پاژک: بە هێزی ڕێکخستنیمان هێزی پیلانگێڕان تێکدەشکێنین

کۆردیناسیۆنی پاژک لە ٢٧هەمین ساڵەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕاگایەندراوێکی بڵاوکردەوە و بۆ پشتیوانی لە ڕێبەری گەلی کورد و بەهێزکردنی هێڵی تێکۆشانی هاوبەش بانگەوازی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پاژک سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: بە هێزی ڕێکخستنی ژنانمانەوە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان تێکدەشکێنین". پاژک ڕایگەیاند: "بە پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و پەرەسەندنی دۆستەکانمان، بە تێکۆشانی بەردەوامەوە هەبوون و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین.

 

ڕاگایەندراوەکەی پاژک بەمشێوەیە:

ماوەی ٢٧ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە دژی ڕێبەرەکەمان ئەنجامدرا تێدەپەڕێت، ڕۆژ بە ڕۆژ تادێت زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەو پیلانگێڕییە دژی ڕێبەرئاپۆ کرا پرسێکی تاکە کەسی نییە، بەڵکو پیلانگێڕییەک بوو لە کەسایەتی گەلی کورد-دا دژی دینامیکی بەرخۆدانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. بەرخۆدانی بێوێنەی گەلی کورد، کە ٢٠٠ ساڵە ڕووبەڕووی هەڕەشەی جینۆساید بووەتەوە، لە ڕاستیەکی هەرێمی و ناوخۆییەوە بە ڕێباز و تێکۆشانی ئاپۆییەوە گۆڕاوە بۆ راستیەکی نەتەوەیی. بە سایەی ڕێبەرەکەمان و تێکۆشانی ئێمەوە، گەلی کورد بۆ یەکەمجار بوو بە خاوەنی عەقڵییەتێکی ستراتژیک، ئیتر کورد لەو دۆخە ڕزگاری بوو کە لە لایەن هێزە سەردەستەکانەوە بەکار دەهێنرا، ئیتر بوو بە خاوەن ناسنامەیەکی دامەزرێنەر، بۆیە هەوڵدرا بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕێگری لەم پێشکەوتنە بکرێت، ڕێبەر ئاپۆ کوردی لە دەستی دەوڵەتە داگیرکەر و چەوسێنەرە هەرێمی و زلهێزەکانی دنیای سەرمایەداری کە پلانی جینۆسایدی کوردیان دادەنا دەرهێنا و بە عەقڵیەت و هەڵوێستێکی بێوێنە وڵامی هەموو هەوڵەکانی پیلانگێڕانی دایەوە، بەو شێوەیە پیلانە گڵاوەکانی هێزەکانی جیهانی سەرمایەداری پووچەڵکردەوە و لە بێ مافیەوە وەریگێڕایە سەر مافدارییەوە و سەرەتا ژن دەرفەتی ئازادیی بە هەموو گەلان و مرۆڤە بندەستەکان بەخشی.

 

تێکۆشانێکە ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی ئەو ٢٧ساڵە لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیریی ڕەهادا لە ئیمراڵی بەڕێوەی دەبات، بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دێموکراتیکی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێەوە، ئەو بانگەوازە مێژووییە ئێستا یەک ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە. لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە کە بە ناوی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خوڵقا، داوادەکرێت کە بە پێشەنگایەتی ژنان و بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکەوە کێشەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. ڕێبەر ئاپۆ بە هەستیارییەکی گەورەوە ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەبات، مەرجی یەکەم بۆ ئەوەی گەل و ژنانی کورد بە شێوەیەکی ئازاد هەبوونی خۆیان مسۆگەر بکەن و بتوانن ئازادی خۆیان بپارێزن، ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێندرێت کە بە شێوەیەکی ئازاد پرۆسەکە بەڕیوە ببات، بۆ ئەمەش پێویستە هەلومەرجی ژیانی ئازاد و مافی هیوا جێبەجێ بکرێت.

 

ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیمان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان بە پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژن پوچەڵ کردەوە. ئەم پارادایمە لە کوردستان و هەرێمەکەماندا زیاتر پێشدەکەوێت و پیلانەکانی هێزە پیلانگێڕەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، هێڵی ئازادی ژن و چەمکی نەتەوەی دێموکراتیک کە سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە، وا دەبێتە هەرێمی و لەسەر ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و پلانەکانی هێزە پیلانگێڕەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، بۆیە پیلانگێڕییەکە تەنیا دژی تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان ئەنجام نەدرا، بەڵکو دژی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بەڕیوە چوو کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەلایەن هەموو چین، ئەتنیکە جیاوازەکان، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانەوە باوەشی بۆ کراوەتەوە. ئەزموونی ڕۆژئاوا لە ماوەی ١٤ساڵدا بە ئاشتی و ئارامی هەموو جیاوازییەکانی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاراست و بوو بە نموونەی سەلماندنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک.

 

ئەوەیکە هێزە هەژمونخوازە جیهانیەکان و پیلانگێڕە هەرێمیەکان نەیانتوانی ئەم شێوازە ژیانە بەدیلەیە لە ڕۆژئاوا قبووڵ بکەن کە بووە بە هیوا بۆ ناوچەکە و جیهان، ئەوە بوو کە لەم دواییەدا هێرشان کردە سەر ڕۆژئاوا. بۆیە ناتوانرێت هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا تەنیا بە بەرژەوەندی ڕۆژانە و سیاسی ڕوون بکرێتەوە. لە دۆخی ئێستادا ئاشکرا بوو پیلانگێڕییەکە لە دژی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە کە لە ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی ئەرێنی جێگیر بووە. هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا کە بەرهەمی شۆڕشی ژنانە، دژی هێڵی ئازادی ژنانە، دژی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتییەیە کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩بۆ لەناوبردنی جەستەیی ڕێبەرئاپۆ دەستی پێکرد، گۆڕدرا بۆ پیلانێک کە ئامانجی لەناوبردنی چارەنووسی گەلێک بوو و لەوێوە دژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو هێزە تێکۆشەرەکان پەرەی پێدرا.

 

بۆیە ئێمە ڕایدەگەیەنین، هەروەک چۆن پیلانگێڕییەکە لە خۆڕا ڕووینەداوە، بێگومان دەرئەنجامەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان بۆ هەموو گەلانی بندەستی ناوچەکە و جیهان وەک یەک نابێت؛ ئازادی هەموو گەلانی بندەست و سەرکەوتنی بەها کۆمەڵایەتییە دیموکراتیکەکان مسۆگەر دەکات. بۆیە ئێمە دەڵێین دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەرئاپۆ، ستاتۆ بۆ ڕۆژئاوا' نەک هەر دروشمێکی ڕۆژانەیە، بەڵکو بەرامبەر هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و ئەخلاقییە کە دەبێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت. هەروەها سڵاو ئاراستەی ئەو چالاکیانە دەکەین کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەسەر بنەمای یەکێتی نەتەوەیی بۆ تێکشکاندنی دووەمین پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا ئەنجام دران. ئێستا لە دەوری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ڕۆحێکی نەتەوەیی بەهێز بەرهەم هاتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ڕێگری لە پلانە کۆمەڵکوژییەکان. هەروەها سڵاو ئاراستەی چالاکیەکانی گەلانی دیموکراتیک، سۆسیالیست، کرێکار و بندەستان دەکەین کە لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ ئازادی، خوشک و برایەتی گەلان تێکۆشان دەکەن. گەلی کورد بە تێکۆشانی بێوچان و بە هێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی و بەرفراوانکردنی دۆستەکانی لە هەموو شوێن، هەبوون و ئازادی خۆی مسۆگەر دەکات.

 

سەرکەوتن و دەستکەوتە بەردەوامەکانی سەردەمی نوێی تێکۆشان، کە ڕێبەرئاپۆ وەک دەستپێشخەرییەکی ڕووبەڕوو پێناسەی کردووە، گرێدراوە بە تێکۆشانی بەردەوام و بەبڕیاری ژنان، سۆسیالیست و هێزە دیموکراتیکەکانەوە. هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی ئەو هەلومەرجەی کە رێبەر ئاپۆ بتوانێت تێیدا بژی و بە ئازادی تێکۆشان لەسەر پرۆسەی دانوستان بکات بەرپرسیارێتیەکی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان.

 

ئێمە وەکوو ژنان دەبێ هەموو هێزی خۆمان بۆ تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆڵی گەورەتری لە داهاتووی ناوچەکەدا بخەینە گەڕ، ئەمەش بە بێ کاریگەرکردنی پلانەکانی پیلانگێڕان دەبێت.

 

لەسەر ئەم بنەمایە شەهیدە قارەمانەکانمان کە بە چالاکیەکانیان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' لە دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات جەستەیان کردە تۆپێکی ئاگرین و بوونە قەڵغان و بە تێکۆشانیان هەتا ئەمڕۆ لە زیندانەکان، شاخ و شارەکان بوونەتە یەکپارچە لە ئاگر بەڕێزداریی و منەتدارییەوە بەبیریان دێنینەوە. جارێکی تر بە تووڕەیی و قینەوە پیلانگێڕیی نێونەتەویی ١٥ی شوبات کە وەک لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژوودا ماوەتەوە و گەلەکەمان لەبیری ناکات و هەرگیز ناهێڵێت لەبیر بکرێت، شەرمەزاری دەکەین. ئێمە لەوباوەڕەداین کە هەر پیلانێک کە ڕێگری لێ نەکرێت، ڕێگا بۆ پیلانێکی گەورەتر دەکاتەوە. بەم تێگەیشتنەوە، لەناوبردنی یارییەکانی پیلانگێڕانی نێونەتەوەیی و نموونە تازەکانی بکوژانی کاستیکی دەمامکداری مێژوو، ڕزگارکردنی جیهانمان لە پیلانگێڕانی سەرمایەداری کە نەک هەر لەسەر لەناوبردنی کۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤەکان بەڵکو جیهانی ئێمەیان گەیاندووەتە ئاستی لەناوچوون، بە لەناوبردنی ناوەندی پیلانگێڕییەکانیان بەدی دێت.

 

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمەی ژنان بەتایبەتی داوا لە هەموو گەلان و هێزە تێکۆشەرەکان دەکەین کە لە دەوری داواکاری و دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر" یەکبگرن و هێڵی تێکۆشانی هاوبەش بەهیزتر بکەن.

 

بە هێزی بەڕێکخستنی ژنان هێزی پیلانگێڕانی نێونەتەوەیی تێکدەشکێنین.

 

بە دڵنیاییەوە سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ئازادی ژنان.