کێشەکانی ژنانی بێ هاوژین بۆ سەربەخۆبوون

ژنانی بێ هاوژین بۆ ئەوەی سەربەخۆ بن، دەبێ لە ڕێگەی هەفتخان ڕۆستەمەوە تێپەڕن، جیا لە یاسا و دابونەریتی کۆمەڵگە، پێویستە پابەندی بنەماکانی بنەماڵەش بن.

هیما ڕاد

 

سنە- ژنان بۆ دایکایەتی و ماڵەوە ڕاهێنراون، لە بەرامبەردا پیاوان چێژ لە گەنجی خۆیان وەردەگرن، تاقیکردنەوە و هەڵە دەکەن، پەیوەندی دەکەن، کار دەکەن، سەربەخۆ دەبن و دەست لە ئازادی دەدەن، بۆ خوێندن و کارکردن لە دەرەوەی ماڵ و درەنگ هاتنەوە بۆ ماڵەوە لە کاتی دیاریکراو و دەیان ڕێگەی دیکەی ژیانیان لەبەردەست دایە، بەڵام ژن دەبێت مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەی بکات و لەگەڵیان بمێنێتەوە، تەنانەت مانەوە لە دەرەوە بۆ شەوێک قورسییە بۆ ژنان. هەندێک ژن هەن هەوڵ دەدەن تابۆ بشكێنن و ڕێگرییەکانی بەردەمیان لەناو ببەن، نەک کۆیلەی یاساکانی حکومەت و کۆمەڵگە و خێزان بن.

 

پ.ش ژنێکی ٣٠ ساڵە و هاوسەرگیری نەکردووە، باسی لە خۆی کرد و وتی: من تەمەنم ٣٠ ساڵە و لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە کارم کردووە و بە هۆکارێک حەزم لە هاوسەرگیری نەبووە، چونکە بینیم کەسانێک لە دەوروبەرم هاوسەرگیری دەکەن و جیا دەبنەوە و کێشەیەکی زۆریان هەبوو، هەموو ئەمانە وای لێکردم هاوسەرگیری نەکەم، من ویستم سەربەخۆ بم و لە خێزان جیا ببمەوە، کاتێک تەمەنم ٢٢ ساڵ بوو، ئەم بابەتەم وروژاند و ڕووبەڕووی دژایەتی خێزان بوومەوە، هۆکارەکەیان ئەوە بوو کە من شەرمەزاری دەهێنم و گوتیان با هاوسەرگیری بکەیت و دواتر هەرچی هەڵەیەک بتەوێت بیکە، ئەمە تاکە کێشەی من نییە، زۆربەی کچەکان ئەم کێشانەیان هەیە و ئەو ڕێژەیە کەمەی کە سەربەخۆ بوون یان دوای جیابوونەوەن یان ئەوەندە پیر بوون کە ئیتر کەس ناتوانێت دەستوەردان بکات.

هەروەها باسی لەوەکرد، کە ئاساییە کەسێک لە خێزاندا جیا ببێتەوە و بە سەربەخۆ بژی، بەڵام ئەمە لە ئێراندا تابۆیە و لە شارێکی وەک سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دۆخەکە هەمان شتە، "من تەمەنم ٣٠ ساڵە بۆ ئەوەی لە خێزانەکەم جیا ببمەوە دەبێت هاوسەرگیری بکەم، بەڵام من ئەمەم پەسەند نییە، ئەمەم بۆ ژیانی خۆم کرد و بە خۆمم وت ئەگەر بڕیارە بەو شێوەیە بژیم کە دەمەوێت بژیم، ئەوا زۆر شت قبوڵ دەکەم تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانیشم، لەوانەیە نەتوانین هەموو ئارەزووەکانمان بەدەست بهێنین، بەڵام دەتوانین بە هەوڵدان هەندێکیان بەدەست بهێنین.

 

دەشڵێت: یەکەم هەنگاو بەکرێگرتنی خانوو بوو و منیش بە پاشەکەوتەکەم دەستم پێکرد و زۆر بە دوای خانوویەکدا دەگەڕام، بەڵام ئەوان بە کرێیان نەدەدا بە یەک ژن مەگەر مەرجی تایبەت نەبووبێت، بۆ نموونە تۆ خوێندکار بوویت یان کەسێک کارمەند بێت، بۆیە دەبێت زۆر بەختت باشبێت تا بتوانیت خانوویەک بە تەنها بە کرێ بگریت، ئەوەش لەو شوێنانەی کە زۆربەی کەسانی بێ هاوژین تێیدا دەژین، کە کێشەی تایبەتی خۆی هەیە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، کاتێک سەردانی بریکارێکی خانووبەرەم کرد، زۆربەیان یان پێشنیاریان کردم یان ژمارەیەکیان پێدام و چاوەکانیان بەدوای مندا دەڕۆیشتن، نازانم بۆ خۆیان بیریان لە چی دەکردەوە، بۆچی ژنێکی وەک من دەیەوێت خانوو بکڕێت، بەڵام من خانوویەک دەکڕم، چیتر بکەم جگە لەوەی کە دەمەوێت لە ماڵی خۆمدا ئارام ببم، بە دڵنیاییەوە پێویستە هاوسەرگیری بکەیت و منداڵت هەبێت بۆ ئەوەی لەناو خێزانەکەدا ڕێز و کەرامەتت هەبێت، لە کاتێکدا خۆیان ئاگادارن کە زۆرێک لە هاوسەرگیرییەکان هەڵەیە، بەڵام نایانەوێت قبووڵی بکەن کە سینگڵ بوون باشترە لەوەی هاوسەرگیری بکەیت بە هەر نرخێک بێت.

 

لە کۆتاییدا وتی: هەرچەندە ژیانێکی زۆر تەندروستم هەیە و کار و کات بەسەربردن و خوێندنم ئەنجام دەدەم، بەڵام وا دیارە عەقڵیەتی ژیانی تاکەکەسی ئەوان شتێکی سەیرە، تەنانەت ئێستاش کە توانیومە خانوویەک بەکرێ بگرم، ناتوانم بە ئاسوودەیی بژیم، یەکەکانی تر چاودێری میوانەکانم دەکەن و پێیان سەیرە بۆچی من لەگەڵ خێزانەکەمدا ناژیم کاتێک ئەوان لەم شارەدان.