زیندوکردنەوەی جلوبەرگی عوسمانی لەسەر چیای باشیک نیگەرانی بەدوای خۆیدا هێناوە

پۆشینی جلوبه‌رگی عوسمانییه‌كان لە لایەن ژمارەیەک خوێندکاری تورکمانەوە لە سەرچیای باشیک کاردانەوەی لە دوای خۆی دروستکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەڕەگەز تورکمان لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابوریی زانكۆی موسڵ وێنه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچونیان لە چیای باشیک بە جل و بەرگی عوسمانیەکانەوە گرتووە.

 

لەبەرکردنی ئەو جۆرە جلوبەرگە و گرتنی وێنەکان کاردانەوەی خەڵکانی ئێزدی و عێراقی لێکەوتوەتەوەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەڵێن "ئەو ئیمپراتۆریەتە ناشرینترین ئیمپراتۆریەت بووە لە مێژوودا".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی بەرەی تورکمانی بە هاوکاری دەوڵەتی تورک چەندین کاری هاوشێوەیان کردووەو کار بۆ گەڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەکەن.