داروپەردووی جەنگ دەبێتە دوا پەناگە بۆ کۆچبەرەکان لە کۆبانێ
خەڵکی کۆچبەری ئەمڕۆ لە ڕاستیەکدا دەژین کە هەموو ساڵانی شەڕی سووریا لەخۆ دەگرێت: ترسی بەردەوام، یادەوەرییە ئازاربەخشەکان، داروپەردوو کە بووەتە پەناگەیان و دڵەکان چاوەڕوانی گەڕانەوەن کە ڕەنگە درێژە بکێشێت.
سیلڤا ئیبراهیم
کۆبانێ- لە شاری کۆبانێ کە هێشتا پاشماوەکانی شەڕ شایەتی یەکێک لە توندترین شەڕەکانی داعشن لە ساڵی ٢٠١٤دا، مۆزەخانە کۆنەکە وەک بەشێکی نۆژەننەکراوی شارەکە وەستاوە، شارەکە وەک خۆی بەجێیهێڵدراوە، یادەوەرییەکی زیندووی ئەو ڕۆژانەی کە ژنانی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بەرەنگاری بوون، هەروەها شایەتحاڵی ئەو شکستەیە کە بەسەر داعشدا سەپێندرا.
بەڵام ئەم شوێنە کە هێمای بەرخۆدان بوو، ئێستا بووەتە پەناگەیەکی کاتی بۆ دەیان خێزانی کۆچبەر، لەگەڵ ئەو پەرەسەندنە سەربازییەی ئەم دواییە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە لە گوندەکانی کۆبانێ و دەوروبەری دەستیپێکرد، ڕێژەیەکی زۆر لە کوردەکان کە لە شاری ڕەققە و کۆبانێییەوە هاتبوون، ناچاربوون بەرەو شارەکە هەڵبێنبە پڕبوونی پەناگەکان، زۆرێکیان جگە لە مۆزەخانە و خانووە وێرانبووەکانی دەوروبەری هیچی تریان نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی تێیدا بژین.
ئامینە عوسمان، یەکێکە لە کۆچبەرەکانیکۆبانی، وتی: دوای ئەوەی شوێنی نەماوەتەوە پەنای بۆ مۆزەخانەکە برد، باسی شەوانی سەختی زستان دەکات لەناو خانووەکاندا کە دەرگا و پەنجەرەیان نییە، هەروەها چۆن سەرما دەچێتە ناو جەستەی منداڵەکانیەوە.
ئامینە عوسمان نەیتوانیوە بگەڕێتەوە خانوووەکەی خۆی، هێرشەکان وێرانیان کرد و هەموو ناوەڕۆکەکەی تاڵان کردووە و دۆخی ئەمنی گوندەکەی ناجێگیرە، دوایین سەردانەکەی بۆ خانووەکەی بەبیر دێنێتەوە و وتی: بە تەواوی وێران بوو، بەرگەی بینینیم نەگرت، بە ماندووبوونی خۆم دروستمان کرد و بینینی بەم شێوەیە دڵمی شکاند، سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتنەکەدا مەرجی کشانەوەی چەتەکانی هەتەشە و دامەزراندنی خاڵی پشکنینی هاوبەشی تێدایە، بەڵام هێشتا ترس دانیشتووانی ناوچەکەی گرتووە و ڕێگری لە گەڕانەوەیان دەکات.
خیزانی ئامینە عوسمان پشت بە کاری نافەرمی لە گوندەکان دەبەستن، بەڵام کۆچکردن بژێوی ژیانیانی بڕیوە، وتی: لەوەتەی گەیشتووەتە شارەکە هیچ دەرفەتێکی کارکردنی نەدۆزیوەتەوە، خەرجییەکانی ڕۆژانەش بوونەتە بارگرانییەکی بەرگە نەگیراو، داوای ئەوە دەکات کە گوندەکان پارێزراو بن بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ خانووەکانیان.
"دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ خانووەکانمان"
ئامینە ئیسماعیل کە بەهەمان شێوە دانیشتووی کۆبانێیە، بە نزیکەی لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا دەژی، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەوە کۆجی کردووە، پەنای بۆ یەکێک لە خانووە وێرانبووەکانی نزیک مۆزەخانەکە برد.
ئەو شوێنەکە بە شوێنێکی ناجێگیر پێناسە دەکات و وتی: دیوارەکان پڕن لە کون و دەرگا و پەنجەرەیان نییە و سەگی بێسەرپەرشت بە شەو دەچنە دهێنە ناو خانووەکانەوە. ئەو ناوچەیە کە شایەتی شەڕێکی توندی بەخۆیەوە بینیوە، بووەتە شارۆچکەیەکی جنۆکەیی، کارەبا و ئینتەرنێت و پێداویستییە سەرەتاییەکانی تێدا نییە، نەبوونی هەلی کار دۆخەکە هێندەی تر خراپتر دەکات.
دووپاتیکردەوە، هەوڵیدا بگەڕێتەوە خانووەکوی، بەڵام گوندەکە وێران بووە و خانووەکان تاڵانکراون، هیوادارین هەلومەرجی پێویست دروست بکرێت و پاریزراویمان مسۆگەر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێینەوە سەر خانووەکانمان، داوای لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە تێوەگلاون لە وێرانکردن و تاڵانکردنی خانووەکانی مەدەنی.