ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیا بەرەنگاریی دیاردە نەرێنییەکان دەبێتەوە

ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیارییەوە توانی ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنێت و بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی دیاردە نەرێنییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک هاوسەرگیری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیارییەوە بەشداری دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و دیموکراتیک کە تیایدا ژیانی ژنان و پیاوان تیایدا یەکسان بێت، ئەنجومەنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە لە کۆمەڵگەدا چەسپاوە، هۆکاری سەرەکی توندوتیژی دژی ژنان و نەهێشتنی یەکێکە لە ئامانجە دیارەکانیان.

 

مریەم عەبدولرەزاق، کارگێڕی لیژنەی ئاشتەوایی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا، ڕەخنە لە بەردەوامیی پەیڕەوکردنی کۆمەڵگە بۆ دابونەریتە بەسەرچووەکان دەگرێت، کە چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی ژنان و منداڵانە و دیاردە نەرێنییە کۆمەڵایەتییەکان توندتر دەکەنەوە، وتیشی: پرسی ژن بە یەکێک لە خەمی یەکەمەکانمان دادەنرێت، چونکە کۆبوونەوەی ژنانمان لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە لێکۆڵینەوە لە بنەمای دووفاقیەکان و پەرەپێدانی چارەسەری ڕیشەیی بۆیان دامەزرا، زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوژینان بە بەراورد بە پێشووتر مەترسییە، بۆیە ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ڕێگری لە جیابوونەوەی هاوژینان بکات.

 

بەشداری پیاوان لە سیمینارەکاندا هەنگاوێکی ئەرێنییە

دەستپێکردنی کاری ئەنجومەنەکە، ئاسان نەبوو، بەو پێیەی ئەندامانی ژنانی گروپەکە لە ڕێکخستنی چالاکییەکانیان و دەستپێکردنی هەڵمەتە هۆشیارییەکانیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، مریەم عەبدولرەزاق وتیشی: ڕەتکردنەوەی پیاوان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و سیمینارەکانی هۆشیاری یەکێک بوو لەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوومان بووەوە، بەڵام ئێمە توانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و تێگەیشتنیانەوە بەسەر ئەمەدا زاڵ بین و بگەینە ئامانجەکانمان بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان، بۆ ئەوەی بتوانن بۆچوون و پێشنیارەکانیان هاوبەش بکەن، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا.

 

سەبارەت بەو هەڵمەتانەی کە لەلایەن گروپەکەوە دەستیپێکردووە، مریەم عەبدولرەزاق ئامانجەکانی وەها دەخاتەڕوو، "هەڵمەتەکە بە ناونیشانی "پێکەوە بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و دیموکراتیک" هاتە ئاراوە، ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو لە مەترسییەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمدا، کە زۆرجار بە جیابوونەوە کۆتایی دێت بەهۆی نەگونجانی تەمەن و ئاستی هزری و هۆشیاری نێوان هەردوو لایەن، ئەمە جگە لە فرەژنی، کە لێکەوتەی جددی بۆ خێزانەکە دروست دەکات و ئەندامەکانی بڵاوە پێدەکات.

 

کار بۆ کەمکردنەوەی هاوسەرگیری کچان بێ خواستی خۆیان دەدرێت

بەشداربووانی کەمپەینەکە کاریان کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە هاوسەرگیری مسیار و مەترسییەکانی، جا چ بۆ ژیانی کچەکە، خێزانەکە، یان کۆمەڵگە، وەک مریەم عەبدولڕەزاق ڕوونیکردەوە، ڕێگری دەکەین لە هاوسەرگیری بێ خواستی کچ و "هاوسەرگیری جێگرەوە"، کە تیایدا هاوسەرگیری بەبێ مارەیی ئەنجام دەدرێت، بە ئاڵوگۆڕی دوو کچ لە نێوان دوو خێزان بە خۆڕایی، بەم شێوەیە چارەنووسی چوار کەس بەیەکەوە دەبەسترێتەوە پێکەوە، ئەمەش لەناو ئەو دابونەریتە بەسەرچووانەدایە کە هەندێکیان تا ئێستاش ئەنجامی دەدەن.

 

لەگەڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کە دەکەوێتە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە، ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیا هەڵمەتێکی لە ئاستی چوار ناوچەی ڕزگارکراوی مەنبج، تەبقا، ڕەوقە و دێرەزوور دەستپێکرد، بە ناونیشانی "دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و داگیرکاری، ژن، ژیان، ئازادی" و هەڵمەتەکە چەندین بۆنە و چالاکیی لەچوارچێوەی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە دەرئەنجامەکانی توندوتیژی و کاردانەوەکانی لەسەر کۆمەڵگە و ژنان لەخۆگرتبوو.