زیندانیانی ژن لە زیندانی قەرچەک ڕووبەڕووی پشتگوێخستنی پزیشکی و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەبنەوە
بەشی ژنان لە زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین بەدەست بارودۆخی تەندروستی لەڕادەبەدەر خراپەوە دەناڵێنن، بەشێکی زۆریان بەدەست نەخۆشییە درمیەکان و کەمخوێنی و بەدخۆراکی و نەبوونی دەرفەتی پزیشکییەوە دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشی ژنان لە زیندانی قەرچەک لە ورامین بەدەست بارودۆخی تەندروستی لە ڕادەبەدەر خراپەوە دەناڵێنن. مێروو پەتایەکی بەربڵاو لای زیندانییە ژنەکان دروستکردووە و ژمارەیەکی زۆریان بەدەست نەخۆشییە درمیەکان و کەمخوێنی و بەدخۆراکی و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکییەوە دەناڵێنن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، کەمی ئاوی گەرم، خراپی پاک و خاوێنی، خراپی کوالێتی خۆراک، و کەمییەکی دەرفەتی تەندروستی و خۆراکی، بەشی ژنانی لە زیندانی قەرچەک کردۆتە شوێنی ئازار و ئەشکەنجەدان.
پشتگوێخستنی بەرپرسانی بەندیخانە بەتوندی مەترسی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی زیندانیان دروست دەکات.
لیژنەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی ئەم هەلومەرجانەی بە نموونەیەکی ڕوون لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ زیندانییەکان و بەتایبەتی ژنە سیاسییەکان و ئایدۆلۆژیستەکان پێناسە کرد. بە دەربڕینی نیگەرانی قووڵی خۆی، جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە لە ئەستۆی ڕێکخراوی زیندانەکان، دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیدایە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت دەستبەجێ وەڵامی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی مافی مرۆڤ بداتەوە.
زیندانی قەرچەک چەندین جار بە یەکێک لە زیندانە ترسناکەکانی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا پێناسە کراوە، ئەم زیندانە نەک هەر ستانداردی تەندروستی و خۆشگوزەرانی ناستانداردە، بەڵکو بەهۆی قەرەباڵغی و نەبوونی دەرفەتەوە بەدەست بارودۆخێکی ناهەموار و نامرۆڤانە دەناڵێنێت.
دوای ئەوەی زیندانی ئێڤین لە مانگی تەمموزدا بە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل کرایە ئامانج و بەشێک لە زیندانەکە وێران کرا، زیندانییە سیاسییە ژنەکانی زیندانی ئێڤین گوازرانەوە بۆ زیندانی قەرچەک لو زیندانییە ژنەکانی دیکەش بۆ زیندانی تارانی گەورە گوازرانەوە.