زیندانیانی ژن ئەشکەنجە دەدرێن
زیندانییانی ژن لە زیندانی ژنانی ئامەد ئەشکەنجە دەدرێن و یەکێک لە ژنە زیندانییەکان چیتر نەیتوانی بەرگەى ئەشکەنجەکان بگرێت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
زیندانییانی ژن لە زیندانی ژنانی ئامەد ئەشکەنجە دەدرێن و یەکێک لە ژنە زیندانییەکان چیتر نەیتوانی بەرگەى ئەشکەنجەکان بگرێت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
ناوەندی هەواڵ
لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا پێشێلکردنی مافی زیندان بەردەوامی هەیە و سەرەڕای فشارەکان بۆ سەریان ئەشکەنجەش دەدرێن.
ئەسما داغلی لە زیندانی ژنانی ئامەد بەهۆی ئەو فشارە زۆرانەی خرابووە سەری هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، داغلی لەگەڵ منداڵەکەیدا لە زیندانە و لەبەر ئەوەی ئیدی بەرگەى ئەشکەنجەکانی نەگرت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، دوای ئەوەى پاسەوانەکان بە هەوڵەکەیان زانی دەستیانکرد بە لێدانی و هەوڵەکەیان پەردەپۆش کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژنێکی دیکەی زیندانیی بەناوی مەلیکە جانگی، کە نەخۆشیی دەروونیشی هەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەوە هەمیشە بە ڕووتی لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێت و دەرمان و خۆراکیشی پێنادەن.