"زەینەب جەلالیان تووشی چەندین نەخۆشی بووە و پێویستە ئازاد بکرێت"
نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لەبارەی دۆخی زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو داوای ئازادکردنی کرد.
نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لەبارەی دۆخی زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو داوای ئازادکردنی کرد.
ناوەندی هەواڵ
نووسینگەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دۆخی زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژێمی ئێراندا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ژنە بەندکراو، زەینەب جەلالیان کە بە بیانوی پەیوەندی لەگەڵ گروپە دژبەرەکان، بە بەندکرانی هەتاهەتایی سزا دراوە، نزیکەی ١٥ ساڵە لە ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەکانی خۆی، ورمێ، کرماشان، تاران، قەرچەک، یەزد و کرمان بە سەر بردووە و تێی پەراندووە، دەوترێ، ناو براو، تووشی چەند نەخۆشی جۆراوجۆر بووە و زیاتر لە ساڵ و نیوێکە، دایکە بە تەمەن و بنەماڵەکەی ئاگاداری دۆخیی نین".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بەو هیوایەی کاربەدەستانی دەزگای داد و دەزگای ئاسایشی پێوەندیدار، بە کەمکردنی ماوەی سزاکە و پێداچوونە لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە، هەلێک بۆ ئازادی ناوبراو بڕەخسێنن".