زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری قوربانیان جارێکی دیکە بوونەتە قوربانی

نزیکەی هەزارو ٥٢٢ زیندانی سیاسی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە نێوان هەرێم و بەغدادا مافەکانیان و چارەنووسی موچەکانیان نادیارەو داوا دەکەن بەزووترین کات وەڵام بدرێنەوە، لەپای وەڵام نەدانەوە، ئەوە ڕێگەی تر دەگرنەبەر.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- دوێنێ نزیکەی هەزارو ٥٢٢ زیندانی  سیاسی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە کە لە نێوان هەرێم و بەغدادا مافەکانیان و چارەنووسی موچەکانیان نادیارەو داوا دەکەن بەزووترین کات وەڵام بدرێنەوە، کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیان تاوەکو ١٤ی نیسان ڕۆژی ئەنفال، کارەکەیان بۆ تەواو نەبێت هەلویستی تریان دەبێت، داواکاریشیان ئەوەیە موچەیەکیان هەبێت، ئەم گروپ گروپە نەمێنێت. چونکە هەموو کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالن و بەهیوان پەیامیان بگات.

 

"هەڵەبجە هەمووانی گەورە کردو خستنیە سەر کورسی بەلام ئەوان وەفایان نەبوو بۆ هەڵەبجە"

زیدانیانی سیاسی باس لەوەدەکەن کە هەڵەبجە لە ڕێگەی ئەو کارەساتەی بەسەری هات بووە هۆی ئەوەی کوردستان بە جیهان بناسرێت، بەلام ئەوان تەنها لەخەمی کورسیەکانی خۆیاندان، داهاتی ئەم وڵاتە لەژێر دەستی ئەواندایە، سەرجەم بەرپرس و مندالەکانیان خاوەنی کۆمپانیاو کاری خۆیانن.

 

سامیە شەریف، زیندانی سیاسی ئاماژەی بەوەکرد گروپی ژمارە نۆن و زیندانی سیاسی نوگرە سەلمانن، لە سالی ٢٠١٤ەوە چاوەڕێن وتی: من لە نوگرە سەلمان بووم ئێتستا بووم بوم بە داپیرە تاکەی چاوەرێ بین، دەبوو هەفتەی پیشوو واژۆی بکردایە بەلام بووینە قوربانی ململانێی حزبی و ناتوانن خزمەت بەهەڵەبجە بکەن.

 

" ئیمە قوربانی ململانێی نیوان دەسەلات دارەکانین"

شنۆ حەمەئەمین، زیندانی سیاسی و کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران وتی:من وەک بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیاوی وخاوەنی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەم، زۆر بەداخەوەم لە حکومەتی هەرێم و بەغدا، دەبوو چارەنووسی موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال کراویان بە هەڵەبجەو گەرمیانەوە دیاری بکردایە، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان کە ١٥ بەشن لە گروپی یەک تا نۆ لەسالی ٢٠١٤ موچە خۆرن، بەڵام شەش کۆمەڵەی کە ماون تاوەکو ئێستا مافەکانیان پێنەدراوە سودمەند نەبوون، دەبێت ئەنجومەنی وەرزیران واژۆ لەسەر نووسراوەکەمان بکات، بەڵام ئامادە نییە واژۆکەمان بۆ بکات، ئیمە قوربانی ململانێی نیوان دەسەلات دارەکانین.

 

شنۆ کە کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوانیشە ئاماژەی بەوەدا، جگە لەوەی لەهەرێم بە گشتی کەسوکاری زیندانیان بوونیان هەیە موچەیان هەیە، هەڵەبجە جیاوازە لە جێگەکانی ترو ئەمانەشی بوون بە دوو بەشەوە بە بیانووی هاوتا کردنی موچە ئێمە کە موچەمان نییە چ شتیک هاوتا دەکرێت، ئێمە بوینەتە قوربانی.

 

"لە ٨ ساڵی زیندانی وکیمیاناران کرام"

شنۆ حەمەئەمین وەک خۆی ئاماژەی پێکرد، منداڵیک بووە لەتەمەنی ٨ ساڵیەوە زیندان و کیمیا باران کراوە ، بەڵام ئیستا تەمەنی گەورە بووەو منداڵەکانی نەوەیان هەیەو سودمەند نەبوون وتیشی: خۆم سودمەند نەبووم منداڵەکانم چۆن سودمەند دەبن، من هەشت ساڵ بووم ئێستا منداڵەکانم منداڵیان هەیە، سەرم سپی بووە ئیتر هیچ شتێک سودمان پێ ناگەیەنێت، من تا ئێستا سودمەند نەبووم و خۆم ئومێدم بەچی بێت تا منداڵەکانم سودمەند ببن، وەزارەتێکی شەهیدانمان هەیە تەنها ناوەو چەندین جار هانامان بۆ بردووە بەڵێن دەدات بەڵام کە لەژوورەکەی هاتیتە دەرەوە بیری نامێنێت.