۆل دەستیپێکردووە، ڕۆژانە بەڵگەنامەکانی نێوان داعش و دەوڵەتی تورک دەردەکەوێت.
دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی گەل قبوڵ ناکات، بۆیە هێرش دەکات، بە درێژایی هێرش و داگیرکاریی خۆی ڕووبەڕووی بەرخۆدانی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلی دەبێتەوە منداڵان، گەنجان، ژنان و بەساڵاچووانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخەن لە هەموو دەرفەتێکدا بەرەنگاری ئەو هێرشانە دەبن، ئەمەش جارێکی تر پیلانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو ناوچانە پوچەڵ دەکاتەوە خەڵکی ئەم هەرێمە ئێستا ئاگاداری پیلانەکانی دەوڵەتی تورکن بۆیە ئێمە بە ڕۆحی شەڕی کۆبانێ و بەرخۆدانی یەپەژە و یەپەگە و شەهیدان بەرخۆدانی دەکەین.