زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا پشتگیری لە بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤی ژنانی سعودی دەکەن

گروپێک لە یاسادانەرانی ئەوروپا ئیدانەی بەردەوامی دەستدرێژی و ئەشکەنجەی پارێزەرانی مافی مرۆڤی ژنانی سعودیان کرد.

گروپێک لە یاسادانەرانی ئەوروپا ئیدانەی بەردەوامی دەستدرێژی و ئەشکەنجەی پارێزەرانی مافی مرۆڤی ژنانی سعودیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی ئەوروپا ئیدانەی بەردەوامبوونی چەوساندنەوەی پارێزەرانی مافی مرۆڤی ژنانی سعودیەیان کرد، ئەوان دەڵێن "ژنان هێشتا ڕووبەڕووی پێشێلکاری و فشارە بەردەوامەکان دەبنەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارانە نامەیەکی هاوبەشیان واژۆکردووە و داوای ئازادکردنی هەموو ئەو ژنانە دەکەن کە بە تۆمەتی "چالاکی مافی مرۆڤ" بە بێ مەرج دەستگیرکراون.

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە: "پێشێلکردنی زیاتری مافە بنەڕەتییەکانی چالاکوانان بە ئازادی کۆمەڵە و بزووتنەوە و ئازادی ڕادەربڕین و هەروەها دوای ئازادبوونیان لە زیندان دەست و قاچی چالاکوانان لە ژیانێکی نوێدا دەبەستێتەوە".

 

پێیان وایە سەرەڕای مۆڵەتی شۆفێری و مۆڵەتی پاسپۆرت و سەفەرکردن بەبێ مۆڵەتی هاوسەرەکانیان، بەڵام سیستمی حکومەتی سعودیە بەردەوام زیان بەژنان دەگەیەنێت، لە بەردەوامیدا هاتووە: ئەم هەوڵانە کەمە و سیستمی پارێزەری پیاو و یاساکانی نافەرمانی بەردەوام کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو بوارەکانی ژیانی ژنان هەیە.