مەخموور بە ڕۆحی پێشوازیکردن لە ٨ی ئادار ڕازێندراوەتەوە

تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور "TJCM" لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا شەقامەکانی کامپەکەی ڕازاندەوە.

مەخموور

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ڕۆحی خەباتی ٨ی ئادار دەستیان بە زنجیرەیەک چالاکیی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە ٨ی ئاداری ئەمساڵ. ژنانی کامپەکە لە سەرەتای مانگەوە تا ڕۆژی ٨ی ئادار خەریکی ڕازاندنەوەی کامپەکەن و شەقامەکانن بە ڕەنگی ژنان و بە هەوای بەهار کامپەکە جوانتر دەکەن.

 

دوێنێ لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە لایەن ئەنجومەنی عشتارەوە دەستیپێکرد، ئەندامانی تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور بە شەقامەکانی کامپەکەدا ڕۆیشتن و کامپەکەیان بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵای ئەنجومەنی عشتار و ژنانی گەنج ڕازاندەوە.