لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ژنان و منداڵان بێبەشن لە خزمەتگوزاری تەندروستی

لە ئەنتاکیا کە بەهۆی بوولەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ زیانی زۆری بەرکەوت، منداڵان ناتوانن لە کاتی خۆیدا کوتانەکانیان ئەنجام بدەن، نەخۆشەکان ناچارن شارەکە بەجێبهێڵن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئەنتاکیا-دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، لە ئەنتاکیا کە نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکانی خێزانەکانی تێدا وێران بوون خەڵک ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست وەربگرن، هاوڵاتیان بەهۆی نەبوونی ئامێر، تەنانەت پشکنینی خوێنیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە دەکرێن، ژنانی دووگیان زۆرترین کاریگەریان لەسەرە.

 

لە ئەنتاکیا دوای بوومەلەرزەکە؛ لە کاتێکدا نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئەسکەندەریا و نەخۆشخانەی دەوڵەتی کۆنی ئەنتاکیا بە تەواوی وێران بوون، نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئەکادیمیای تایبەت و نەخۆشخانەی تایبەتی دەوڵەتی میدیای ڕۆژهەڵات بە سەختی زیانیان بەرکەوت، هەروەها بەشێکی دیاریکراوی نەخۆشخانەی شاری ئەنتاکیا ڕووخاوە، لەو شارەی کە پێنج نەخۆشخانەی تێدا وێران بووە، خزمەتگوزاری تەندروستی سنووردارە، نەخۆشخانەکانی کابینەکان ئامێری تەکنیکییان نییە وەک ئامێری تۆمۆگرافی خزمەتگوزارییەکانی وەک MR دەتواندرێت لە دوو نەخۆشخانە دابین بکرێن کە ڕزگاریان بووە، نەخۆشەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکانی تر دەکرێن.

 

فیلیز گەن، بەڕێوەبەری لقی هاتای یەکێتی کرێکارانی تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان "SES" کێشەکەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، نەخۆشییەکان بڵاوبوونەتەوە و کێشەکە بۆ ماوەی ساڵێک چارەسەر نەکراوە.

 

"بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕین"

فیلیز گەن ئاماژەی بەوەکرد، ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە لە گەیشتن بە تەندروستی وتیشی: بەهۆی بارودۆخی نەخۆشخانەکان و هەروەها وێرانبوونی زۆربەی ناوەندە تەندروستییەکانی خێزانی، پزیشکەکانمان لە کابینەدا خزمەت دەکەن، هەوڵ دەدەین شتێک بکەین کە باش بێت بۆ ئەم کەسانە، بەڵام بەداخەوە بە ڕۆژە زۆر سەختەکاندا تێدەپەڕین، لەم پرۆسەیەدا نەمانتوانی بەرەو پێشەوە بڕۆین، تەنها کابینە هەیەو دەتوانین هەندێک لەو ئیشانە ئەنجام بدەین لەم کابینانەدا، پێویستە چاودێری تەندروستی پیشکەش بەم کەسانە بکرێت.

 

"کابینەکان پێویستی ژنانی دووگیان دابین ناکەن"

فیلیز گەن ئاماژەی بە کێشەکانی ژنان کردوو وتی: ژنانی دووگیان بە تایبەتی ناتوانن پشکنینێکی پێویست ئەنجام بدەن، لە بارودۆخی کابینەدا دەتواندرێت پشکنینەکان تا ڕادەیەک ئەنجام بدرێت، نەخۆشەکان بە زۆری شارەکە جێدەهێڵن، خزمەتگوزاری تەندروستی لە شارەکە ناتوانێت لە هەنگاوی یەکەم زیاتر بڕوات، لەگەڵ وێرانبوونی زۆرێک لە سەنتەرەکان، پزیشکەکان لە کابینەکاندا دەستیان کرد بە خزمەتکردن ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی زیاتری خزمەتگوزارییەکە، هەروەها ئەو خوێنانەی لێرە وەردەگیرێن دەنێردرێن بۆ ناوچەیەکی دیکەی ئەسکەندەروون بۆ پشکنین، ئایا ئەم قۆناغە متمانەی هەیە؟ . ناتوانین بە باشی چاودێری ژنانی دووگیان بکەین، کاتێک ژنانی دووگیان دێن بۆ پشکنینی خوێن و گوێگرتن لە دڵی منداڵەکەی بەداخەوە ئێمە هیچ مەرجێکمان نییە بۆ ئەنجامدانی ئەم شتانە، ناتوانین ئەو خزمەتگوزارییە دابین بکەین کە ئەوان دەیانەوێت.

 

"منداڵەکان ناتوانن کوتانەکانیان وەربگرن"

فیلیز گەن لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ئەو منداڵانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان دوای بوومەلەرزەکە ناتوانن دەرزی و کوتانی پێویست وەربگرن، ئەم دۆخە نەخۆشییەکان بڵاودەکاتەوەو وتی: لەژێر بارودۆخی ئاساییدا، دەبێت لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە کوتان بدرێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا، بەڵام بەداخەوە، دوای ئەم کارەساتە، هەندێک کوتان نەدرا، یان دواخراوە یان هەرگیز نەکراوە، منداڵانی ئێرە ناتوانن کوتان و چاودێری تەندروستی وەربگرن، ئەگەر کوتان دوابکەوێت، بەرگری نامێنێت و نەخۆشییەکان بڵاودەبنەوە.