زەینەب سیری دانیشتووی ژنوار: ژنان مافی ئەوەیان هەیە بە ئازادی و دڵخۆشییەوە بژین

زەینەب سیری، ژنێکی تەمەن ٢٩ساڵە و خەڵکی باکوری کوردستانە و نزیکەی چوار ساڵە لە گوندی ژنوار دەژی، باس لە چیرۆکی خۆی دەکات کە چۆن توندوتیژی قبوڵ ناکات و بەرەو ئازادی خۆی بەڕێکەوت، هەروەها هیوای خواست کە ژنان پێشبکەون و بەهێزبن بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت توندوتیژی بەرامبەریان بکات و خۆیان بکەنە کۆیلە.

زەینەب سیری، ژنێکی تەمەن  ٢٩ساڵە و خەڵکی باکوری کوردستانە و نزیکەی چوار ساڵە لە گوندی ژنوار دەژی، باس لە چیرۆکی خۆی دەکات کە چۆن توندوتیژی قبوڵ ناکات و بەرەو ئازادی خۆی بەڕێکەوت، هەروەها هیوای خواست کە ژنان پێشبکەون و بەهێزبن بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت توندوتیژی بەرامبەریان بکات و خۆیان بکەنە کۆیلە.

 

عەبیر موحەمەد

قامیشلۆ - توندوتیژی دژی ژنان جۆرێکە لە هەڵسوکەوتی توندوتیژی و زیانی جەستەیی و دەروونی و سێکسی لێدەکەوێتەوەو ئازادییەکانیان سنوردار دەکات، توندوتیژی دژ بەژنان پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە دەرئەنجامەکانی توندوتیژی نەک هەر کاریگەری لەسەر ژنان هەیە بەڵکو کاریگەری خراپی لەسەر خێزان و کۆمەڵگا بەگشتی هەیە، چونکە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستی و ئەوانی تر هەیە، توندوتیژی دژ بەژنان پەیوەندی بەکلتور و نەریت و چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە نییە، دیاردەیەکی گشتیە. بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ئەم دیاردەیە هەیە کە ئێستا بۆتە ناوەندێک تا ئاستی خنکاندن و لەناوبردن ئەم دیاردەیەش لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە بەڵام وەک زانراوە ژنان چەندە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە کۆتاییدا هێز و ئیرادەیان لە پیاو گەورەترە.

یەکێک لەو ژنانەی کە خۆی لەتوندوتیژی ڕزگارکردووە و باوەڕی بەهێزی خۆی هەیە زەینەب سیری تەمەن ٢٩ ساڵ لەگوندی یوکسەکۆڤای سەر بەهەکاری باکوری کوردستان کەنزیکەی چوار ساڵە لەگوندی ژنوار دەژی، زەینەب چیرۆکەکەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە ژیانی خۆی بڵاو کردەوە.

 

"من بەدوای ژیانێکی خۆشدا دەگەڕام، ژنوار خەونەکەمی بەدی هێنا"

زەینەب، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بە دوای ژیانێکی خۆشدا دەگەڕاو گوندی ژنوار خەونەکەی بەدی هێنا و دەستی بە قسەکردن کرد و وتی: "من نزیکەی چوار ساڵە لە گوندی ژنوار دەژیم، لەم گوندە سروشتیە، من و کوڕەکەم ژیانێکی باش دەژین من ئەم گوندەم زۆر خۆش دەوێت، لێرە ژیانمان بەڕێوەدەبەین، وەک کشتوکاڵ و بژێوی ژیان، هەموومان پێداویستیەکانی ژیانمان دابین دەکەین، ئابووری گوندەکە لە خودی گوندەکەیە و هەروەها نەخۆشخانەیەکمان هەیە بەناوی شیفا ژن و دوکان و نانەوامان هەیە من بەرگری لە خۆم و گوندەکەم دەکەم، من لەلایەن باوکم و براکانمەوە لە ناو خێزاندا توندوتیژیم بەرامبەر کرا، کاتێک تەمەنم ١٥ ساڵ بوو منداڵ بووم باوکم ناچاری کردم شوو بە پیاوێکی تەمەن گەورە بکەم و ژیانێکی زۆر ناخۆش و دڵڕەقانە ژیام، من زۆر ئازارم کێشا، بۆیە ویستم بە دوای ژیانێکی باش و ئارامدا بگەڕێم، من بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە مەخمور مامەوە و دواتر وتم بەسە بۆ ئەوەی بێم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی لە گوندی ژنوار نیشتەجێ بم".

 

"من ئەو کارە دەکەم کە پێشتر نەمتوانی بیکەم"

زەینەب ئاماژەی بەوەدا کە ئەوەی پێشتر نەیتوانیوە ئەنجامی بدات ئێستا ئەنجامی دەدات وەک خوێندن کە لێی بێبەش بووە و بەردەوامیشی دا و وتی: "هەر چەندە زەحمەتە، ئەوە بۆ من بەربەست نەبوو، من هەم دایک و هەم باوک بووم بۆ کوڕەکەم،  من ژیانی خۆم بەڕێوەدەبەم و هەرچی پێداویستیەکانمە لەم گوندەدا هەیە و لێرە هیچ جۆرە ستەم و توندوتیژییەکی پیاوان نییەوە زۆر ژنی وەک من لەم گوندەدا توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، باوکم ڕێگەی نەدا بچمە قوتابخانە و فێربم، خوێندنی تەنها بۆ براکانم بە گرنگ دەزانی، ئامانجی سەرەکیشی زەماوەندکردن بوو و بارگرانیمان لەسەر پشت هەڵماڵین، ئەم گوندە مافەکانمان دەپارێزێت و لەم گوندەدا پەروەردەی زمان وەک پێکهاتەی عەرەب و کورد دەبینین بەهەردوو زمان فیر دەبین، ئامانجی من لە هاتنە ئەم گوندە ئەوەبوو کە خۆش بژیم".

 

"کاتێک ژنان بەهێز دەبن، کەس ناتوانێت توندوتیژی بەرامبەریان بکات"

زەینەب پێیوایە کاتێک ژنان بەهێز دەبن کەس ناتوانێت توندوتیژی دژیان بکات و بەردەوامیشی دا و وتی: "نابێت ژنان توندوتیژی و کۆیلایەتی دژی خۆیان قبوڵ بکەن، کاتێک ژنان خۆیان بەهێز دەکەن و پەرە بە خۆیان دەدەن، ئەوا پیاو ناتوانێت توندوتیژی ئەنجام بدات ژنێک کە کۆیلایەتی قەبووڵ بکات، کۆیلەش دەبێت، بۆیە دەبێت ئەمە لە ڕەگەکان لابدرێت، مەرج نییە کە پیاو لە ژیانمدا هەبیت  ئەگەر بتوانم خۆم بپارێزم، پێویستم بە کەس نییە پارێزگاریم لێ بکات، ژنانی دانیشتووی گوندەکە هەمیشە دەپرسن ئایا ژیان بۆ پیاوان باشە یان ژیان جیاواز و ئازادە واتە چەندە زیان و توندوتیژی بەدەست پیاوانەوە چەشتووە، کوڕەکەم بە بیرۆکەی ئازاد پەروەردە دەکەم و مافی ژنان دەپارێزم هەتا کوڕە گەنجەکەم ژیانی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆش و ئازاد بژیم و نەبم بە کۆیلەی کەس".

 

" توندوتیژیم قبوڵ نەکرد، بەرەو ئازادی خۆم چووم"

زەینەب ڕایگەیاند کە توندوتیژی بەرامبەر بەخۆی قبوڵ نەکردووە و بەرەو ئازادی خۆی ڕۆیشت و لە کۆتاییدا وتی: "من بە تەنیا یەک جار ستەم و توندوتیژی قبوڵ ناکەم و لە هەموو لایەکەوە زوڵمم خوارد و هەموویان ویستیان دەسەڵات بەسەر مندا بسەپێنن و من ئەمەم قبوڵ نەکرد، من قەبووڵ ناکەم کە هیچ کەسێک دەسەڵاتداریم لەسەر بکات و هەر بۆیەش من لێیان دوور کەوتمەوە و ڕووم لە ئازادی خۆم کردووە، من ئەم گوندەم خۆشدەویست چونکە هیچ پیاوێک لەوێ نییە، دەمەوێت ژنان خۆیان پێشبخەن و مافەکانیان بپارێزن و چیتر نامەوێت ژنان بکوژرێن چونکە چەندین ژن بەدەستی پیاوان کوژراون، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت ژنان کاربکەن و داوای مافەکانیان بکەن چونکە زۆرێک لە ژنان لە ماڵدا نوقم دەبن و هەر بۆیەش ئێمە خوازیاری پێشکەوتنین با ژنان خۆیان بزانن و دەوروبەری خۆیان باش بزانن من ئیدانەی توندوتیژی دژی ژنان دەکەم، پیاوان بە توندوتیژی دژی ژنان لە دوژمن دەچن و خەونی دوژمنی پیس ئەنجام دەدەن ژنان دەبێت جەستە و بیرەکانیان ئازاد بکەن و کۆیلەی کەس نەبن".